هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس حه‌وته‌م هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره له ڕووی دووری له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه و یه‌كێكه له هه‌ساره گازییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، به‌هۆی جیاوازی پێكهاتهکانیانەوە زاناكان له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ی نیپتۆندا به هه‌ساره‌ی سه‌هۆڵییه زه‌به‌لاحه‌كانیش ناوی ده‌به‌ن، سێیه‌م گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره و یه‌كێكه له هه‌ساره ده‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر. ئۆرانۆس له 13ی ئازاری 1781ی زاینی لەلایەن (فریدریك ویلیا‌م هێرشیڵ)ه‌وه دۆزرایه‌وه و یه‌كه‌مین هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆرە كه به‌هۆی تلیسكۆبه‌وه دۆزرابێتەوە.
پێنج لە گەورەترین مانگەکانی هەسارەی ئۆرانۆس