Search this site
Embedded Files
Skip to main content
Skip to navigation
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
More
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
10 زانیاری خێرا دەربارەی هەسارەی ئۆرانۆس
ئەگەر خۆر هێندەی دەرگایەکی ئاسایی درێژبێت ، ئەوا هەسارەی ئۆرانۆس هێندەی تۆپێکی تێنسی سەر زەوی دەبێت.
ئۆرانۆس حەوتەم نزیکترین هەسارەیە لە ئەستێرەی خۆرەوە و نزیکەی 2.9 ملیار کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە ئەم دووریەیش نزیکەی 19 ئەوەندەی دووری زەویە لە ئەستێرەی خۆرەوە.
ئۆرانۆس یەک خولانەوە بەدەوری خۆیدا بە نزیکەی 17 کاتژمێر تەواودەکات و بۆ تەواوکردنی یەک سوڕانەوە بەدەوری خۆردا پێویستی بە 84 ساڵی هەسارەی زەوی هەیە.
ئۆرانۆس هەسارەیەکی گازییە و چینی توێکڵی نییە، یەکێکە لە چوار هەسارە گازییەکەی کۆمەڵەی خۆر (موشتەری – زوحەل – ئۆرانۆس - نیپتۆن) ، چینی ناوەندی ئەم هەسارەیە لە ماددەی بەستووی وەک ئاو و میسان و ئامۆنیا پێکهاتووە و ئەم ماددانە زیاتر 80% بارستایی هەسارەکەیان پێکهێناوە.
بەرگەهەوا چڕەکەی ئۆرانۆس بە زۆری لە گازی هایدرۆجین و هیلیۆم پێکهاتووە.
ئۆرانۆس خاوەنی 27 مانگە و هەردوو مانگی ئۆبریۆن و تیتانیا گەورەترین مانگی هەسارەکەن کە هەردووکیان لە ساڵی 1787ی زاینی لەلایەن ویلیام هێرشڵەوە دۆزرانەوە.
هەسارەی ئۆرانۆس خاوەنی سیستەمێکی هەڵقەی لاوازە کە هەڵقەکانی نزیک هەسارەکە ڕەنگیان تاریکە و هەڵقەکانی دوور لە هەسارەکەیش ڕەنگیان ڕووناکە.
کەشتی ئاسمانی ڤۆیەجەر 2 تاکە کەشتی ئاسمانییە کە سەردانی ئەم هەسارەیەی کردووە .
بە هیچ جۆرێک هەسارەی ئۆرانۆس بۆ ژیان گونجاو نییە و ناتوانێت باردۆخی گونجاو بۆ ژیان دابینبکات.
بەهەمان شێوەی هەسارەی زوحەل ئەم هەسارەیەیش شێوەی خولانەوەکەی لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرئاوایە و بە پێچەوانەی هەموو هەسارەکانی تریشەوە ئۆرانۆس بەشێوەیەکی ئاسۆی بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە .
گەڕانەوە
Google Sites
Report abuse
Google Sites
Report abuse