تیتانیا گه‌وره‌ترین مانگی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسه و هه‌شته‌م گه‌وره‌ترین مانگی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره، له‌لایه‌ن (فریدریك ویلیا‌م هێرشیڵ)ه‌وه له ساڵی 1787دا دۆزراوه‌ته‌وه، سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه تاڕاده‌یه‌ك به‌هۆی دووریی له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه تاریكه و ڕه‌نگێكی تا ڕاده‌یه‌ك سووری هه‌یه
شوێن و جوڵەی تیتانیا
تیتانیا له دووریی 436,300 کیلۆمەتر له هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌كه‌دا ده‌سووڕێته‌وه و یه‌ك سووڕانه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسدا به 8.7 ڕۆژی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات، واتا به نزیكه‌ی 209 كاتژمێر و خێرایی سووڕانهوهكهی به ده‌وری هه‌ساری ئۆرانۆسدا 3.64 كم /چركه‌یه‌كدا، ئه‌م مانگه به هه‌مان ماوه‌یش خولانه‌وه‌یه‌ك به ده‌وری خۆیدا ته‌واو ده‌كات، بۆیه هه‌میشه یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسه .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌م مانگه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس جه‌مسه‌ره‌كانی بۆ ماوه‌ی 42 ساڵ له یه‌ك باردا ده‌مێننه‌وه، واتا 42 ساڵ له جه‌مسه‌ری باكوور شه‌وه و 42 ساڵ له جه‌مسه‌ری باشوور ڕۆژه و به پێچه‌وانه‌وه، كه ئه‌مه‌یش بۆ لاریی ته‌وه‌ره‌ی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس ده‌گه‌ڕێته‌وه.
فیزیا
تا ئێستا مرۆڤ ته‌نها چه‌ند زانیاری و وێنەیەکی کەمی ئەم مانگەی لەبەردەستدایە، كه هه‌موویان بەهۆی كه‌شتی ئاسمانی ڤۆییجێر 2ەوه دەستکەوتوون، كه تاكه كه‌شتیه سه‌ردانی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس و مانگه‌كانی كردبێت. ڤۆییجێر 2 توانی ته‌نها 40%ی نه‌خشه‌ی تیتانیا بەدەستبهێنێت چونکە لەکاتێکدا ئەم کەشتییە ئاسمانییە گەیشتە ئەم مانگە، نیوەگۆی باکووری مانگە شەو بوو و هیچ تیشکێکی خۆر نەدەگەیشت بەو ناوچانەی مانگەکە