ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن زانای به‌ناوبانگ (ویلیا‌م لاسێڵ)ه‌وه له ساڵی 1851ی زاینی‌دا دۆزرایه‌وه و سێیه‌م گه‌وره‌ترین مانگی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسە و یەکێکە لە تاریكترین مانگەکانی هەسارەی ئۆرانۆس.
شوێن و جوڵەی ئەمبرێڵ
ئه‌م مانگه له دووریی 266,300 کیلۆمەتر له هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌كه‌دا ده‌سووڕێته‌وه و یه‌ك سووڕانه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسدا به 4.144 ڕۆژ، واتا نزیكه‌ی (99 كاتژمێر) ته‌واو ده‌كات و خێرایی سووڕانهوهكهی 4.67 كم/چركه‌یه‌كدا و به‌هه‌مان ماوه‌یش به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه، واتا هه‌موو 99 كاتژمێرێك یه‌ك خول به ده‌وری خۆیدا ته‌واو ده‌كات.
فیزیا
تا ئێستا مرۆڤ ته‌نها چه‌ند زانیاری و وێنەیەکی کەمی ئەم مانگەی لەبەردەستدایە، كه هه‌موویان بەهۆی كه‌شتی ئاسمانی ڤۆییجێر 2ەوه دەستکەوتوون، كه تاكه كه‌شتیه سه‌ردانی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس و مانگه‌كانی كردبێت. ڤۆییجێر 2 توانی ته‌نها نزیکەی 40%ی نه‌خشه‌ی ئەمبرێڵ بەدەستبهێنێت چونکە لەکاتێکدا ئەم کەشتییە ئاسمانییە گەیشتە ئەم مانگە، نیوەگۆی باکووری مانگە شەو بوو و هیچ تیشکێکی خۆر نەدەگەیشت بەو ناوچانەی مانگەکە.