زانا و دۆزەرەوەی هەسارەی ئۆرانۆس (فریدریك ویلیا‌م هێرشیڵ) له ساڵی 1789ی زاینی ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ڵقه‌ی به ده‌وری هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسدا به دوور نه‌زانی و بڕوای وابوو كه ئه‌م هه‌ساره‌ییه هه‌ڵقه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام هیچ بەڵگەیەکی بۆ گریمانەکەی نەبوو و ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی ویلیا‌م هێرشیڵ وه‌ك گریمانییهك مایه‌وه تا له ساڵی 1977ی زاینی.
((وێستگەی کویپێر ئەیربۆرن، کە وێستگەیەکی ئاسمانیە و کەوتووەتە ناو یەکێک لە فڕۆکەکانی ئاژانسی ناساوە و چەند تلیسکۆبێک لەخۆدەگرێت))
لەساڵی 1977ی زاینی زاناكانی ئاژانسی ناسا بەبەکارهێنانی تەلیسکۆب لە وێستگەی کویپێر ئەیربۆرن، له هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه چاودێری ئه‌ستێره‌ی (SAO 158687 - HD 128598 ) دەکرد لە کاتێکدا کە لە ئاسمانی زەویدا هەسارەی ئۆرانۆس بەبەردەمیدا تێدەپەڕی.
تێبینیان كرد، كه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه بگاته هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس، له ئاسماندا ڕووناکیەکەی کزبوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه شتێك ڕێگر بێت له‌به‌رده‌میدا و نه‌هێڵێت ڕووناکیەکەی بە زه‌وی بگات، دواتریش دوورلە هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس دووباره ڕووناکیەکەی زیادی کردەوە، ڕاسته‌وخۆ زانایانه دۆزینەوەی ههڵقهیان بەدەوری ئۆرانۆسدا ڕاگەیاند. دوای نزیکەی 10 ساڵ كه‌شتی ئاسمانی ڤۆیجێر 2 گەیشتە هەسارەکە، توانرا چەندین وێنەی هەڵقەکانی ئەم هەسارەیە لە نزیکەوە بەدەستبهێنرێت.
ئه‌م هه‌ساره‌ییه به دووه‌م هه‌ساره داده‌نرێت له كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا كه به ڕوونی ههڵقهكانی دیاربێت به ده‌وری هه‌ساره‌كه‌دا له دوای هه‌ساره‌ی زوحه‌ل، ههڵقهكانی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس تاریكن و له به‌رد و سه‌هۆڵ پێكهاتوون، له قهبارەیان لە نێوان 20 سانتیمه‌تره‌وه تا 20 مهتردایە. یەکێک لە تایبەندمەندیەکانی هەندێک لەم ههڵقانه ئەوەیە کە لەگەڵ سووڕانه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه به ده‌وری خۆردا ڕه‌نگه‌كانیان ده‌گۆڕێت.
له ساڵی 2005دا زاناكان هه‌ڵقه‌یه‌كی تریان دۆزییه‌وه كه زۆر له هه‌ساره‌كه‌وه دووره و مانگی (ماب)ی كه‌وتۆته ناوه‌وه، پانیەکەی 17 هەزار کیلۆمەترە.
ههڵقهكانی ئه‌م هه‌ساره‌یه به هه‌مان شێوه‌یی هه‌ساره‌كه لارییهكهیان 97.77 پله‌یه و هه‌میشه له ڕێكی هێڵی كه‌مه‌ره‌یی ههسارهكهن و شوێنه‌كه‌یان ناگۆڕێت و جێگیرن، به‌م جۆره‌یش له‌كاتی سوڕانه‌وه‌یی هه‌ساره‌كه به ده‌وری خۆردا شێوه‌یی ههڵقهكان له ئه‌ستێره‌یی خۆر و هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه ده‌گۆڕێت.