شوێن و جوڵەی هەسارەی ئۆرانۆس
له كه‌مترین مەودادا ئه‌م هه‌ساره‌یه 2,734,998,229 کیلۆمەتر له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه دووره، واتا 18.6 هێندەی دووری هه‌ساره‌ی زه‌وی له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه و له زۆرترین مەوداشدا ئه‌م هه‌ساره‌یه 3,006,318,143 کیلۆمەتر له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه دووره، واتا 19.8 هێندەی هه‌ساره‌ی زه‌وی له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه دووره. تێكڕا بەهێزی تیشكی خۆر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه 0.25% هێزی تیشكی خۆره له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی.
ئۆرانۆس یه‌ك سووڕانه‌وه به‌ده‌وری ئه‌ستێره‌ی خۆردا به نزیكه‌ی 84.017 ساڵی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات و خێرایی سووڕانهوهكهی به‌سه‌ر خولگهكهیدا یه‌كسانه به 6.79 کیلۆمەتر/چركه‌یه‌كدا. یه‌ك خولانه‌وه‌ش به ده‌وری خۆیدا به 17 كاتژمێر و 14 خولهك ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام به ئاڕاسته‌ی میلی كاتژمێره و خێرایی خولانه‌وه‌كه‌ی به ده‌وری خۆیدا لەسەر هێڵی کەمەرەیی نزیكه‌ی 2.59 كیلۆمەتر/چركه‌یه‌كدا، زاناكانی پێیان وایه كه هۆكاری خولانه‌وه‌ی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس به ئاڕاسته‌ی میلی كاتژمێر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی هه‌ساره‌كه‌دا ته‌نێكی گه‌وره خۆی به هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسدا كێشاوه و بووه‌ته هۆی گۆڕانێكی زۆر له شێوه‌ی خولانه‌وی هه‌ساره‌كه‌دا
لاری ته‌وه‌ره‌ی خولانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ساره‌یه 97.77 پله‌یه، كه ئه‌مه‌یش جیاوازییه‌كی زۆر له وه‌رزه‌كانی ساڵی ئۆرانۆس دروست ده‌كات بەراورد بە وه‌رزه‌كانی هه‌ساره‌كانی تر، به جۆرێك كه له كاتی خولانه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه به ده‌وری خۆیدا هه‌میشه جه‌مسه‌رێكی ڕووی له خۆره و ڕووناكه، به‌ڵام جه‌مسه‌ره‌كه‌ی تری ڕووی له خۆر نییه و تاریكه و له ناوچه كهمهرهییهكانیش خۆر له ئاسماندا زۆر نزمه و به ته‌واوی وه‌ك ئاستی ئه‌و خۆره وایه كه له جه‌مسه‌ره‌كانی زه‌ویدا ده‌بینرێت
ئه‌م دیارده‌یه‌ی سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه هه‌موو 42 ساڵێك پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، واتا ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ی كه تاریك بووە و ڕووناك ده‌بێت و ڕوودەکاتە خۆر و ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ی كه ڕووناكە، ده‌بێته شه‌و و بۆ ماوه‌ی 42 ساڵی تر به‌م شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه
درێژی هەر وەرزێکی سەر ڕووی ئەم هەسارەیە نزیکەی 21 ساڵە و هەموو 42 ساڵ جارێك ڕۆژ و شه‌و له هەموو سەر ڕووی هەسارەکە یه‌كسان ده‌بێت و له ماوه‌ی 17 كاتژمێر و 14 خوله‌كدا خۆر له هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌ساره‌كه ده‌دات. هەرچەندا ئۆرانۆس هەسارەیەکی گازییە بەڵام بەهۆی زۆری لاری تەوەرەکەی جیاوازیەکی زۆر لە پلەی گەرمی ناوچە جیاوازەکانی بەرگەهەوای هەسارەکە دروستدەبێت
فیزیا
((بەراوردی قەبارەی ئۆرانۆس و هەسارەی زەوی))
کیمیا
ئه‌م هه‌ساره‌یه یه‌كێكه له هه‌ساره سه‌هۆڵییه زه‌به‌لاحه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و به‌رگه‌هه‌وا چڕهكهشی به‌زۆری له هایدرۆجین و هیلیۆم پێكدێت، بڕێكی كه‌میش له گازه‌كانی وه‌ك میسان و هه‌ڵمی ئاو و ئامۆنیا له‌خۆده‌گرێت. چەقی ئۆرانۆس چینێكی چڕی به‌ردینه و له سلیكات و ئاسن و نیكڵ پێكهاتووه، و چینی ناوه‌ند له سه‌هۆڵی مادده‌كانی ئاو و ئامۆنیا و میسان پێكهاتووه، چینی به‌رگه‌هه‌واش زۆربه‌ی پێكهاته‌كه‌ی له گازی هایدرۆجین و هیلیۆم و كه‌مێك میسان و ئامۆنیا پێكدێت.
ڕه‌نگه شینه‌كه‌ی ئه‌م هه‌ساره‌یه به‌هۆی گازی میسانهوهیە له چینه به‌رزه‌كانی به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه‌دا. کاتێک كه تیشكی خۆر به‌ر به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس ده‌كه‌وێت، هه‌ور و چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه كه له مادده‌ی میسان پێكهاتوون، ڕه‌نگی سوور ده‌مژن و ڕه‌نگه‌كانی شین و سه‌وز ده‌ده‌نه‌وه.
جیۆلۆجی
چینەکانی هەسارەی ئۆرانۆس:
بواری موگناتیسی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس
زاناكان هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر بواری موگناتیسی ئه‌م هه‌ساره‌یه نه‌بوو تا كه‌شتی ئاسمانی ڤۆیجێر 2 سه‌ردانی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی كرد و له نزیكه‌وه لە بواری موگناتیسی هه‌ساره‌كه‌ی كۆڵییه‌وه، زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وت كه جه‌مسه‌ره‌كانی موگناتیسی هه‌ساره‌كه نزیكه‌ی 60 پله لارتره له جه‌مسه‌ره‌كانی جوگرافیای هه‌ساره‌كه، هه‌روه‌ها بواره‌كانی چه‌قی هه‌ساره‌كه‌ی نه‌بڕیوه و ئه‌مه‌یش وای كردووه كه بواری موگناتیسی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس شێوه‌یه‌كی نائاسایی وه‌ربگرێت وه‌ك له وێنهكەدا دیاره.