1781 زاینی
زانای بەڕیتانی فریددریک ویلیا‌م هێرشڵ لە 13ی ئازاری 1781ی زاینی لەکاتی لێکۆڵینەوە لە ئەستێرەکانی ئاسمان بەبەکارهێنانی تلیسکۆب بەڕێکەوت هەسارەی ئۆرانۆسی دۆزییەوە.
1787 زاینی
دوای نزیکەی 6 ساڵ لە دۆزینەوەی هەسارەی ئۆرانۆس فریدریک ویلیا‌م هێرشڵ توانی دوو مانگی گەورەش بەدەوری هەسارەی ئۆرانۆسدا بدۆزێتەوە. ئەوانیش هەردوو مانگی تیتانیا و ئۆبەرۆن بوون.
1986 زاینی
تاکە کەشتی ئاسمانی کە تا ئێستا سەردانی ئەم هەسارەیەی کردبێت، كه‌شتی ئاسمانی ڤۆیجێر 2 بوو له 24ی کانوونی دووەمی 1986ی زاینی. ڤۆیجێر 2 لە ڕێگاکەیدا بۆ دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر بە نزیک ئۆرانۆسدا تێپەڕی و بەنزیکی هەموو زانیارییه‌كان كه تا ئێستا مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه پەیدایکردووە، هه‌مووی به‌هۆی ئه‌م كه‌شتییه‌وه زانراوه.
ڤۆیجێر 2 توانی نزیكه‌ی 81 هەزار كیلۆمه‌تر له هه‌ساره‌كه نزیك بكه‌وێته‌وه چەندین زانیاری لەسەر خولگە و پێکهاتە و بواری موگناتیسی هەسارەکە بۆ زەوی ناردەوە. هەروەها چەندین زانیاری و وێنەی لەسەر مانگەکانی ئۆرانۆس بۆ زەوی ناردەوە و توانی 10 مانگی نوێ بدۆزێتەوە و 2 هەڵقەی نوێشی بەدەوری هەسارەکەدا دۆزیەوە.