ئه‌م مانگه چواره‌م گه‌وره‌ترین مانگی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسه كه له‌لایه‌ن (ویلیا‌م لاسێڵ)ه‌وه له ساڵی 1851ی زاینی‌دا دۆزراوه‌ته‌وه
شوێن و جوڵەی ئێرێڵ
ئه‌م مانگه له دووریی 190,900كم به ده‌وری هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسدا ده‌سووڕێته‌وه و یه‌ك سووڕ به 2.52 ڕۆژی هه‌ساره‌ی زه‌وی، یان (60.5 كاتژمێر) ته‌واو ده‌كات و خێرایی سووڕانهوهكهی نزیكه‌ی 5.51كم/چركه‌یه‌كدا و به‌هه‌مان ماوه‌یش به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه، واتا هه‌موو 60.5 كاتژمێر جارێك یه‌ك خول به ده‌وری خۆیدا ته‌واو ده‌كات ، به‌مه‌یش هه‌میشه یه‌ك ڕووی مانگه‌كه له هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسه.
فیزیا
تا ئێستا مرۆڤ ته‌نها چه‌ند زانیاری و وێنەیەکی کەمی ئەم مانگەی لەبەردەستدایە، كه هه‌موویان بەهۆی كه‌شتی ئاسمانی ڤۆییجێر 2ەوه دەستکەوتوون، كه تاكه كه‌شتیه سه‌ردانی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس و مانگه‌كانی كردبێت. ڤۆییجێر 2 توانی ته‌نها نزیکەی 40%ی نه‌خشه‌ی میرەندا بەدەستبهێنێت چونکە لەکاتێکدا ئەم کەشتییە ئاسمانییە گەیشتە ئەم مانگە، نیوەگۆی باکووری مانگە شەو بوو و هیچ تیشکێکی خۆر نەدەگەیشت بەو ناوچانەی مانگەکە.