ئۆبەرۆن دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسه له دوای مانگی تیتانیاوه و نۆیه‌م گه‌وره‌ترین مانگی كۆمه‌ڵه‌ی خۆریشه، له هه‌مان ساڵدا كه مانگی تیتانیای تێدا دۆزرایه‌وه، له ساڵی 1787ی زاینی، ئه‌م مانگه‌یش له‌لایه‌ن (فریدریك ویلیا‌م هێرشیڵ)ه‌وه دۆزراوەتەوە و ڕه‌نگێكی سووری تاریكی هه‌یه.
شوێن و جوڵەی ئۆبەرۆن
ئۆبەرۆن له خولگهیهكدا كه نزیكه‌ی 583,500 کیلۆمەتر له هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسه‌وه دووره، به ده‌وری هه‌ساره‌كه‌دا ده‌سووڕێته‌وه و یه‌ك سووڕانه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسدا به نزیكه‌ی 13.46 ڕۆژی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات، واتا به نزیكه‌ی 323 كاتژمێر یه‌ك سووڕانه‌وه به‌ده‌وری هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسدا ته‌واو ده‌كات و خێرایی سووڕانهوهكهیشی یه‌كسانه به 3.15 كم/چركه‌یه‌كدا، به هه‌مان ئه‌و ماوه‌یه‌ش (13.5 ڕۆژ) به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه، بۆیه هه‌میشه ڕوویه‌كی له هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسه .
ئه‌م مانگه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ئه‌و پلازما و تیشكە کارۆموگناتیسیانەی كه له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه دێن و به‌ر ڕووه‌كه‌ی ده‌كه‌ون كاریگه‌ری له‌سه‌ر مانگه‌كه دروست ده‌كات و لاریی ته‌وه‌ره‌كه‌شی كه وه‌ك هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسه، وا ده‌كات كه بۆ ماوه‌ی 42 ساڵ ئه‌و تیشكانەی كه له خۆره‌وه دێن به‌ر یه‌ك جه‌مسه‌ری مانگه‌كه بكه‌ون، بۆیه سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه بەهەمان شێوەی مانگەکانی تری ئۆرانۆس به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ژیان گونجاو نییه.
فیزیا
تا ئێستا مرۆڤ ته‌نها چه‌ند زانیاری و وێنەیەکی کەمی ئەم مانگەی لەبەردەستدایە، كه هه‌موویان بەهۆی كه‌شتی ئاسمانی ڤۆییجێر 2ەوه دەستکەوتوون، كه تاكه كه‌شتیه سه‌ردانی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس و مانگه‌كانی كردبێت. ڤۆییجێر 2 توانی ته‌نها 40%ی نه‌خشه‌ی ئۆبەرۆن بەدەستبهێنێت چونکە لەکاتێکدا ئەم کەشتییە ئاسمانییە گەیشتە ئەم مانگە، نیوەگۆی باکووری مانگە شەو بوو و هیچ تیشکێکی خۆر نەدەگەیشت بەو ناوچانەی مانگەکە.