ئه‌م مانگه پێنجه‌م گەورەترین مانگی هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسه و له ساڵی 1948 له‌لایه‌ن (جێرارد پیته‌ر كویپه‌ر)ه‌وه دۆزراوەتەوە. میرەندا پاشماوه‌یه‌كی زۆری گڕكان و بەرزونزمی به‌سه‌ر ڕووه‌كه‌یه‌وه دیاره، پێده‌چێت له ڕابردوودا میرەندا یه‌كێك بووبێت له مانگه چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر له ڕووی جیۆلۆجییه‌وه.
شوێن و جوڵەی میرەندا
دووری میرەندا له هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسه‌وه نزیكه‌ی 129,400 کیلۆمەتر ده‌بێت و یه‌ك سووڕانه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسدا به 1.4 ڕۆژ، واتا نزیكه‌ی (34 كاتژمێر) ته‌واو ده‌كات و خێرایی سووڕانهوهكهی 6.68كم/چركه‌یه‌كدا و به هه‌مان ماوه‌یش یه‌ك خولانه‌وه به ده‌وری خۆیدا ده‌كات و هه‌میشه یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسه.
فیزیا