Seminars 20121-2022

چەمکی مافەکانی مرۆڤ هەر وەکو هەموو چەمکەکانی دیکەی ناو زانستە کۆمەڵایەتیەکان؛ خاوەن یەک پێناسەو یەک تیگەیشتن نییە بۆی، بەڵکو لەلایەن نوسەران و ئەکادیمیەکانی ئەم بوارەوە زۆرێک پێناسەی بۆ کراوە. هەر نوسەرو قوتابخانەیەکی ئەکادیمی لەروانگەی بیروبۆچوون و دونیابینی خۆیەوە لەم چەمکەی روانیوەو پێناسەی بۆ کردووە. بۆیە ئێمە لێرەدا لەبەردەم کۆمەڵێک زۆر پێناسەی جۆراو جۆرداین بۆ چەمکی ماف و مافەکانی مرۆڤ. بەڵام؛ لەگەڵ ئەمەشدا ئەتوانین تێبینی ئەوە بکەین کە هەموو پێناسەکانی راستە جۆراوجۆرن بەڵام چەندین خاڵی هاوبەش و مانای هاوبەش لەنێوانیاندا هەیە.

هۆکاری سەرەکی پشتی ئەم جۆراجۆریە ئەو پێشکەوتن و گۆڕانکاریانەیە کە بەسەر خودی چەمکی مافی مرۆڤدا هاتووە بەدرێژای سەدەکان. لەسەرەتای سەدەی هەژدەیەمدا چەمکی (مافە سروشتیەکان- الحقوق الطبيعية) لەجیاتی چەمکی (مافەکانی مرۆڤ) بەکاردەهات. مەبەستیش لە مافە سروشتیەکان: وەک لایەنگرانی ئەم قوتابخانەیە جەختی لەسەر دەکەنەوە بریتیە: کە مرۆڤ هەر بەتەنها لەبەر ئەوەی مرۆڤە خاوەن مافی سروشتییە کە لەگەڵیدا لەدایک دەبێت؛ ئەو کاتەش کە مرۆڤ بەوە رازی دەبێت لە کۆمەڵگادا بژیت دەت لەمافە سروشتیەکانی خۆی هەڵناگرێت تەنها ئەو هەندە مافە نەبێت کە پێویستە بۆ مانەوەو ژیانکردن لەکۆمەڵدا. دوا بەدوای ئەمە چەمکیێکی دیکە هاتە کایەوە ئەویش (مافەکانی یاسای گەڵان- حقوق قانون الشعوب) بەوپێیەی کە ئەم مافانە لەلایەن یاسادانراوە جیاوازەکانی وڵاتانەوە لەسەردەمی ئێستادا دانپێدانراوەو لە ناو باڵاترین یاسای وڵاتدا کە دەستورە؛ ئەم مافانە دانراون و چەسپینراون. هەڵبەتە ناوی زۆری هەیە مافەکانی مرۆڤ بۆ نمونە جگە لەوانەی سەرەوە: ئازادییە گشتییەکان، مافە بنەڕەتەییەکانی تاک، ماف و ئازادییە گشتییەکان، ماف و ئەرکە بنەڕەتییەکان) هەموو ئەمانە یەک مانایان هەیە ئەویش گوزارشتە لەو مافانەی کەمرۆڤ پێویستە هەیبێت لەکۆمەڵگادا؛ چونکە ئەو مافانە مافی سروشتی هەموو مرۆڤێکە و لەگەڵ لەدایکبوونیدا هەیەتی بۆیە پێویستە کەس لێیزەوتنەکات و داگیری نەکات.


چەمكی سیاسەتی گشتیچۆتێتی دروستكردنی سیاسەتی گشتی بەیەكێك لە گرنگترین ئەو پرسیارە سەرەكییانە دادەرێت كە رابردوو و ئێستاشدا پێشەنگی گرنگیپێدانەكانی توێژەرانی بواری زانستی و زانستە كۆمەڵایەتییەكان، گروپەكانی فشار، هەروەها ئەوانەی گرنگی بە كارووباری گشتی دەوڵەت دەدەن. هەڵبەتە زۆری گرنگی پێدان بە سیاسەتی گشتی بەتایبەتی لەئێستادا دەگەڕێتەوە بۆ زیاتربوونی ئارەزووی هاوڵاتیان بۆ بەشداریی و كاریگەری كردنە سەر پرۆسەی بڕیار دروستكردن و سیاسەتی گشتی بەتایبەتی. بوارەكانی تەندروستی، پەروەردەو فێركردن، سیاسەتەتس دەرەوە، سیاسەتی ئەمەنی..هتد، هەموو ئەم كەرتانە پ]ویستیان بە دووبارە داڕشتنەوە یاخود گۆڕین هەیە بەتایبەتی لەو وڵاتە تازە گەشەكردووەكاندا تاوەكو هەلی ئەوە بۆ دەوڵەت و دامەزراوەكانی بڕەخسێت كە بتوانن شان بەشانی گۆڕانكارییە جیهانییەكان و پێشكەوتن و داخواستە ناوخۆییەكان بڕوات.چەمكی سیاسەت بەرامبەر بەهەردوو چەمكی (politics) و(policy) بەكاردێت. بەڵام وشەی (politics) بەمانای زانستی سیاسی، زانستی دەسەڵات بەكاردێت. واتە لێكۆڵینەوەیە لە چۆنێتی بەدەستهێنان، پاراستن، زیادكردنی دەسەڵات بەكاردێت. بەلام وشەی (policy) جۆرێكە لەداڕشتن‌و جێبەجێكاری، بەتایبەت لەلایەن دەوڵەتەوە. ئەم وشەیە تاو ئەو كاتەی بەتەنها بەكاردێت و وشەی (گشتی) بۆ زیاد نەكرابێت بەبڕیارێكی تۆكمە دادەنرێت كە لەلایەن دەوڵەت- كۆمپانیا- یان سەرۆك خێزانێك دەدرێت.وشەی گشتی، لەبەرامبەر (public) یان(publique) بەكاردێت كە بەمانای هەموو، هەمووی، هەمەگیر و گشتبوون دێت. لێكدانی ئەم دوو وشەیەش چەمكی سیاسەتی گشتی پێكدێت‌و مەبەستیش لێی ئەو سیاسەتانەن كە لەلایەن دەوڵەت یان دامەزراوە گشتیەكانەوە دادەنرێن‌و تەواوی خەڵكی یان بەشێكی زۆری خەڵكی دەكەونە ژێر فەرمانیەوە.لەبەرامبەر سیاسەتی گشتی سیاسەتی تایبەتی هەیە كە زۆرجار دەستەیەكی بچوك یان رێكخراوێك یان كۆمپانیایەك دەگرێتەوە كە سیاسەتەكانی لەسەر بەشێكی خەڵكی جێبەجێدەكات.


چەمکی مافەکانی مرۆڤ هەر وەکو هەموو چەمکەکانی دیکەی ناو زانستە کۆمەڵایەتیەکان؛ خاوەن یەک پێناسەو یەک تیگەیشتن نییە بۆی، بەڵکو لەلایەن نوسەران و ئەکادیمیەکانی ئەم بوارەوە زۆرێک پێناسەی بۆ کراوە. هەر نوسەرو قوتابخانەیەکی ئەکادیمی لەروانگەی بیروبۆچوون و دونیابینی خۆیەوە لەم چەمکەی روانیوەو پێناسەی بۆ کردووە. بۆیە ئێمە لێرەدا لەبەردەم کۆمەڵێک زۆر پێناسەی جۆراو جۆرداین بۆ چەمکی ماف و مافەکانی مرۆڤ. بەڵام؛ لەگەڵ ئەمەشدا ئەتوانین تێبینی ئەوە بکەین کە هەموو پێناسەکانی راستە جۆراوجۆرن بەڵام چەندین خاڵی هاوبەش و مانای هاوبەش لەنێوانیاندا هەیە.

هۆکاری سەرەکی پشتی ئەم جۆراجۆریە ئەو پێشکەوتن و گۆڕانکاریانەیە کە بەسەر خودی چەمکی مافی مرۆڤدا هاتووە بەدرێژای سەدەکان. لەسەرەتای سەدەی هەژدەیەمدا چەمکی (مافە سروشتیەکان- الحقوق الطبيعية) لەجیاتی چەمکی (مافەکانی مرۆڤ) بەکاردەهات. مەبەستیش لە مافە سروشتیەکان: وەک لایەنگرانی ئەم قوتابخانەیە جەختی لەسەر دەکەنەوە بریتیە: کە مرۆڤ هەر بەتەنها لەبەر ئەوەی مرۆڤە خاوەن مافی سروشتییە کە لەگەڵیدا لەدایک دەبێت؛ ئەو کاتەش کە مرۆڤ بەوە رازی دەبێت لە کۆمەڵگادا بژیت دەت لەمافە سروشتیەکانی خۆی هەڵناگرێت تەنها ئەو هەندە مافە نەبێت کە پێویستە بۆ مانەوەو ژیانکردن لەکۆمەڵدا. دوا بەدوای ئەمە چەمکیێکی دیکە هاتە کایەوە ئەویش (مافەکانی یاسای گەڵان- حقوق قانون الشعوب) بەوپێیەی کە ئەم مافانە لەلایەن یاسادانراوە جیاوازەکانی وڵاتانەوە لەسەردەمی ئێستادا دانپێدانراوەو لە ناو باڵاترین یاسای وڵاتدا کە دەستورە؛ ئەم مافانە دانراون و چەسپینراون. هەڵبەتە ناوی زۆری هەیە مافەکانی مرۆڤ بۆ نمونە جگە لەوانەی سەرەوە: ئازادییە گشتییەکان، مافە بنەڕەتەییەکانی تاک، ماف و ئازادییە گشتییەکان، ماف و ئەرکە بنەڕەتییەکان) هەموو ئەمانە یەک مانایان هەیە ئەویش گوزارشتە لەو مافانەی کەمرۆڤ پێویستە هەیبێت لەکۆمەڵگادا؛ چونکە ئەو مافانە مافی سروشتی هەموو مرۆڤێکە و لەگەڵ لەدایکبوونیدا هەیەتی بۆیە پێویستە کەس لێیزەوتنەکات و داگیری نەکات.


چەندین رێککەوتنامەی نێودەوڵەتی هەیە کە چەختیان لەسەر مافەکانی مرۆڤ کردووەتەوەو لەناو دەقە یاساییو رێککەوتنە نیودەولەتیەکانندا چەسپاندویانە وەک: جارنامەی جیهانی مافی مرۆڤ 10/12/1948

جارنامەی جیهانی مافی مرۆڤ رێكەوتنامەیەكی نێو دەوڵەتییە كە لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پەسند كراوە و پێك هاتووە لە 30 مادەو كە روانگەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر مافەكانی مرۆڤ شی دەكاتەوە. ناوەرۆكی ئەم جارنامەیە مافە بنەرەتیەكانی شارستانی، كلتووری، ئابووری، سیاسی و كۆمەڵایەتی یە كە تەواوی مرۆڤەكان لە هەر شوێنێك بن دەبێ‌ لێێ‌ بێ بەش نەبن، دیاری كردووە . هەروەها ریكەوتننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسیەكان (26\12\1966)

ئەو رێكەوتننامەیە لە 26ی دێسامبری ساڵی 1966 لە لایەن كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەلگرتوەكانەوە پەسەند كراوە، بڕیارنامەی A 2200 بە پێی مادەی 49، لە ساڵی 1976ەوە جێبەجێ كردنی دەست پێكراوە ئەو ریكەوتننامەیە لە سەرەتایەك و شەش بەش و 59 مادە پێك هاتوە، ئەمە جگە لە رێكەوتننامەی لەنێو بردنی هەموو جۆرەكانی جیاوازی دانان بەرامبەر ژنان (18\12\1979)

ریكەوتننامەی لەنێو بردنی هەموو جۆرەكانی جیاوازی دانان بەرامبەر ژنان لە 18 دیسامبری ساڵی 1979 لە یایەن كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە پەسند كراوە بە بڕیاری ژمارە 34\180 هەروەها راگەیەندراوە كە هەموو دەولەتان دەتوانن كە واژۆ و پەسەندی بكەن و، پابەند بوونی خۆیانی پێوە رابگەیەنن. ئەم رێكەوتنامەیە بە گویرەی بەندی 1ن مادەی 27ك لە 3ن دیسامبری 1981ەوە رەجاو كردن و بەریوە بردنی بە پێویست زانرا.


سیمیناری پێنجەم: پەیوەندی نێوان مافی مرۆڤ و گەشەپێدانی بەردەوام

: سەروەری پرەنسیپەکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ واتە فەراهەم کردنی کەشێکی لەبار لەبەردەم دەسەڵاتی سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ کارکردن و بەرەو پێشەوە بردنی گەشەپێدانی بەردەوام (التنمیە المستدامە). گەشەپێدانی بەردەوام واتە پاراستنی ژینگە و دابینکردنی هەلی کارو زاڵبوون بەسەر هەژاری و سەقامگیری سیاسی و گەشەی ئابووری و پشت بەستن بەوزەی تازەبوەوەو پاراستنی دارستانەکان و دابینکردنی ئاوی پاکی خواردنەوەو رێگرتن لە پەتاو نەخۆشی کوشندەو...هتد. هەموو ئەم پرسانەش بێ دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بەدینایەن

سیمیناری شەشەم: خوستەکانی رریفۆرمی سیاسی

چەمکی ریفۆرم لەرووی زمانەوانییەوە لەهەردوو فەرهەنگی (دەریا و شیرینی زمانی کوردیدا وشەی (چاککردن- چاکسازی) بەرامبەر بە وشەی (الاصلاح)ی عەرەبی و بەکارهاتووە. بێگومان زاراوەی (الاصلاح) وەک محمد عابد الجابری دەڵێت: لەسەرتای سەرهەڵدانی ئاینی ئیسلامەوە تاوەکو سەدەی هەژدەیەم؛ هیچ پێناسەیەکی بۆ نەکراوە تەنها ئەوە نەبێت کە ئەم زاراوەیە واتە (الاصلاح ) دژ بە زاراوەی گەندەڵی (الفساد) بەکارهاتووە.

لەزۆربەی فەرهەنگەکانی زمانی عەرەبیدا زاراوەی (الاصلاح) بەمانای نەهێشتن یاخود لادانی هەموو خراپی و تێکچونێک بەکارهاتووە کە بەسەر شتێکدا دێت و، پاشان گێڕانەوەی سوودو سەلامەتی بۆ شتەکە. واتە گێڕانەوەی شتەکە بۆ بارە رەسەنەکەی خۆی. ئەم زاراوەیەش لەزمانی عەرەبیدا بەرامبەر بەزاراوەی (Reform) زمانی ئینگلیزی دانراوە. بەڵام ئەگەر سرنجی ماناو وتای (Reform) لەهەردوو زمانی ئینگلیزی وفەرەنسی بدەین دەبینین جیاوازی زۆری لەگەڵ وشەی (الاصلاح)ی زمانی عەرەبی هەیە. لەزمانی ئینگلیزیدا وشەی (Reform) ئاماژەیە بۆ کارێک؛ کە بارودۆخێک بەرەو باشتر دەگۆڕێت. یان پێدانی وێنەیەکی دیکە یان دووبارە پێکهێنانەوەی شتێک کە بەرووکارێکی نوێ دەربکەوێت.

سیمیناری حەوتەم: گرنگی ئۆکرەینا بۆ رووسیا

ئۆکرانیا ئۆکرەینا ولاتێکی رووبەر گەورەیە و مەزنترین دەوڵەتە لەئەوروپا لەرووی رووبەرەوە کە دەکاتە (٦٠٣٦٢٨)کم چوارگۆشە، لەرووی چەک و کەرەستەی سەربازییەوە پێشکەوتووەو بەشیک لەمیراتی یەکیتی سۆڤێتی جارانی بۆ ماوەتەوە.

- وڵاتێکی خاوەن سەروەرییو ئەندامە لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

- وڵاتیکە خاوەن زەوییەکی بەپیتە بۆ کشتوکاڵ کردن بەتایبەتی گەنم. ئەمە جگە لەوەی خاوەن زۆر دەرامەتی سروشتی دیکەیە.

- لەرووی گەشتو گوزارەوە یەکیکە لەولاتە گەشتو گوزارییەکان.

- گرنگی تایبەتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا و رووسیا هەیە لەیەک کاتدا.

.

ئەمە جگە لەچەندەها خاڵی بەهیزی دیکە کە ئەو ولاتە هەیەتی.