په‌یوه‌ندی نێوان دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ندیه‌كی پێكه‌وه به‌ستراو و پێویسته، هه‌ردووكیان پێكه‌وه به‌رجه‌سته‌ی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌كه‌ن، دیموكراسی به‌بێ هه‌ڵبژاردن بوونی نییه، به‌ڵگو ده‌رگای چونه ناوه‌ی دیموكراسی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام دوا وێستگه یان ئامانج نییه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ڵبژاردن خۆی بۆ خۆی ئاماژه نییه له‌سه‌ر دیموكراسی، واته له‌كوێ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا ئیتر ئه‌وه دیموكراسیه، چه‌ندین نمونه‌ی مێژووی هه‌یه كه‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نه‌ك نه‌بووه‌ته مایه‌ی هێنانه كایه‌وه‌ی دیموكراسی‌و به‌رقه‌راركردنی، به‌ڵكو بوه‌ته مایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تۆتالیتارترین ده‌سه‌ڵات له‌مێژووی نوێ‌دا وه‌ك فاشی و نازی.
به‌رواری 1/ 5/ .2018.
بێگومان سیسته‌می پارله‌مانی جۆرێكه له‌جۆره‌كانی سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی‌و، بۆ یه‌كه‌مین جاریش له‌وڵاتی به‌ریتانیه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌و گه‌شه‌ی كردوه‌و، دواتر به‌وڵاتانی دیكه بڵاوبوه‌ته‌وه. به‌تێپه‌ڕبوونی كات‌و ئه‌زموونكردنی ئه‌م سیسته‌مه له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌وه ورده ورده سیمای تایبه‌ت به‌خۆی وه‌رگرتو‌وه‌و بووه به‌خاوه‌ن سیفاتگه‌لێكی سیاسی‌و ده‌ستووری وه‌ها كه‌جیای ده‌كاته‌وه له‌جۆره‌كانی دیكه‌ی سیسته‌مه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی. وێڕای ئه‌مه، سیسته‌مه‌كه له‌هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌دا كه‌په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن یه‌ك فۆرم نیه، به‌ڵكو جیاوازی هه‌یه‌و، زۆرێك له‌و وڵاتانه به‌گوێره‌ی تایبه‌ته‌مه‌ندی ده‌ستوری‌و سیاسی خۆیان كاری پێده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ره‌تناكاته‌وه كه‌سیسته‌می پارله‌مانی له‌هه‌ر وڵاتێكدا بێت خاوه‌ن دوو تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كیه: ئه‌وانیش بوونی دوانه‌یی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن‌و، هاوسه‌نگی‌و هاوكاری نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن‌و یاسادانانه. ده‌توانین بڵێین كه‌بارودۆخی ده‌ستوری‌و سیاسی‌و ئاراسته‌ی سیاسی گشتی هێزو حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان‌و داواخواستی زۆرێك له‌رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و رۆشنبیران‌و ئه‌كادیمیسته‌كانی بواری رێكخستنی سیاسی به‌لای سیسته‌می پارله‌مانیدا ده‌شكێته‌وه به‌و پێیه‌ی ئه‌م سیسته‌مه له‌بارو گونجاوه بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان، چونكه ده‌توانێت هاوسه‌نگی‌و هاوكاری نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان‌و جێبه‌جێكردن به‌تایبه‌تی بپارێزێت، ئه‌مه‌ش خواست‌و پێویستیه‌كی گرنگه بۆ بونیادنان‌و به‌دامه‌زاروه‌كردنی ژیانی سیاسی فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان‌و، یارمه‌تی ده‌رێكی باشیش ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام له‌هه‌رێمدا.
هه‌ڵبژاردن وه‌ك رێگایه‌ك بۆ سپاردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و پێگه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی به‌هێزو گروپ‌و حزبێكی سیاسی له‌ناو ده‌وڵه‌تدا به‌شێویه‌كی ئازاد‌و شه‌رعی له‌لایه‌ن گه‌له‌وه به‌رهه‌م‌و زاده‌ی ده‌ركه‌وتنی هزرو پرنسیپه‌كانی دیموكراسیه كه گه‌ل ده‌كاته خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی ره‌وایه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان نه‌ك هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل. ئه‌گه‌ر چی ره‌گ‌و ریشه‌ی دیموكراسی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ زه‌مه‌نێكی مێژووی كۆن‌و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌ده‌وڵه‌ته- شارییه‌كانی گریكدا جێبه‌جێكراون، به‌ڵام پرسی په‌یڕه‌وكردنی ئازادی سیاسی یان راستر دیموكراسی لیبراڵی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو شۆڕشی فه‌ره‌نسی‌و ئه‌مریكی كه‌بوونه هه‌وێنی په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌مێكی نوێی سیاسی دیموكراسی كه‌تاوه‌كو ئێستا درێژه‌ی هه‌یه.
بێگومان هه‌رێمی كوردستان، دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی (1991) به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه سیاسی‌و ستراتیژی‌و ئابووری‌و سه‌ربازییه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق‌و هه‌رێمی‌و جیهانیدا هاته كایه‌وه، توانی ببێته خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی یاسایی‌و شه‌رعی‌و، بنه‌ماكانی حوكمڕانی له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا بونیاد بنێت‌و، جۆرێك له‌جۆره‌كانی ره‌وایه‌تی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات. هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ساڵی (1992) توانیان هه‌ڵبژاردانێكی گشتی له‌هه‌ر سێ پارێزگاكانی هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و دهۆك ئه‌نجامبده‌ن. به‌ڵام به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم‌و دروستبونی پَشێویی‌و ناسه‌قامگیری سیاسی‌و، پاشان دابه‌شبوونی هه‌رێم به‌سه‌ر دوو ئیراده‌ی جیاوازدا له‌نێوان هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌كی (پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) نه‌توانرا بره‌و به پایه‌كانی دیموكراسی بدرێت‌و، هه‌ڵبژاردن بكه‌ن به‌سه‌نگی محه‌ك بۆ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات‌و به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگای كوردی.
دوای روخانی رژێمی پێشووی عێراق له‌ساڵی (2003)، هه‌رێمی كوردستان پێی نایه قۆناغێكی دیكه‌ی مێژوویی زۆر گرنگه‌وه. له‌ساڵی (2005) هاوكات له‌گه‌ڵا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا خوولی دووه‌می هه‌لبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان دوای سیازده ساڵا له‌راوه‌ستانی ئه‌نجامدرایه‌وه، كه به‌یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌دوای رووخانی رژێمی پێشوو له‌عێراق‌و، دووه‌م هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت. ئه‌و هه‌ل‌و مه‌رجه سیاسیه نوێیه‌ی كه له‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان هاته‌كایه‌وه‌و، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنانه كه‌وتنه‌وه رێگه خۆشكه‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ك پرسیپێكی جیهانی‌و دیموكراسی‌و، وه‌ك رێگایه‌كی كرداره‌كی بۆ سپاردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی بۆ ئه‌و هێزو حزب‌و گروپانه‌ی كه‌پایه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن له‌هه‌رێمی كوردستان، تاڕاده‌یه‌كی باش بچه‌سپێت. له‌ئه‌نجامی ئه‌م گۆڕانكاریانه‌شدا له‌هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌ڵبژاردنی دیكه ئه‌نجامدرا له‌ساڵی (2009) و (2013). ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له‌وانی دیكه جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه چوار ساڵ جارێك كرا كه‌ئه‌مه خاڵێكی پۆزه‌تیڤه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م دوو هه‌ڵبژاردنه كۆمه‌ڵێك ده‌رهاوێشته‌و جوڵه‌ی سیاسی گه‌وره‌ی له‌ناو ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی كوردستاندا دروست كرد. كه‌ته‌واوی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ته‌رخانكراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رهاوێشته‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌م دوو هه‌ڵبژاردنه كه‌وتنه‌وه.