Seminars 2020-2021

سیمیناری یەکەم: (ئاماژەکانی دەسەڵاتی سیاسی ناسەقامگیر)

٦/١٢/٢٠٢٠

لەو سیمینارەداا تیشکمان خستە سەر ئەوەی کە دەسەڵاتی سیای ناسەقامگیر ئەو دەسەڵاتەیە کە خاوەن ئاماژە گەلێکن بۆ ئەوەی وەک دەسەڵاتیکی سیاسی ناسەقامگیر بناسڕین ئەو ئاماژانەش بریتین لە:

١- بوونی کۆدەتای سەربازی

٢- نەبوونی رەوایەتی سیاسی

٣- دەستاو دەست نەکردنی دەسەڵاتی سیاسی

٤- نەبوونی هەڵبژاردنی خولی رێک و پێک

٥- باڵادەستی دەسەڵاتی سەربازوی بەسە دەسلاتی مەدەنیدا

٦- نەبوونی ئازادی سیاسی و مەدەنی

٧- نەبوونی ئازادی رێکخراو حزبی سیاسی

سیمیناری دووەم: فۆرمی دەسەڵاتی سیاسی پاوانخواز

لەرۆژی ٥/١/٢٠٢١ لەبەشی جوگرافیا سیمیناریکم بەناونیشانی (فۆرمی دەسەڵاتی سیاسی پاوان خواز)

لەم سیمینراەدا تیشکمان خستە سەر ئەو فۆرمە لەدەسەڵاتی سیاسی کە هەموو شتێک بەناوی یاساو رینماییەوە بۆ خۆی پاوان دەکات واتە کۆنترۆڵی دەکات. کۆمەڵێک ئاماژەی گشتی هەیە کە دەلالەت لەسەر ئەم فۆرمە لەدەسەڵات دەکات ئەوانیش بریتین لە:

١- قۆرخکردنی کایەکانی ئابووری و دەسەتگرتن بەسەر هەموو سێکتەرە ئابووریەکاندا لەرێی خۆ سەپاندن و پەیوەندی کەسی و خۆێن وحزبایەتی.

٢- تێکەڵاو کردنی کاری سیاسی و بازرگانی.

٣- ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ساختەو قبوڵ نەکردنی دەرئەنجامەکانی.

٣- فشار خستنە سەر هێز و حزبە بچوکەکان تاوەکو بینخەنە ژێر رکێفی خۆیانەوە.

٤- پێشێلکردنی یاساو نەبوونی سەروەری یاسا

٥- باڵادەستی دەسەڵاتی حزب بەسەر دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدا.


سیمیناری سێیەم: نامۆبوونی کۆمەڵگا بەدامەزراوە فەرمییەکانی خۆی

لەرۆژی ١٩/١/٢٠٢١ سیمیناڕیکمان ئەنجامدا بەناونیشانی (نامۆبوونی کۆمەڵگا بە دامەزراوە فەرمیەکانی خۆی)؛ لەم سیمینارەدا بەکورتی تیشکمان خستە سەر ئەوەی کە زۆر جار لەکۆمەڵگاکانی وڵاتانی باشوردا یان دواکەوتوودا هەمیشە کۆمەڵگا توشی جۆرێک لەنامۆبوون دەبێت بەدامەزراوەفەرمیەکانی خۆی کە لەبنەڕەتدا پێویستە خزمەت بەخۆی بکات. بێگومان ئەمەش هۆکاری زۆری هەیە لەوانە:

١- تەشەنەسەندنی گەندەڵی لەهەموو سێکتەرکانی ناو کۆمەڵگادا.

٢- قۆرغکردنی هەلی کار لەلایەن نوخبەیەکسی سیاسی باڵادەست و دەست رۆیشتوو کە تەواوی دامەزراوەکانی دەوڵەت دەخەنە خزمەت بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە.

٣- هاتنی سەرمایەی بیانی بەلێشاو.

٤- قۆرغکردنی بازاڕ لەلایەن کۆمەڵە کەسێکی نزیک لەدەسەڵاتی سیاسیەوە.

٥- نەبوونی ئازادی سیاسی مەدەنی.

٦- باڵادەستی هێزی چەک بەسەر هێزی مەدەنیدا.

٧- ناهۆشیاری کۆمەلگا خۆی.

سیمیناری چوارەم: هەنگاوەکانی دروستکردنی سیاسەتی

لەبەرواری ٢٤/٢/٢٠٢١ لەپەیمانگای تەکنیکی تایبەت لەکەلار سیمینارێکمان بەناونیشانی (هەنگاوەکانی دروستکردنی سیاساتی گشتی پێشکەش کرد.

لەسیمنارەکە تیشکم خستە سەر ئەو هەنگاوە گرنگانەی کەپێویست بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر سیاسەتێکی باش و پڕ ئامانج بدرێت کە دواجار خزمەت بەکۆی وڵات بکات. هەروەها چەمکی سیاسەتی گشتی .ضةمكي سياسةتي طشتي

چەمكی سیاسەت بەرامبەر بەهەردوو چەمكی (politics) و(policy) بەكاردێت. بەڵام وشەی (politics) بەمانای زانستی سیاسی، زانستی دەسەڵات بەكاردێت. واتە لێكۆڵینەوەیە لە چۆنێتی بەدەستهێنان، پاراستن، زیادكردنی دەسەڵات بەكاردێت.

بەلام وشەی (policy) جۆرێكە لەداڕشتن‌و جێبەجێكاری، بەتایبەت لەلایەن دەوڵەتەوە. ئەم وشەیە تاو ئەو كاتەی بەتەنها بەكاردێت و وشەی (گشتی) بۆ زیاد نەكرابێت بەبڕیارێكی تۆكمە دادەنرێت كە لەلایەن دەوڵەت- كۆمپانیا- یان سەرۆك خێزانێك دەدرێت.

وشەی گشتی، لەبەرامبەر (public) یان(publique) بەكاردێت كە بەمانای هەموو، هەمووی، هەمەگیر و گشتبوون دێت.

لێكدانی ئەم دوو وشەیەش چەمكی سیاسەتی گشتی پێكدێت‌و مەبەستیش لێی ئەو سیاسەتانەن كە لەلایەن دەوڵەت یان دامەزراوە گشتیەكانەوە دادەنرێن‌و تەواوی خەڵكی یان بەشێكی زۆری خەڵكی دەكەونە ژێر فەرمانیەوە.

لەبەرامبەر سیاسەتی گشتی سیاسەتی تایبەتی هەیە كە زۆرجار دەستەیەكی بچوك یان رێكخراوێك یان كۆمپانیایەك دەگرێتەوە كە سیاسەتەكانی لەسەر بەشێكی خەڵكی جێبەجێدەكات.

بێگومان کۆمەڵێک تیۆری هەیە کە باش لەوە ئەکەن چۆن چۆنی بڕیاری سیاسەتی گشتی دەدرێت . ئیمە لەم سیمینارەدا تیشکمان خستە سەر یەکیک لەو تیۆرانە بەناوی تیۆری چەرخی سیایەت یاخود سورێ سیاسیەت بەم شیوەیەی لای خوارەوە کە لەوینەکەدا روونکراوەتەوە.

سیمیناری پێنجەم: هەنگاوەکانی دروستکردنی سیاسەتی گشتی

لەبەرواری ٩/٥/٢٠٢١ لەیەکیک لەهۆلەکانی بەشی جوگرافیا- کۆلێژی پەروەردە هەستاین بەئەنجامدانی سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (هەنگاوەکانی دروستکردنی سیاسیەتی گشتی).

لەسیمینارەکەدا بەشیوەیەکی ئەکادیمی هەستاین بە باسکردنی ئەو هەنگاوانەی کە سیاسەتی گشتی پێ دروست دەکریت. هەڵبەتە سیاسەتی گشتی بۆ خۆی لەئێستا خەمی یەکەمی هەموو سیستەمیکی سیاسیز. باشترین سیستەمی حوکمڕانیش ئەوەیە بتوانێت سیاسەتێکی گشتی وەها دروست بکات کە ببێتە مایەی بوژانەوەء گەشەثیدان و بەرەو پێشەوە بردنی کۆمەلگاو بەدیهینانی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی لەسەر ئاستی گشتی دەوڵەت.

لەکۆتای سیمنارەکەدا ئامادەبوون و بەسرنج و تێبنیەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەند کرد.


سیمیناری شەشەم: راس گشتی بەپێی شوینی جوگرافی

لەبەرواری ٢٥/٤/٢٠٢١ لەیەکیک لەهۆڵەکانی بەشی جوگرافیای کۆلێژی پەروەردە- زانکۆی گەرمیان هەستاین بە ئەنجامدانی سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (رای گشتی بەپێ شوینی جوگرافی).

لەسیمنارەکەدا باسی جۆرەکانی رای گتیمان کرد. پاشان باسی رای گشتیمان کرد بەپێی بڵاوبوونەوەی شوێنی جوگرافیا.

هەلەبەت رای گشتی بەپێی شوێنی بڵاوبوونەوەی جوگرافی رای گشتی بەپێی ئەم دابەشكردنەوە، دابەشدەبێت بۆ ئەم جۆرانەی لای خوارەوە:

١- رای گشتی لۆكاڵی (ناوچەیی- محلی)

وەك لەناونیشانەكەوە دەردەكەوێت رای گشتی لۆ كاڵی ئەو رای گشتییەیە كە لەسنورێكی جوگرافی دیاریكراودا دەردەكەوێت، ئەم رای گشتییە گوزارشت لەرایی ناوچەیەكی جوگرافی دیاریكراو دەكات سەبارەت بەبابەتێك كە تایبەتە بەو ناوچەیە یان ئەو شوێنە جوگرافییە‌و لەچوار چێوەی بەرژەوەندی ئەو ناوچەیە كە دەكرێت لەلادێەك یاخود شارێك یان پارێزگایەكدا بێت. ئەم رای گشتییە زۆر لەرای گشتی نیشتمیانی دەچێت بەڵام لەرووی چۆنیەتەوە نزمترە.

٢- رای گشتی نیشتیمانی:

ئەم جۆرەیان پەیوەستە بەهەموو نیشتمانەوە، واتە لەسەر ئاستی هەموو وڵات رای گشتی لەسەر دۆزێك یاخود پرسێكی نیشتیمانی دروست دەبێت لەنێوان هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە. ئەو تایبەتمەندییانەی ئەم جۆرە رای گشتییە لەوانی دیكە جیادەكاتەوە ئەوەیە كە سەرباری بوونی جیاوازی ئاینی- نەتەوەیی- زمانی- تایفی- كۆمەڵایەتی- سیاسی لەنێوان تاكەكانی یەك وڵاتدا بەڵام هەندێك جار لەسەر بوونی بابەتێكی نیشتمیمانی كەپەیوەست دەبێت بە چارەنووسی وڵاتەوە رای گشتی نیشتیمانی دروست دەبێت. لەم كاتەدا هاوڵاتیانی ولاتەكە بەبێ گوێدانە جیاوازییەكانیان لەسەر چەند سیماو چەمك‌و ئامانجێك رێكدەكەون‌و كار بۆ بەدیهێنانی دەكەن. خاڵێكی دیكە جیاوازی ئەم جۆرە رای گشتییە ئەوەیە كە لەرێگەی سەنتەرەكان و پەیمانگاكان‌و یەكەكانی زانین‌و پێوانەكردنی رای گشتییەوە دەتوانرێت رەهەندو پەرچەكردارەكانی ئەم جۆرە راییە بزانرێت. واتە دەتوانرێت رادەی كاریگەری‌و شوێنەواری ئەم رای گشتییە بزانرێت‌و بەوردی دەستنیشان بكرێت.

٣- رای گشتی هەرێمی

ئەو رای گشتییە دەگرێتەوە كە لەنێوان چەند وڵاتێكی دراوسێ یاخود چەند گەلێكی دراوسێی یەكتری دروست دەبێت دەربارەی بابەتێكی دیاریكراو ‌و لەماوەیەكی زەمەنی دیاریكراودا. ئەو بابەتە یان یان پرسە كەرای گشتیەكەی لەسەر دروست دەبێت پەیوەندی بە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان ئەو وڵاتانەوە هەیە. یان پرسێكە پەیوەندی بە بەهای مرۆڤایەتییەوە هەیە. نمونەی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی- وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا- وڵاتانی یەكێتی ئەفریقیا نمونەی ئەو جۆرە وڵاتانەن كە لەناو شوێنێكی جوگرافیدا پەیوەندییان لەگەڵا هەیە‌و نزیكن لەیەكترییەوەو زۆرجا رای گشتی لەنێوانیاندا دروست دەبێت لەهەمبەر بابەت گەلێك كە پەیوەندی بە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوانیانەوە هەبێت.

٤- رای گشتی نێودەوڵەتی

رای گشتی جیهانی بریتییە لەو رایەی كە لەسەر ئاستی جیهان بەدەردەكەوێت و وڵاتان‌و گەلانی جیهان لەبەرامبەر بابەتێك یان پرسێك یان دۆزێك رایەكی گشتی دروست دەكەن. دەكرێت ئەو بابەت یان پرسە پرسێكی مرۆڤایەتی بێت یاخود پرسێكی ئاسایش یاخود پرسێكی ژینگەیی بێت. بۆ نمونە لەئێستا رای گشتی جیهانی لەسەر بابەتی تیرۆر هەیە، بەو پێیەی ئەم دیاردەیە دیاردەیەك نییە تەنها لەسەر ئاستی وڵاتێك یان چەند وڵاتێك كورتبێتەوە، بەڵكو دیاردەیەك هەموو گەلانی دونیا وەك یەك دەخاتە بەردەم هەڕەشە ناسەقامگیری تێكدانی ئەمن‌و ئاسایشی وڵات. هەروەها پرسی ژینگە لەئێستا رای گشتی جیهانی لەسەرە لەو روانگەیەوە كە ژینگەیە راستەوخۆ پەیوەندی بە تەندروستی مرۆڤەوە هەیە لەهەموو ناوچەیەك و لەهەموو بستە زەوییەكی ئەم جیهانە. ئەمە سەرباری رێگری كردن لەنەهێشتن‌و پێشخستنی چەكی كۆمەڵكوژ‌و چەكی ئەتۆمی بۆ نمونە دەبینین هەمیشە ئەمریكا‌و هاوپەیمانەكانی لەهەوڵی ئەوەدان رای گشتی جیهانی لەسەر ئێران كۆبكەنەوە بەوەی رێگری لێبكەن لەوەی ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی. هەروەها قەیرانەكانی هەژاری‌و پرسێتی‌و جیاوازی رەگەزی‌و چەوەساندنەوەی ئاینی‌و نەتەوەیی‌و مەزهەبی هەمیشە قەیرانگەلێكن كەرای گشتی جیهانیان لەسەر دروست دەبێت بۆ چارەسەركردن‌و بنەبڕكردنیان.

لەکۆتاییدا سیمینارەکەدا بەسەرنج و تێبینی ئامادەبوون کۆتای هات.


سیمیناری حەوتەم: چەمک و ئامانجی پەیوەندییە گشتەییەکان

لەبەرواری ١/ ٦/٢٠٢١ لەیەکێک لەهۆڵەکانی بەشی جوگرافیای کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان هەستاین بەئەنجامدانی سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (چەمک و ئامانجەکانی پەیوەندییە گشتییەکان).

پەیوەندییە گشتییەکان لەدوو چەمکی سەرەکی پێک دێت ئەوانیش:

یەکەم: پەیوەندییەکان: (Relations) واتە واتە شێوەکانی پەیوەندیکردن.

دووەم: گشتی (Public) واتە جەماوەری فراوان و جیاواز دێت.

زارااوەی پەیوەندییە گشتییەکان دوو کۆڵەکەی بنچینەی لەخۆدەگرێت: ئەوانیش:

یەکەم: چەمکی تیۆری: پەیوەندییە گشتیەکان؛ فەلسەفەی کارگێڕین.

دووەک: پەیوەندییە گشتییەکان پراکتیکیە بۆ هێنانەدی ئەو فەلسەفە کارگێڕیەیە

پەیوەندییە گشتییەکان، ئەو توانستە نەخشەکاری کراوەیە بۆ کاریگەری کردنە سەر رای گشتی، لەرێگەی ئەنجامدانی کاری باش و پەیوەندی کردنی دوو ئاراستەیی لەرێکرخاوەکەوە بۆ جەماوەرەکەیی و لەجەماوەرەکەشەوە بۆ رێکرخاوەکەیان.

ئامانجە بنەرەتییەکانی پەیوەندییە گشتییەکان لەهەموو دامەزراوەکاندا خۆیان لەمانەدا دەبینیننەوە:

١- دابینکردنی کەشێکی گونجاو کە یارمەتی دامەزراوەکە بدات ناوبانگی باش و وێنای ئەرێنی لای جەماوەری ناوخۆیی و دەرەکی بۆ پەیدا بکات.

٢-رەواجدان بە بەرهەم و خزمەتگوزراییەکانی و چالاکتترکردنی فرۆشتنەکانی.

٣- دابینکردنی کەشێکی گونجاو کە یارمەتی دامەزراوەکە بدات ناوبانگی باش و وێنای ئەرێنی لای جەماوەری ناوخۆیی و دەرەکی بۆ پەیدا بکات.

٤-گەشەپێدانی هەستی کرێکاران تیادا. دڵسۆزی ولایەنگیریان بەدەستبهێنرێت..

٥- راکێشانی متمانەی جەماوەری ناوخۆی و دەرەکی بەدەستهێنانی لایەنگیرییان .

٦- رێنامیکردنی کارگێڕی دامەزراوەکە بەوەرگرتنی بڕیارونەخشەکێشانی سیاسەتی دروست.

لەکۆتاییدا سیمنیارەکە بەسەرنج و تێبینی ئامادەبوون کۆتای هات.

سیمیناری هەشتەم: