دەستەبژێری سیاسی فەرمانڕەوا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كەبەشداریەكی كارای هەیە لەداڕشتنی پلانو، دیاریكردنی ئامانجە گشتیەكانی دەوڵەت ئەوەش لەبەرئەوەی ئەزمونو شارازایەكی زۆرتری هەیە لەچاو هەموو دەستەبژێرەكانی دیكەی ناو كۆمەڵگا، ئەمەش وایلێدەكات كە كاركتەری سەركی بێت لەدارشتنی پلانەكانی سەركەوتنی پرۆژە ستراتیژیو گەشەپێدانەكانی ناو كۆمەڵگا، بەڵام پرسیارە سەرەكیەكە لێرەدایە كەئایا دەستەبژێری سیاسی فەرمانڕەوا چی جۆرە پلانێك دادەنێت؟ ئایا پلانێكە بۆ خزمەتكردنی خۆیو هێشتنەوەیو درێژەدانە بەمانەوەی حوكمڕانی خۆی؟ ئایا ئەو ئامانجو سیاسەتە گشتیانەی دەیگرێتەبەر بۆ قازانجی تەواوی كۆمەڵكاو هەموو دەستەو چینە جیاوازەكانە؟ ئایا ئەو میكانیزمو رێگایانەی دەیگرێتە بەر بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانو ئامانجو سیاسەتە گشتیانە میكانیزم گەلێكی مۆدیرنو سەردەمیانەیەو پشت بەلێهاتوویو بیرۆكراتیو شارەزاییە جیاوازەكانی ناو كۆمەڵگا دەبەستێت یاخود نا؟ دەكرێت وەڵامی هەموو ئەم پرسیارانە بەم شێوەیە بدەینەوە، ئەگەر دەستەبژێری سیاسی فەرمانڕەوا دەستەبژێرێكی خاوەن رێكخستنێكی داخراو و دواكەوتوویی بێتو، خۆی لەناو بازنەیەكی تەسكی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیو سیاسیو ئابووریو كلتوریە سەرتایەكاندا ببێنێتەوەو، خاوەن شوناسێكی تاك لایەنو تاك رەهەند بێت ئەو كات ناتوانێت گوزارشتكەرێكی راستەقینەو پێرفێكتی تەواوی كۆمەڵگا بێتو، دونیا بینیەكی تەسكی دەبێت بۆ حوكمڕانیو پایەكانی دیموكراسیو لەدواجاریشدا نەك ناتوانێت كۆمەڵگا لەبارێكیەوە بەرەو بارێكی باشتر بەرێت، بەڵكو بۆ خۆی دەبێتە لەمپەرێكی گەورەی بەردەم هەر هەوڵێكی ئاشتیانە كەبیەوێت كۆمەڵگا بۆ قۆناغی دیموكراسی راستەقینە بەرێت. بەپێچەوانەشەوە ئەگەر دەستەبژێری سیاسی فەرمانڕەوا خاوەن كلتورو رۆشنبیریەكی سیاسی كراوەو سەردەمیانە بێتو، درك بەپێویستیو گرنگی گۆڕان لەژیانی سیاسیو كۆمەڵایەتیو ئابووری كۆمەڵگادا بكات، ئەوكات دەتوانێت شوناسێكی گشتگیر بۆ كۆمەڵگا دروست بكاتو، كار بەچەمكی هاوڵاتیبوون بكاتو، كۆمەڵگا لەهەموو ئەگەرێكی داڕووخانو وەرچەرخان بەرەو دواوە بپارێزێت.
https://www.facebook.com/notoviolencecampaign/photos/pcb.1930761533885964/1930760990552685/?type=3&theater
پینج شەم1/11/2018 تیمی چارەسەری ئاشتیانەی ململانیكان ریكخراوی وادی ئەلمانی بە هاوكاری دكتور(یاسین ئاشور) سیمیناریكی پەروەردەیی بو خویندكارانی قوتابخانەی(خورنەوەزان ) لە كفری ئەنجامدا ، بە مەبەستی برەودان بە كەسایەتی خویندكاران لەروانگەی بروابەخوبون و بەدەستهینانی ئەو ئامانجانەی كە سود بە داهاتویان دەگەیەنیت و چون زالبین بەسەر بی متمانەی و باوەربەخونەبون،
خویندكاران بە پرسیارو گفتوگو دەربارەی ئاكارو هەلسوكەوتی روژانەیان كە چون روبەروی گرفت و كیشەكانیان ببنەوە سیمینارەكەیان بە بەها وەسف كردو داوای
سیمیناری پەروەردەی زیاتر كرد.
پێشکەشکردنی سیمینارێکی تایبەت بە "ئەنفال" لەلایەن بەرێز "د.یاسین ئاشور جوھر" مامۆستای زانکۆی گەرمیان، لەسەر مەزاری ئەنفالکراوان لە گوندی دێبنەی .گەرمیان بە قوتابیانی ئامادەیی کاوە لە ڕزگاری..
.چالاکیەکە لەلایەن سەنتەری چالاکی ئاران رێکخرابو.
لهسیمیناركهدا بهشێوهیهكی خێرا باس لهقۆناغهكانی تاوانی ئهنفال بۆ خوێندكارانی ئهو خویندنگایه كراو. پاشان تیشك خرایه سهر ئهوهی چۆن بتوانین یادهوهری تاونای ئهنفال لهیادهوهری نهوهكانماندا بهێلێنهوهو چۆن بتوانین خزمهت بهكهبسی ئهنفال بكهین.
رۆژی شهممه له هۆڵی سیمیناری پهیمانگای تهكنیكی تایبهت لهكهلار - بهشی راگهیاندنی نوێ سیمنارێكم بهنانونیشانی " هەڵبژاردن بەشێوەیەکی دیموکراسی خواستی سەرەکی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی کۆمەڵگا" ئهنجامدا.
لهسیمینارهكهدا تیشك خرایه سهر چهمكی دیموكراسی. پاشان باسی گرنگی ههڵبژاردن و رۆلی لهژیانی كۆمهڵگاكاندا كرا.
رۆژی 28/4/2019 لهبهشی جوگرافی.
دوا بەدوای هێرشی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لهعێراق وشام(داعش)(*)بۆ سەر پارێزگا سوننە نشینەكانی عێراقو دروستبوونی مەترسی لەسەر بەغدای پایتەخت، گەورە مەرجهعی شیعەكانی عێراق ( عەلی سیستانی)، لە (13 یولیو 2014) داوای لەعێراقیەكان كرد كە بەرهو جیهادی كیفائی(الجهاد الكفائی) بچن، لێرەوە ژمارەیەكی زۆر لەخۆبهخشانی شیعەی عێراق بەدەم ئەم بانگەوازەی (عەلی سیستانی)هوه چوونو، توانرا لەماوهیەكی كەمدا، چەندین گروپو میلیشیای سەربازی دروست بكەنو، شانبەشانی هێزە نیزامیەكانی عێراق لەدژی چەكدارانی داعش، بجەنگنو چەندین سەركەوتنی سەربازی گرنگیش بەدەست بهێنن.
بەدروستبوونی حەشدی شەعبی (The Popular Mobilization Forces)، ژیانی سیاسی وئیداری لەناو عێراقدا پێی نایە قۆناغێكی دیكەوە، قۆناغێك تێیدا حكومەتی عێراقی وەك دامەزراوەیەكی فەرمیو شەرعی بەشێویەكی ناراستەوخۆ، لاوازبوو لەئاست بڕیار دروستكردنی سەربازیو ئاسایشدا لەلایەك، لەلایەكی دیكەشەوە هێزە سوننیەكانو تەنانەت كوردیش بەچاوی گومانو دوودڵیەوە لەم هێزە دەڕوانن، بەو پێیەی كە ئەم هێزە؛ هێزێكی تایفییەو زیاد لهسەرچاوەیەكەوە فەرمانی سەربازیو هاوكاری داراییو لۆجستی وەردەگرنو، لەداهاتوودا دەبنە مەترسی بۆ سەر پرسی پێكەوە ژیانی سیاسیو ئابووریو كۆمەڵایەتیو ئاینیو فەرهەنگی لەعێراقدا.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (26 تشرینی دووەمی 2016) بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووانی دانیشتنەكە، یاسای پێكەوە بەستنی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزی سەربازی عێراقدا، دەركرد. بەپێی ئەم یاساییە، ئیدی حەشدی شەعبی هێزێك دەبێت لەناو چوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراقیدا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێتو، راستەوخۆ دەچێتە ژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقهوه، بەڵام لەرووی پراكتیكیەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هیزو توانا سەربازی وهونهریو داراییانەی زۆریك لەم گروپە میلیشیایانە هەیانهو بەدەستیانەوەیه، ئەستەم دەبێت بۆ حكومەتی عێراقی بەتەواوی بیانخاتە ژیر ركێفی خۆیەوە، لەژێر یاساو رێنمایەكانیدا، كاربكەن.