seminars

سیمنیارەکانی ٢٠١٩-٢٠٢٠

سیمیناری یەکەم: رای گشتی

رای گشتی بەیەكیك لەگرنگترین بەربڵاوترین چەمكەكانی ناو زانستە كۆمەڵایەتیەكان دادەنرێت. زانستەكانی سیاسی‌و راگەیاندن و كۆمەڵناسی‌و دەرووناسی هەریەكە لەروانگەی خۆیەوە لەگرنگی‌و كاریگەری‌و بایەخی ئەم دیارەەیە دەڕوانێت. لەراستیدا رای گشتی لەسەردەمی ئێستادا بووەتە چەمكێك كە كەم نووسەرو راگەیەندكارو میدیاو حزبی سیاسی‌و تەنانەت پیاوانی ئاین‌و لایەنگرانی ژینگەو خاوەن بەرژەوەندییە تایبەتییەكان بەكارینەهێنن. لەسەر هەموو پرسێكی سیاسی یاخود كۆمەڵایەتی یاخود ئابووری و سەربازی یاخود كلتوری، جا ئەو پرسە ناوخۆیی و ناوچەیی یاخود هەرێمی یان نێودەوڵەتی بێت، هەمیشە لایەنێك چان چەند گروپێك یان چەند رێكخراوێك هەوڵی دروستكردنی رای گشتی دەدەن‌و كار لەسەر ئەوە دەكەن كە پشتگیری یاخود ناڕازیبوون لەسەر ئەو پرسە كۆبكەنەوە.

بەمانایەكی دیكە هەموان لە مەسەلە سیاسی یان ئابوری یا كۆمەڵایەتی یا كەلتورییەكاندا، باس لە گرنگی رای گشتی، پێویستی رای گشتی، بایەخی رای گشتی، رەچاوكردنی رای گشتی، دروستكردنی رای گشتی، رێزگرتنی رای گشتی، كاریگەری رای گشتی و ...هتد دەكەن.



سیمینارەکانی ٢٠٢٠-٢٠٢١

یەکەم: