لەگەڵ بڵاوبوونەوەى مرۆڤ لەسەر زەوى؛ پرسى ژینگە هەمیشە پرسێکى گرنگى کۆمەڵگەى مرۆیی بووە، بەڵام جۆرى پەیوەندى و ناواخنى پرسەکە هەمان جۆر و ناواخن نەبووە، ئەگەر لەسەرەتاى بڵاوبوونەوەى مرۆڤەوە لەسەر ڕووى زەوى تا ناوەڕاستى سەدەى هەژدەیەم، مرۆڤ کۆیلەى سروشت بووبێت و لەژێر سنووردارییەکانى ئەودا جوڵە و چالاکییە جۆراوجۆرەکانى ئەنجامدابێت، ئەوا لەدواى ئەو ماوەیەوە ئیتر هاوکێشەکە پێچەوانە دەبێتەوە، ئیدى ئەوە مرۆڤە ئەمڕۆ ژینگەى خستۆتە ژێر ڕەحمەتى چالاکییە بێسنوورەکانیەوە.