م.ی: محه‌مه‌د مه‌هدی كه‌ریم
سیمیناری یه‌كه‌م (28/10/2019)
ساڵی خوێندنی 2019-2020
توێژینه‌وه له مۆرفۆلۆجیا (شێوه‌زانی)ی دێ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوو ڕه‌هه‌ند له‌خۆده‌گرێت، ڕه‌هه‌ندی یه‌كه‌م شێوه‌ی دێ‌و پێكهاته‌و درێژبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌نوێنێ، دووه‌میان دیزاینی خانووبه‌ره دروستكردن‌و پێكهاته‌كانی ده‌نوێنێ، ده‌كرێت بڵێن توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م بواره زیاتر گرنگیدهدهن شێوه‌ی گشتیی دێیه‌كه‌و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون له بیناكردن‌و دیزایندا، یان فراوانبوونی سنوری دێیهكانو گه‌شه‌كردنیان، یاخود وردبوونه‌وه‌یه له‌و كارلێكانه‌ی له‌نێوان شێوه‌ی گشتی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌گه‌ڵ سروشتی دێیه‌كه‌و پیشه باوه‌كانی ناویدا ڕووده‌ده‌ن.
ڕه‌نگه شێوه‌ی دێ‌و جۆری دابهشبوونو سیمای بیناكاری تیایاندا گه‌لێك هۆكاری جۆراوجۆر ڕۆڵیان تێدا گێڕابێ، به‌ڵام گرنگترین خاڵ لێره‌دا ئه‌وه‌یه نشینگه‌ی دێیی بریتیه له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پڕاوپڕی نێوان بارودۆخی ژینگه‌ی سروشتی له‌گه‌ڵ بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌یتی دێنشینان، هه‌روه‌ها ئاشكرایه كه نشینگهكان به شارهزاییو هونه‌ری بیناكاریی ساده‌ی جوتیاران دروستكراوون، كه له به‌رئه‌نجامی زانیاریی‌و ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی جوتیارانه‌وه هاتۆته به‌رهه‌م، به‌وپێیه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌و ژینگه‌یه‌دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر، بۆیه ده‌بینین گونجاندنێكی یه‌كجار زۆر به‌دیده‌كرێ له نێوان جۆر‌و شێوازی بیناكاریو ژینگه‌ی سروشتیی هه‌ر دێیه‌ك له‌هه‌ر ژیگهیهك بێ، جا ئیدی له‌ڕووی ڕووبه‌ر یان كه‌ره‌سته‌ی بیناكاری یان ژماره‌ی ژوو، یان هه‌ر ڕوویه‌كی تره‌وه بێ.