فێركردن بریتیە لە دەروازەی سەرەكیی گەیشتن بە گەشەو پەرەپێدانی
كۆمەڵگە، بەوپێیەی خودی فێركردن ئامرازێكی گرنگی پەرەپێدانە، هەروەها كەرەستەی پێشكەوتنو پەرەپێدانی مرۆڤە، هەر لەبەر ئەمە كەرتی فێركردن لە پێشینەی سەرجەم كەرتەكانی تری پەرەپێدانی مرۆییدایە، بۆیە زۆرینەی دەوڵەتان تەواوی هەوڵەكانیان چڕدەكەنەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم كەرتە وەكو بنەمایەك بۆ پەرەدان بەسەرجەم بوارەكانی دیكەی وڵات. بۆیە پێویستە گرنگی بەم قۆناغەی خوێندن بدرێت لەڕێگەی چاودێری كردنو پلاندانانەوە، هاوكات ڕاوەستان لەسەر تەواوی كێشەكانی ئەم بوارەو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان. لەسەر ئەم بنەمایە لە توێژینەوەكەدا هەوڵدراوە، هەڵسەنگاندن بۆ خزمەتگوزاری فێركاری ئامادەیی بكرێت لە ناوچەی توێژینەوەدا، بەتایبەتی بە بەراوردكردنی بارودۆخی ئەم قۆناغەی خوێندن لەگەڵ پێوەرە ناوخۆییەكان (وڵاتی عێراق)، دواتر هەڵسەنگاندنی دابەشبوونی شوێنیان بە بەكارهێنانی تەكنیكەكانی بەرنامەی (Gis).