به‌درێژایی مێژوو و له‌دوای دروستبوونی حوكمڕانیه‌وه به‌گشتی، گرنگی و بایه‌خ به هێز دراوه، هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداران، ئیمپراتۆره‌كان (بهكۆن و نوێوه) هه‌وڵی به‌هێزكردنی خۆیان داوه. له‌ماوه‌ی نێوان جه‌نگه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانیدا، له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی ڕۆژئاوا به‌گشتی و له‌ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی، مشتومڕو لێدوانی جۆراو جۆری خه‌یاڵی (الطوباوية) و كه‌تواری (الواقعية) ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دران، له‌م پێناوه‌شدا زۆرترین بواره‌كان بۆ پرسه‌كانی: (هێز، ده‌سه‌ڵات، به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی، دیبلۆماسی،.....هتد) ته‌رخانكرابوون.