له‌به‌رئه‌وه‌ی پلاندانان بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی په‌ره‌پێدان له كات و شوێنێكی دیاریكراودا جێبه‌جێده‌كرێت، بۆیه چاوه‌ڕوانكراوه كه هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردن بكه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی بارودۆخی كات و شوێنه‌وه، پلاندانان (كورت مه‌ودا بێت یان دوور مه‌ودا)، له‌ماوه‌ی پراكتیزه‌كردندا كۆمه‌ڵێ ڕووداو كه په‌یوه‌ستن به‌كاته‌وه ده‌بنه ڕێگر و هۆكار بۆ سستكردنی پرۆژه‌كه، بۆنموونه (گۆڕانی وه‌رزه‌كان، ڕوودانی كاره‌ساتی سروشتی، ڕوودانی جه‌نگه‌كان، دروستبوونی قه‌یرانی دارایی، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاو ڤایرۆسه‌كان). هاوكات شوێنی پراكتیزه كردنه‌كه‌شی كۆمه‌ڵێ به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ داده‌نێن، له‌وانه: (جیۆمۆرفۆلوجی، به‌رزونزمی، پێكهاته‌ی خاك، وشیاری و داهاتی مرۆیی و شاره‌زایی دانیشتوان، كولتوور).
كه‌واته هیچ كار‌و چالاكییه‌ك به‌بێ ئاسته‌نك ئه‌نجام نادرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سروشتدا بارودۆخه ژینگه‌ییه‌كان و له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی‌دا دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕامیارییه‌كان، كارده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌داو ڕێكاره‌كانی هه‌ر پلانێكی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمی.