Assist lecturer in Geography Department
1- Statistic Geography (First Stage)
2- Rural Geography (Second Stage)
3- Regional Planning (forth Stage)
Assist lecturer in Geography Department
1- Statistic Geography (First Stage)
2- Rural Geography (Second Stage)
3- Regional Planning (forth Stage)
Assist lecturer in Geography Department
1- Statistic Geography (First Stage)
2- Rural Geography (Second Stage)
3- Regional Planning (forth Stage)
تایبهتمهندیو جیاكه‌ره‌وه‌كانی زانستی جوگرافیا
جوگرافیا ته‌نیا زانستێكه، كه په‌یوه‌ندیی به ته‌واوی زانست‌و بواره‌كانی تره‌وه هه‌یه، به‌وپێیه‌ی ته‌واوی ڕووداو و دیارده زانستیه‌كان له جوگرافیایه‌كی دیاریكراودا ڕوودهدهنو هۆكاره جوگرافیهكانیان ڕۆڵی به‌رچاویان تێدا ده‌گێڕن. جوگرافیا ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به‌دیارده سروشتییه‌كانی وه‌ك بهرزونزمیو ئاووهه‌واو خاكه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزی له‌گه‌ڵ دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دانیشتوانییهكاندا هه‌یه‌و له‌ته‌واوی چالاكییه ئابووری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی مرۆڤ ده‌كۆڵێته‌وه، بهدیاردهكانی نیشته‌جێبوونی مرۆڤیشه‌وه، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له نشینگه دێهاتیو شارییهكانو پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به خزمه‌تگوزارییه‌كانی شار‌و به‌ڕێوه‌بردنی ههرێمو ده‌رامه‌ته سروشتی‌و مرۆییه‌كان
جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ته‌كنیك‌و داهێنراوی جوگرافیایی هه‌ن، كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان خزمه‌ت به‌زانسته‌كانی تری وه‌ك ئهندازیاریو بهڕێوهبردنو پلاندانانی هه‌رێمی دهكهنو مرۆڤ ده‌توانێ له‌زۆر پرسی تایبه‌ت به‌ژیانی ڕۆژانه‌ی به‌كاریان بهێنێتو سودیان لێوه‌ربگرێت، له‌نموونه‌ی ئه‌وانه‌ش: (سیستمی زانیارییه جوگرافییه‌كان، سیستمی شوێنگه‌ی جیهانی، له دووره‌وه هه‌ستكردن، گوگڵ ئێرس، ئێس پی ئێس ئێس)، هه‌موو ئه‌مانه له توانایاندا هه‌یه، ژیوار (واقیع)ی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی سه‌ر زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان‌و ڕاسته‌قینه به‌رجه‌سته بكه‌ن و به‌ویستی به‌كارهێنه‌ر نه‌خشه و ڕاستییه‌كان به‌رجه‌سته‌بكه‌ن