به‌بڕوای به‌شێكی زۆری ئابووریناسان، پلاندانان به مانا نهگۆڕهكهی بوارێكی ئابووری، ئه‌ندازیارییه‌و ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به زانستی جوگرافیاوه، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه بهتینو تێههڵكێشهی ئه‌م دوو بواره‌ی پێكه‌وه به‌ستووه (پلاندانان‌و جوگرافیا)، وایكردووه پڕاو پڕ ته‌واوكه‌ری یهكتربنو به‌یه‌كتر كاریگه‌ربن. ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی جوگرافیا كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی پلاندانان هه‌یه، ژینگه‌ی جوگرافیا كارده‌كاته سهریو دانیشتوانیش به‌ته‌واوی نشینگه‌و ئاوهدانیهكانییهوه دیسان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه دروستده‌كات. له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌كانی مرۆڤ، جا ئیدی كێشه‌ی ڕامیاری، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئاوه‌دانی بن، ناكرێ له ژینگه‌ی سروشتی جیابكرێنه، هاوكات ناشكرێ دوور له كاریگه‌ریی هۆكاره ژینگه‌ییه‌كان چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكرێن.
هه‌ربۆیه ده‌توانین ڕێگه به‌خۆمان بده‌ین وابیر بكه‌ینه‌وه، كه پلاندانان به‌بێ زانیاریی ڕووكاریی گشتیی هه‌رێمه‌كه‌و تایبه‌تمه‌ندیی جوگرافیای سروشتی‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دیارده مرۆییه‌كان، پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌رناچێ، جگه له‌وه‌ی ده‌توانین له گۆشه‌یه‌كی تره‌وه بڕوانینه په‌یوه‌ندی نێوان جوگرافیا‌و پلاندانا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه (هه‌رێم)، كه زاراوه‌یه‌كی جوگرافیاییه، نیوه‌ی دووه‌می زاراوه‌ی (پلاندانانی هه‌رێمی)ی پێكهێناوه، كه‌واته بواره جوگرافییهكانو جێبه‌جێكردنیان له پرۆسه‌ی پلانداناندا گرنگن. كه‌واته لێره‌دا جۆرێك له هاوسه‌نگی بوونی هه‌یه له‌نێوان ئامانجه‌كانی پلاندانان‌و ئه‌و هه‌رێمه‌ی پلانه‌كه‌ی بۆ دانراوه له ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه سروشتی‌و مرۆییه‌كانه‌وه.
هه‌رێمه‌كان به‌گوێره‌ی جیاوازییان لهبارودۆخو تایبه‌تمه‌ندییه‌كاندا كارده‌كه‌نه سه‌ر پلاندانان‌و به‌گوێره‌ی جۆری هه‌رێمه‌كه بنهڕهتو پێكهاته‌ی پلانه‌كه ده‌گۆرێ، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی پلان بۆ هه‌ر هه‌رێم یان ناوچه‌ك دابڕێژرێ، پێویسته توێژینه‌وه‌یه‌كی جوگرافیایی به هه‌ردوو بواری سروشتی‌و مرۆییه‌وه بۆ هه‌رێمه‌كه ئه‌نجامبدرێ، تاوه‌كو پلانه‌كه‌ش بێته پلانێكی گونجاو بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كه. به‌و پێیه‌ی كه پلاندانان هه‌وڵی باشتركردنی به‌كارهێنانی ده‌رامه‌ته‌كان ده‌دات له به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانه‌كه‌یدا، ده‌توانین بڵێین جوگرافیا به‌ته‌وای لقه‌كانییه‌وه به‌تایبه‌ت جوگرافیای ئابووری‌و دانیشتوان‌و جوگرافیای ئاوه‌دانی، ئه‌و ئامراز‌و كه‌ره‌ستانه به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه ڕێچكه‌و ڕێگای گونجاو بۆ هه‌نگاوه‌كانی پلانه‌كه دادهڕێژنهوهو باشترین‌و گونجاوترین تایبه‌تمه‌ندی ده‌خه‌ڕوو بۆبهكارهێنانیان.