كاره‌سات و مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان؛ به‌ته‌نیا ڕووداوێكی سروشتی نین و به‌س، به‌ڵكو لێكه‌وته و ده‌رئه‌نجامه‌كانی بۆ ته‌واوی پنت و گۆشه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان شۆڕده‌بنه‌وه، به‌و واتایه‌ی كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ته‌واوی ڕه‌هه‌ند و بواره جیاوازه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕامیاریی نشینگه و ئاوه‌دانییه‌كانی مرۆڤ ده‌بێت له هه‌رشوێنێكی سه‌ر ڕووی زه‌وی و له‌هه‌ر هه‌رێمێكی ئاووههوایدا بێت.
وشكه‌ساڵی؛ وه‌ك دیارترین و باوترین كاره‌ساتی سروشتی، به‌ریه‌ككه‌وتنی زۆری له‌گه‌ڵ ئاوه‌دانییه‌كانی مرۆژدا هه‌یه، هه‌رچه‌نده تاڕاده‌یه‌ك دۆخێكی ئاسایی و چاوه‌ڕوانكراوه، به‌ڵام دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه چه‌ند ساڵێك به‌دوای یه‌كدا، كاره‌سات و مه‌ترسیی گه‌وره‌ی لیده‌كه‌وێته‌وه.
دیارترین لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كان بۆ چه‌ند كۆمه‌ڵه كاریگه‌رییه‌ك پۆلێنده‌كرێن:
لێكه‌وته ژینگه‌ییه‌كان
لێكه‌وته ئابووریه‌كان
لێكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
لێكه‌وته ڕامیارییه‌كان