ئه‌وكێشانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی جووڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆیی ده‌بێته‌وه له شاری كه‌لار
یه‌كه‌م/ كێشه‌كان: شاری كه‌لار له ڕووی كێشه‌ی جووڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆیه‌وه ڕووبه‌رووی كۆمه‌ڵێ كێشه بۆته‌وه ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی ڕه‌گه‌زو شێواز‌و گواستنه‌وه‌و سه‌رجه‌م پێداویستی گواستنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یه كه باسكران، هه‌روه‌ها پۆلێنكردنی شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌و له‌گه‌ڵ جۆری شه‌قامه‌كان بۆمان ڕوون بوویه‌وه گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كهشاری كه‌لار ڕووبه‌رووی كێشه‌و گیروگرفتی زۆر ده‌بێته‌وه له ئێستا‌و داهاتوو له‌وانه:
1ـ یه‌كه‌مین كێشه له‌كێشه‌كانی جووڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆیی به‌ئۆتۆمبێل له‌ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه كه ده‌ژمێرێت بهبربڕهی پشتی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌ویش نه‌بوونی شوێنێكی تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی ناوخۆیی كه ڕنگه بگه‌ڕێینه‌وه بۆی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و زانیاریاریانهی كه تایبه‌ته به‌م بابه‌ته‌وه هه‌تا گه‌ر ههبووبێتیش نه‌یتوانیوه سود بگه‌یه‌نێت به توێژه‌ر یان ئه‌وانه‌ی كه پسپۆرن له‌م بواره‌دا.
2 ـ كه‌می پێداویستی گواستنه‌وه له‌ناوخۆیی شار ئه‌وه‌ی پیشاندا ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له شاره‌كه‌دا له ئێستادا نزیكه‌ی (23588)ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته، بۆ ئه‌م ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێل له‌شاره‌كه ته‌نها(5) پاركی فه‌رمی هه‌یه، دوو شوێنیش هه‌یه له‌ناو شار، زه‌وی حكومییه به‌لإم خه‌ڵكی به‌شێوه‌ی هه‌ره‌مه‌كی ئۆتۆمبێلی تێدا ده‌وه‌ستێنێت، كۆی گشتی ڕووبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته (0,011كم2)، كۆی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی نزیكه‌ی (745)ئۆتۆمبێله.
3 ـ ژماره‌ی وێستگه‌ی سووته‌مه‌نیش له‌شاره‌كه (5) وێستگه‌یه، ئه‌مه‌ش زۆر كه‌مه بۆ ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان، له‌شاره‌كه كه كۆی گشتی ئۆتۆمبێله‌كان له شاره‌كه‌دا ده‌گاته نزیكه‌ی (25000) ئۆتۆمبێل.
4 ـ كه‌می تێرمیناڵی گشتی و ناوخۆیی چوونكه شاری كه‌لار شارێكی گه‌وره‌یه له‌ئێستادا، ژماره‌ی دانیشتوانی به‌پێیی نوێترین ئامار ده‌گاته(134488) هه‌زار كه‌س، ژماره‌ی گه‌ره‌ك له‌شاره‌كه‌دا (27) گه‌ڕه‌كه ته‌نها یه‌ك تێرمیناڵی ناوخۆ هه‌یه بۆ هه‌ر (27) گه‌ڕه‌كه‌كه كه نزیكه‌ی (708)ئۆتۆمبێل له‌م تێڕمیناڵهدا هێڵیان هه‌یه‌و كارده‌كه‌ن رۆژانه نزیكه‌ی (11312) كه‌س له‌م تێرمیناڵه هاتووچۆده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش هۆكاری دروست بوونی كێشه‌و قه‌ره‌باڵغی یه له‌م تێرمیناڵه.
5 ـ نه‌بوونی تێرمیناڵ یان شوێنێكی دیاری كرا‌و بۆ ئهوتهكسی یانه‌ی یانه‌ی كه‌له‌م سالإنهی دوایدا له شارهكهدهركهوتووه به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌شه‌قامی سه‌ره‌كی سه‌نته‌ری شار كۆده‌بنه‌وه، ده‌بێته هۆی داخستنی به‌شێكی شه‌قامه‌كه‌و بێزار بوونی هاولإتیان و تێكدانی سیمای شاره‌كه.
6 ـ نه‌بوونی سیسته‌م له شه‌قامه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ شوێنێك بۆ هاولإتی دیاری نه‌كراوه بۆ سه‌ركه‌وتن و دابه‌زین له ئۆتۆمبێل، به‌ڵكو به شێوه‌ی هه‌ره‌مه‌كی و له هه‌ركاتێكدا بێت ئۆتۆمبێل ده‌وه‌ستێت له سه‌ر شه‌قام بۆهاولإتیان.
7 ـ هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر یوتێرن له سه‌ر شه‌قامی خێرا ئه‌مه‌ش له‌یاسایی جیهانیدا رێگه پێنه‌دراوه.
8 ـ ڕووبه‌ری گواستنه‌وه له شاره‌كه‌دا ڕێژه‌كه‌ی ده‌كاته (9,80%) له‌كۆی گشتی شاره‌كه ئه‌مه‌ش بۆ ئێستا و داهاتووش كه‌مه، چونكه شار به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌و گۆران دایه به‌تایبه‌ت شاری كه‌لار له‌م سالإنهی دوایدا گه‌شه‌كردنێكی خێرایی به‌خۆی بینی.
دووه‌م/ چاره‌سه‌ركردن:
1ـ دابینكردنی شوێنی تایبه‌ت بۆ داتا و زانیاری ورد‌و دروست له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ناوخۆیی شار بۆ ئه‌وه‌ی توێژه‌ر یان هه‌ر كه‌سێكی تری پسپۆر كه له‌م بواره‌دا ده‌كه‌ن تووشی گیر‌و گرفتی داتا نه‌بن.
2 ـ زیادكردنی پێداویستی و خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه له‌ناوخۆی شار له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌زیادكردنی ڕووبه‌ری گواستنه‌وه له‌ناوخۆی شار كێشه‌و گیروگرفت نامێنێ.
3 ـ زیادكردنی ژماره‌ی وێستگه‌یی سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌وه‌ی هاولإتیان پهنانهبهن بۆ ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌رو دروستبوونی كێشه‌و قه‌ره‌باڵغی.
4 ـ زیادكردنی تێرمیناڵی گشتی و ناوخۆیی چوونكه یه‌ك تێرمیناڵی گشتی و یه‌ك تێرمیناڵی ناوخۆیی هه‌یه،به‌شی ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێل و دانیشتوان ناكات.
5 ـ دابینكردنی شوێن بۆ ئه‌و ته‌كسیانه‌ی كه‌له‌م دوایدا له شاره‌كه ده‌ركه‌وتن خاوه‌ن هێڵن له‌ناو شار، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی كه له‌سه‌نته‌ری شار دروستی ده‌كه‌ن نه‌مێنێ و سیمایی شار تێك نه‌ده‌ن.
6 ـ دووباره پێداچوونه‌وه بكه‌ن بۆ سیسته‌می شه‌قامه‌كان بكڕێت چونكه به‌شێوه‌ی سیسته‌م ئه‌نجام نه‌دراوه.
7 ـ داخستنی ئه‌و یوتێرنانهی كه له شه‌قامه‌كاندا هه‌ن.
8 ـ زیاد كردنی ڕووبه‌ری گواستنه‌وه له ناوخۆیی شار ئه‌و زیادكردنه‌ش به‌دروستكردنی پردی هه‌وایی و ژێڕزه‌مینی كه بۆ گواستنه‌وه بشێت.