به‌فراوان بوونی شاره‌كان و زیادكردنی قه‌باره‌یان و مه‌زن بوونی گرنگیان بووه هۆی به‌شداری كردنی له‌گه‌شه‌سه‌ندنی دیارده‌ی شارستانی له‌جیهاندا، وهبایهخدانی توێژهروو پسپۆره‌كانی بواری جوگرافیا و نه‌خشه‌كێشانی شاره سه‌ربازی و زانسته‌كانی تر هه‌ریه‌ك له‌و گۆشه‌یه‌وه كهپسقۆری وردی خۆیه‌تی بایه‌خی پێ ده‌دات,
بۆیه جوگرافیاش له‌م دیارده مرۆییه(شاره‌كان) و له‌دامه‌زراندن و گه‌وره‌بوونیان و گه‌شه‌كردن و پێكهاته‌ی ناوخۆیی و گیروگرفته‌كانی كه‌توشی ده‌بێت پاڵنه‌رێك بوو بۆبهكارهێنانی توانا‌و شاره‌زایه‌كانی,وهبهكێڵگهی به‌جێهێنانی خۆیی دانا، پێش ئه‌وه‌ی باسی جوگرافیایی شاربكهین پێویسته ووشه‌ی شار‌و شارستانی ڕوون بكه‌ینه‌وه:
شار له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه واتا شوێنی نیشته‌جێبوون یان شوێنی حه‌وانه‌وه یان له ووشه‌ی (دان ـ یدین) هاتووه واته حكم رانی و قازی دێت یان دادوه‌ر واته ئه‌و شوێنه‌ی كهدادوهر تێیدا نیشته‌جێیه، وه ووشه‌ی شار(14) جار له قورئانی پیرۆزداناوی هاتووه وه چوار جاری مه‌به‌ستی شاری مهدینهبووه كهبهشاری پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ناسراوه كه‌پێشتر به‌ناوی (یپرب) ناونراوه واته پێش كۆچی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌هه‌روه‌ها له‌ڕووی سروشتی چالاكی دانشتوانه‌كه‌ی جیاوازه له‌لادێ بۆیه مه‌كه‌ی مكهرهمه به‌دایكی لادێكان ناونراوه وهلهقورانی پیرۆزناوی لادێ براوه به‌ڵام مه‌به‌ست له وه شاربووه چونكه هه‌ردوكیان به‌واتایی شوێنی حه‌وانه‌وه‌دێت چوونكه جیاوازن له‌ژیانی كۆچه‌ری هه‌روه‌ها جێیی ئاماژه‌یه كهفینقێكان شاره‌كانیان دروستكرد ناویان نا(قرگه) به‌مانایی تازه‌گه‌ریی واتالادێیی نوێ یان تازه‌دێ دێت، وهسهرهرایی ئه‌وه‌ی كه‌شار به‌یه‌كێك له‌و دیارده ڕوون و دهركهوتوانه داده‌نرێت له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی وهجۆرهسیستهمێكی تێدایه كهمایهیی قازانجه بۆی, به‌لإم قورسیه‌كی هه‌یه بۆدانانی پێناسه‌یه‌كی دیاری كراوبۆیی . بۆیه هه‌ندێك پێناسه‌ی جۆراوجۆر بۆ شاركراوه له‌وانه راتزل پێناسه‌ی بۆشاركردووه كه(كهیهكگرتنهوهیهكی مه‌ودا دڕێژه له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌و نیشته‌جێبوونی مرۆیی و ناوچه‌یه‌كی گهورهداگیردهكات وه‌له‌سه‌ر یهكتربرینی ڕێگایی بازرگانی گه‌وره‌دایه) هه‌روه‌ها فاجنر ده‌ڵێت (شارتهنهاخاڵی بازرگانی مرۆیی یه) به‌لإم زانایی به‌ناوبانگ سور پێناسه‌یه‌كی تێ هه‌ڵكێش بۆ شار ده‌كات و ده‌ڵێت( ئه‌و نیشینگهیه كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جێگیری تێدا ده‌ژی زۆر جار گه‌وره‌یه له‌رووی ژماره‌ی دانیشتوان هه‌روه‌ها چرییه‌كه‌ی به‌رزه دانیشتوانه‌كه‌ی پشت بهكشتووكاڵ نابه‌ستن بۆ بژێوی ژیانیان وه‌به‌رده‌وام له‌چالاكی دایه‌و په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كیان ههیهولهپلهیهكی به‌رزی سیسته‌ماتیك دایه).
كه‌واته شار بریتی یه له‌و شوێنه سه‌ره‌كییه(central place) كهههڵدهسێت به‌دابینكردنی كه‌ره‌سته‌و خزمهتگوزارییهجیاوازهكان بۆ ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌رامبه‌ر هه‌ستانی ئه‌وشوێنه به‌دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی خۆراكی(كشتوكاڵی) و ئاژه‌ڵیی یان پیشه‌سازییه‌كان هه‌ندێ جار گه‌ره‌كه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره بۆشار.
بۆیه جوگرافی ناسه‌كان به‌و شێوه‌یه له‌شار ده‌روانن كه‌دیارده‌یه‌كی جیاوازه له دیاردهجوگرافیهكانی دیكه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی له‌زۆر رووه‌وه.