زاراوه‌ی به‌كارهێنانی زه‌وی له‌ناو شاردا لای شاره‌زایانی جوگرافی مانایه‌كی زۆر گهورهوبایهخداری هه‌یه. چونكه وه‌كو ئاوێنه‌یه‌كه، كه‌هه‌موو جومگهسهرهكی یه‌كانی شاری تێدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ماوه جیاوازه‌كانی ته‌مه‌نی شاردا، هه‌روه‌ها زانستی جوگرافیا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و پلان بۆ دارێژراو كارده‌كات بۆئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا شاربكاته نمونه‌یه‌كی جوان و توشی كه‌مترین كێشه‌ش نه‌بێته‌وه، ئه‌ویش به‌سود وه‌رگرتن لهنهخشهیی شار و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری یه جۆر به‌جۆره‌كان له‌ناوچه جیاوازه‌كانی شاردا، له‌گرنگترینیان دابینكردنی ڕێگاو بان و خزمهتگوزاریهپێویستیهكانی وه‌كو (ئاو كاره‌باو خوێندنگه‌و نه‌خۆشخانه). كه دانیشتوانی شار رۆژانه پێَویستیان پێیی ده‌بێت. هه‌ر بۆیه شیكردنه‌وه‌و دابه‌شكردنی زه‌وی له‌ناو شاردا شیكردنه‌وه‌و ئاراسته‌یه‌كی بنه‌ره‌تی باش ئه‌دات به لێكۆڵه‌ران بۆ پێشبینی كردنی داهاتوو، له چۆنێتی پێشكه‌وتنی ئاوه‌دانی و بینا و فراوان بونی رووبه‌ری ئه‌م شارانه، لئرهدا ئاماژه به هبكارهینانی زه‌وی ده‌كه‌ین بۆ ریژه‌ی سه‌وزایی له‌شاردا
به‌كارهینانی ریژه‌ی سه‌وزای له‌شاردا
ناوچه‌ی سه‌وزایی له‌شاره‌كاندا جیاوازه وه‌ك لهبهكارهینانهكانی تر، هه‌روه‌ها له‌رووی روبهریشهوه جیاوازه ئه‌و رووبه‌ره‌ی بۆ ناوچه‌ی سه‌وزایی یه له‌شاردا نزیكه‌ی (5% -25%) له كۆیی رووبه‌ری شاره‌كه. وه جیاوازیش هه‌یه له روو به‌ری سه‌وزایی له‌شاره‌كانی ولاتانی پیشكه‌وتوو له‌گه‌ل ولاتانی تازه پیگه‌یشتوو له ولاتانی پیشكه‌وتوو زیاتره, لهشارهكانى كوردستانی عیراقیش دا ناوه‌ندی رووبه‌ری ناوچه‌یی سه‌وزاییه‌كان2% له كۆی رووبه‌ری شاره‌كاندا،
رووبه‌ری سه‌وزایی به‌چه‌ند شیوازی پیوانه ده‌كریت به‌م شیوه
یه‌كه‌م/ ولاتانی تازهپیگهیشتوو= رووبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزایی(م)2 X 100
ڕووبەری زەوی هەموو شارەکە
دووه‌م/ ولاتانی پیشكه‌وتوو= رووبه‌ری ناوچه‌یی سه‌وزایی
ژماره‌ی دانشتوانی شاریك(كه‌س لهسالیكی دیاری كراودا)