هه‌موو ئاماژه زانستیه‌كان جه‌خت ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م بابه‌ته, به كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێك گیروگرفتی ئابووری و فه‌زای ئیداری له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن, كه‌واته ده‌توانین بڵێین كارێكی ئه‌سته‌مه و مه‌حاڵه ماسته‌ر پلانی شارێك به ته‌نها بتوانێت كاریگه‌ری هه‌بێت و گرفتی ڕێكخستن و گه‌وره‌بون و ئه‌ركی كۆنتڕۆڵكردنی و ته‌شه‌نه‌كردنی شاره‌كان به‌دیبهێنێت, به‌بێ بونی پلانێكی به‌رفراوان له ئاست سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌جۆرێك بتوانی سه‌رجه‌م فه‌زای شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگاكه وه‌كو كوتله‌یه‌كی یه‌كگرتوو پێكه‌وه گرێدراون، تێڕوانینێكی گشتی بۆ سه‌رجه‌م فه‌زاكان هه‌بێت و خاوه‌ن هه‌یكه‌لێكی ئیداری تۆكمه‌بێت, هه‌ر ماسته‌ر پلانێك مهرجهعهتێكی باڵاتری نه‌بێت ئاراسته‌ی بكات, ئه‌وه پلانه‌كه‌ی سنووردارده‌بێت و زۆرجاریش ته‌نها ده‌بێته به‌هه‌ده‌ردانی بودجه.