شار ده‌به‌سترێته‌وه به ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كه دهورهى شاریان داوه‌به په‌یوه‌ندى ئابورى و شارستانى و كۆمه‌لایه‌تى ههمهجۆر، كه ئه‌و په‌یوه‌ندیه هۆكارى مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنى شاره‌كه‌یه بۆیهجوگرافیناسان ئابورى ناسان پلانرێژ توێژینه‌وه‌ى ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ده‌كه‌ن. ئه‌و په‌یوه‌ندیه زۆر ناو وه‌رده‌گرێت ئاماژه به هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین *(هه‌رێمى بازرگانى) *هه‌رێمى خزمه‌تگوزارى *هه‌رێمى وه‌زیفه‌كانى تر وه‌كو)هه‌رێمى پیشه‌سازى یان كارگێرى( له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌رێمه به‌شدارى ده‌كات له‌گه‌ل هه‌رێمى بازرگانى له‌روى خه‌سله‌ت و ریگاى توێژینه‌وه تاراده‌یه‌كى زۆر، له‌په‌یوه‌ندى نێوان شار هه‌رێمى شار جوگرافیه‌كان جیاوازى نیوان دوو ناوچه له هه‌ریمى شار جیاده‌كه‌نه‌وه. له ناوچه‌ى یه‌كه‌م كه زۆر جار پیى ده‌لین (ضاهرالمدینه) مه‌به‌ست ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌رى شار راسته‌وخۆ كه په‌یوه‌ندى زۆر به‌هیز ده‌یان به‌ستێته‌وه به‌شار زۆر جار پێى ده‌لێن ناوچه‌ى ده‌وروبه‌ر یان ناوچه‌ى لیكدراو به‌شار. به‌لام ناوچه‌ى دووه‌م كه په‌یوه‌ندى به‌شار هه‌یه به‌لام دوره له‌شار یان پێوه‌ى نه‌لكاوه به‌شار كه ناسراوه به ناوچه‌ى چر یان فراوان یان ناوچه‌ى درێژكراوه‌ى شار یان ته‌واو كه‌رى شار وه‌كو په‌یوه‌ندى بازرگانى شار هه‌ریمى گوندى شار. ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌كه‌ونه لێوارى و ده‌وروبه‌رى شار و هه‌رچه‌نده قه‌باره‌ى شار گه‌وره بوو هه‌رێمى شار گه‌وره ده‌بێت به پیچه‌وانه‌وه راسته شار چه‌ند په‌یوه‌ندیك بهههرێمهكهى ده‌به‌ستێته‌وه وه‌كو په‌یوه‌ندى ئابورى وشارستانى و كۆمه‌لایه‌تى هه‌مه‌چه‌شن كه‌ئه‌م په‌یوه‌ندیانه واده‌كات شار بمینى و به‌ره‌و پێشبچى. ئه‌وه‌ى ئاشكرایه هه‌موو شارێك پشتێنه‌یه‌كى زه‌وى ده‌ورى داوه خزمه‌تى ده‌كات و پشتى پێدهبهستى چونكه ناتوانى بژى به‌س پشت بهخوى ببه‌ستى واته وه‌ك شار به‌لكو پشت به مه‌وادى غیرى شار وه‌كو گوند لێوارى شارئهم دیارده‌یه واى كرد كه په‌یوه‌ندى به‌هێز دروست بێت له نێوان شار ناوچه‌ى گوندى نزیك شار بۆیه په‌یوندى به‌هێز له نێوانیان دایه كه هیچیان ناتوانن واز له‌وى تریان بێنن. بۆ له توێژینه‌وه‌ى (دیكسون)كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى هه‌رێمى بازرگانى بۆ شار سى پشتێنهههیه له هه‌رێمى شار كه لهلێوار شار به‌ره‌و دهرهوهدهچێت كهپێكدێت له‌م پشتێنانهى :1.ئه‌و پشتێنه‌ى كه‌زۆر به‌شار نوساوه كهههرێمێكى ئینتقالیهلهنێوان شار وگوند2.ئه‌م له دورى 25-30كم له سه‌نته‌ر شاره‌وه دوره كه لێره جوله گواستنه‌وه و گه‌یاندن زیاد ده‌كات و گۆگاى كه‌لوپه‌لى لێیه.3.ئه‌و پشتێنه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى منافسه له‌گه‌ل شارانى تر به‌تایبه‌تى شار نزیكه‌كان وقهبارهیان و جۆرى ئه‌و كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كهپێشكهشى ده‌كات. چۆن په‌یوه‌ندى هه‌رێمى شار دیاریده‌كه‌ین: ده‌توانى پشت به وزیفهى هه‌ریم ببهسترى ده‌توانى پشت به یه‌ك پیوه‌ر یان چه‌ند پیوهریك ببهسترى كه گونجاوه بۆ تویژینه‌وه‌كه له‌وانه: ده‌توانى هه‌ریمى شار دیارى بكه‌ین وه‌كو 1.ژماره‌ى سه‌رنشینه‌كانى باصى گشتى كه ده‌كه‌وێته نیوان شار و هه‌رێمى شار. یان2. دابه‌شبونى كه‌لوپه‌ل كۆمه‌ل و تاك فرۆشى و دابه‌شبونى رۆژنامه و پۆسته‌وه وگواستنه‌وه وگه‌یاندن، 3.و دابه‌شبونى شیر له شار بۆ سه‌ردانكه‌ره‌كان پاش لهقتونانى، 4.دابهشبونىئاو كاره‌با و ئزاعه. 5.دیارى كردنى له‌سه‌ر ئه‌ساسى خزمتگوزارى مه‌نى و هونه‌رى كه شار پیشكهشى دانیشتوانى ههریمهكهى ده‌كات وه‌كو توكیل پاریزه‌ر و سود وه‌رگرتن عیاده و نه‌خۆشخانه‌و په‌یمانگاى فیركردن و رۆشنبیرى.6.یان دیارى كردنى به‌هۆى دابین كردنى پیداویستى شار لهدانهویلهو سه‌وزایى و سپیاى .