ڕۆڵی گواستنه‌وه له په‌ره‌پێدانی گه‌شت و گوزار له گه‌رمیان
گواستنه‌وه بریتیه له جوڵه‌ی شتوومه‌ك و مرۆڤه‌كان، به‌یه‌كێك له گرنگترین پێداویستیه‌كانی ژیان داده‌نرێت، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له بنه‌ماكانی به‌ره‌وپێشچونی شارستانیه‌تی مرۆیی، گواستنه‌وه قۆناغێكی گرنگی مێژووی مرۆڤایه‌تیه به‌هۆیه‌وه پاڵی به مرۆڤه‌وه ناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هره‌ى گرنگتر.
گواستنه‌وه هۆكارێكه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی شاره‌كان و ووڵاته‌كان و هه‌روه‌ها قاڕهكان له یه‌كتری، گۆڕینه‌وه‌ی شتومه‌ك و پێداویستی له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا له سه‌ره‌تادا ته‌نها له ناوچه‌یه‌كدا ده‌كرا، دواتر به‌هۆی گواستنه‌وه‌وه مرۆڤه‌كان هاتوچۆیان بو له نێوان شوێنه‌كاندا، بوه‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی تازه بۆ نیشته‌جێبون، گواستنه‌وه بوه هۆكارێكی سه‌ره‌كی لهبهروپێشچونی شارستانیه‌ته‌كان و تێكه‌ڵبونی مرۆڤه‌كان، به‌هۆی گواستنه‌وه‌وه توانرا بیرۆكه‌ی تازه له بواری زانست و به‌ره‌وپێشچونی بازرگانیدا به‌ده‌ست بخه‌ن.
*قۆناغه‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه به‌درێژایی مێژوو
- گواستنه‌وه له قۆناغی یه‌كه‌م دا
گواستنه‌وه به قۆناغی زۆردا تێپه‌ڕیوه، هه‌رچه‌ند گواستنه‌وه به‌ره‌وپێش چوبێت مرۆڤه‌كان زیاتر به‌ره‌وپێشچون، یه‌كه‌مین هۆكاری گواستنه‌وه كه مرۆڤ به‌كاری هێنابێت بریتی بوه له ڕێكردن و هه‌روها مه‌له‌وانی، دواتر توانیویانه سود له توانی ئاژه‌ڵی وه‌ك (ئه‌سپ، گوێ درێژ، مانگا و گا)بگرن، له ده‌وروبه‌ری 5000 سالأ پێش زایین.
سۆمه‌رییه‌كان یه‌كه‌مین كه‌سبوون كه گالیسكه‌ی سه‌ره‌تاییان له 3500 پێش زایین به‌كارهێناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك، هه‌روه‌ها مرۆڤه‌كان توانیویانه سوود له ڕووبار و ده‌ریاچه‌كان وه‌ربگرن بۆ گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك، به دروستكردنی به‌له‌می سه‌ره‌تایی، له دوای ساڵانی 3200 پێش زایینه‌وه میسرییه‌كان توانیان به‌له‌می چارۆكه‌دار دروست بكه‌ن، دواتر په‌ره‌یان پێدا له شێوه‌ی كه‌شتی گه‌وره، به‌هۆیه‌وه توانیویانه به زه‌ریاكاندا بپه‌ڕنه‌وه.
*گواستنه‌وه له قۆناغی دووه‌مدا
هه‌تا هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی پیشه‌سازی گواستنه‌وه بۆ شوێنه دووره‌كان زۆری تێده‌چوو، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی خاو ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچونی بزوێنه‌ری له به‌ریتانیا له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی زایینی، گواستنه‌وه چاخێكی نوێی به‌خۆییه‌وه بینی، هه‌روه‌ها ساڵانی دواتر به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی هۆكاری تازه‌ی گواستنه‌وه وه‌ك فڕۆكه و كه‌شتی هه‌ڵمی و شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵمی و ئۆتۆمبێله‌وه گواستنه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی بێوێنه‌ی بینی.
یه‌كه‌مین هێڵی گواستنه‌وه‌ی كه‌شتی هه‌ڵمی له‌ساڵی 1807ز دامه‌زرا، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، بۆ یه‌كه‌مین جار شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵمی له به‌ریتانیا دروستكرا، به‌هۆیه‌وه گواستنه‌وه‌ی ووشكانی قۆناغێكی نوێی بهبهرداهات، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌و قۆناغه هات كه مرۆڤه‌كان ئاژه‌ڵیان به‌كارده‌هێنا بۆ گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك.
*گواستنه‌وه له قۆناغی سێیه‌م دا
بزوێنه‌ره ههڵمییهكان به‌ره‌وپێشچونی زۆریان به‌خۆوه بینی، به‌هۆیه‌وه گواستنه‌وه له جیهاندا پێشكه‌وتنی بێ وێنه‌ی ده‌ست خست، مرۆڤه‌كان قۆناغ به قۆناغ گه‌یشتنه چاخی خێرایی، گواستنه‌وه‌ی ووشكانی له كێبڕكێی به‌رده‌وام بو به‌تایبه‌ت له دوای دروستكردنی ئۆتۆمبیل كه به سوته‌مه‌نی كاری ده‌كرد له ده‌وروبه‌ری ساڵانی 1900ز.
له‌ساڵی 1903ز هه‌ردوو برایان (wright) توانیان یه‌كه‌مین فڕۆكه دروست بكه‌ن، كه به بزوێنه‌ری به‌هێز دروستكرابو، به‌مه گواستنه‌وه هه‌نگاوێك چوه پێشه‌وه له گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك، له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م فڕۆكه بوه هۆكارێكی خێرای گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك و مرۆڤه‌كان بۆ مه‌ودایه‌كی دوور، له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبیل و فڕۆكه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌ركه‌وتن، به‌مه‌ش گواستنه‌وه‌ی كه‌شتی و شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ڵمی زه‌برێكی گه‌وره‌یان لێكه‌وت، زۆربه‌ی گواستنه‌وه‌كان له‌لایه‌ن بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه ده‌كران كه به سوته‌مه‌نی كاریان ده‌كرد.
له‌ساڵانی په‌نجاكان دا مرۆڤ توانی به‌هۆی پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامه‌وه توانی بگاته بۆشایی ئاسمان، به‌مه‌ش گواستنه‌وه قۆناغێكی نوێی ده‌ست پێكرد، ئه‌م قۆناغه به‌خێرایی و به‌هێز جیا ده‌كرێته‌وه له قۆناغه‌كانی تر.
له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دا گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌رجه‌سته بو، هه‌روه‌ها له‌پاڵ ئه‌وه‌دا به‌هۆی پێشكه‌وتنی ئۆتۆمبیل و ڕێگا خێراكانه‌وه گواستنه‌وه خێراتربو، له پالأ ئه‌وانه‌شدا هێڵی ئاسنینی نوێ په‌یدابو كه به‌خێراییه زۆره‌كه‌ی به‌ناوبانگ بو به هێڵی ئاسنینی (HSR) ناسراوه یه‌كه‌مین جار له پاریس له ساڵی 1981. دروستكرا. له‌ساڵی 2008 به‌شێوازێكی نوێتر له ووڵاتی چین په‌ره‌ی پێدرا، به‌مه‌ش گواستنه‌وه‌ی ووشكانی ئێستێكی به‌به‌ردا هاته‌وه به خێراییه‌كی زۆر و تێچویه‌كی كه‌م.
له‌ساڵانی كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوودا گواستنه‌وه گه‌یشته قۆناغێكی پێشكه‌وتوو، هه‌تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وان گواستنه‌وه لهبهرهوپێشچون دایه.
كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه به‌رده‌وان له هه‌وڵی به‌ره‌وپێشچون دان، به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیا توانای گواستنه‌وه خێراتر و ئاسانتربوه، به‌مه‌ش جیهان له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام دایه له بواری گواستنه‌وه.
بواری گواستنه‌وه بوه‌هۆی پێشكه‌وتنی ژیانی مرۆڤه‌كان به‌درێژایی مێژوو، ده‌بینین هه‌موو قۆناغه‌كانی گواستنه‌وه قۆناغ به قۆناغ بوه‌ته مایه‌ی پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی.
گرنگی گواستنه‌وه وایكرد مرۆڤ بیری زیاتر فراوان بێت، بیریان كرده‌وه پێویسته زیاتر به‌ره‌وپێشی ببه‌ن، چونكه گواستنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان به ته‌نها به‌س نه‌بون، قۆناغ به قۆناغ پێشكه‌وتنی گواستنه‌وه بوه‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونی پیشه‌سازی و به‌مه‌ش بوه‌هۆی پێشكه‌وتنی زۆربه‌ی بواره‌كان له هه‌موو جیهان.
*سوده‌كانی ئامرازی گواستنه‌وه
1. ڕۆڵی هه‌یه له باشتركردنی بواری ئابوری.
2.پێشخستنی خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتوان له‌كاتی بومه‌له‌رزه یان كێشه‌ی سیاسی و شه‌ڕدا، یارمه‌تیده‌ره بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر.
3. به‌ره‌وپێشچونی لایه‌نی گه‌شت و گوزار
4. بۆ باشتركردنی بارودۆخی ژیانی خه‌ڵكی وه‌كو گواستنه‌وه بۆ ووڵاته‌كان،به ئاسانترین شێوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی كار یان ئیش كردن له‌شارێك بۆ شارێكی تر ڕۆژانه.
ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه به هه‌موو جۆره جیاوازه‌كانیه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شت و گوزار.
*جۆره‌كانی ئامرازی گواستنه‌وه:
سێ جۆر سه‌ره‌كیمان هه‌یه بۆ ئامرازی گواستنه‌وه
1. ئامرازی گواستنه‌وه‌ی ووشكانی: ئۆتۆمبیل گه‌وره و بچوك و شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌گرێته‌وه، ئه‌مانه به هۆكاری گواستنه‌وه‌ی خاو داده‌نرێن.
2. ئامرازی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی: فڕۆكه ده‌گرێته‌وه له‌ڕێگه‌یه‌وه خه‌ڵكی و شتومه‌ك ده‌گوازرێته‌وه، له‌ڕێگه‌ی هێڵی ئاسمانیه‌وه، ئه‌مه ده‌ژمێرێت به گواستنه‌وه‌ی خێرا به به‌راود به جۆره‌كانی تر.
3. ئامرازی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی: كه‌شتی و ژێر ده‌ریایی(غواص) ده‌گرێته‌وه به كاردێت بۆ گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك و خه‌ڵك
گواستنه‌وه داده‌نرێت به هۆكارێكی گرنگ بۆ ده‌ركه‌وتنی گه‌شت و گوزار له هه‌ر ووڵاتێكدا بێت، وه به‌یارمه‌تی ڕێگا و ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه به هه‌موو جۆره‌كانی چالاكی گه‌شت و گوزار دابین ده‌بێت، گواستنه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ گه‌شت و گوزار هه‌روه‌ها به بنه‌مای دروستبونی شار و شارستانی ده‌ژمێرێت.
ده‌ركه‌وتنی پیشه‌سازی گه‌شت و گوزار له‌هه‌ر شوێنێكدابێت په‌یوه‌سته به پێشكه‌وتنی ڕێگاو ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه، شوێنه گه‌شتیاریه‌كان نابنه ناوچه‌یه‌كی سه‌رنج ڕاكێش بۆ گه‌شتیار ئه‌گه‌ر بێت توانای گه‌یشتنی نه‌بێت و ئامراز و ڕێگاكانی گواستنه‌وه و خزمه‌تگوزاری تێدا نه‌بێت.
پێشكه‌وتنی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه وایكردوه جیهان شێوه‌ی گوندێكی بچوك بدات.
گه‌شتیار ده‌توانێت بگاته شوێنی مه‌به‌ست له‌كاتی دیاریكراودا، هه‌ندێك له شاره‌زایانی گه‌شتوگوزار پێیان وایه كه توانای گه‌یشتن بۆ شوێنی گه‌شتیاری ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه، كه هیچ كه‌متر نیه له‌تایبه‌تمه‌ندی جوانی شوێنه‌كه، بۆیه لێره‌دا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌وا چالاكی گواستنه‌وه داده‌نرێت به بڕ بڕه‌ی پشت بۆ هه‌ر چالاكیه‌كی ئابوری و به‌رهه‌مهێنان یان خزمه‌تگوزاری پله‌ی یه‌كه‌م ده‌بات له ژێرخانی ئابوری بۆ هه‌ریه‌كه‌یه‌كی شوێنی، بۆیه ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له ڕه‌گه‌زه‌كانی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری و به‌كارهێنان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گواستنه‌وه داده‌نرێت به‌یه‌كێك له هۆكاره‌كان كه ده‌بێته‌هۆی زیادبونی په‌یوه‌ندی، ڕۆڵی هه‌یه له یه‌كگرتنی شوێنی(التفاعل المكانی) له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی، لێره‌دا ڕۆڵی گواستنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر چالاكی گه‌شت و گوزار، له‌به‌رئه‌وه گه‌شت و گوزار پشت ده‌به‌ستێت به گواستنه‌وه‌ی تاكه‌كان له‌نێوان شوێنه گه‌شت و گوزارییه‌كان.
(سروشتی و شوێنه‌وار و ئاینی)
وه‌ك چۆن كاریگه‌ری هه‌یه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ڕه‌هه‌ندی شوێنی(المكانی Space) و كاتی (الزمانی Time) ، ئه‌م دوانه‌ش پێكه‌وه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به‌شێوه‌ی گه‌وره، له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێنه گه‌شتیاریه‌كان هه‌ندێك جۆریان هه‌یه گرنگی لاوه‌كی و كه‌میان هه‌یه، به‌هۆی قورسی گه‌یشتن بۆ ئه‌و شوێنه ئامرازی گواستنه‌وه‌ی ساده‌یه، هه‌ندێك شوێنی گه‌شتیاری تر هه‌یه گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه به‌هۆكاری ئاسانی گه‌یشتن بۆ ئه‌و شوێنه، گواستنه‌وه ده‌توانێت ببێته به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له‌و ناوچانه‌ی كه تۆڕی گواستنه‌وه‌ی تێدا نیه یان خراپه، هه‌رچه‌نده ناوچه‌كه توانای گونجاوی هه‌بێت بۆ گه‌شت و گوزار له ده‌ستی ده‌دات وه به پێچه‌وانه‌وه.
خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه دوو جۆره
یه‌كه‌م/گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی
دووه‌م/گواستنه‌وه‌ی ناوحۆ
كه‌واته گه‌یاندن بنه‌مایی سه‌ره‌كی چالاكی گه‌شت و گوزاره ئه‌و پێشكه‌وتن و ده‌ركه‌وتنه‌ی گه‌شت و گوزار كهدهیبینین ئه‌مرۆ له ئه‌نجامی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌یه.له‌نێوان وڵاته‌كان
كه‌رتی گواستنه‌وه ده‌ژمێرێت به‌گرنگترین كه‌رته‌كانی پێكهاته‌ی بنه‌ره‌تی كه‌رته‌كانی گه‌شت و گوزارو میوانداری،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته كارده‌كاته سه‌ر هه‌موو كرداره‌كانی تری گه‌شت و گوزار و ئابووری و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و بازرگانی و رۆشنبیری.
جۆره‌كانی خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه
له‌م شێوه‌یه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا په‌یوه‌ندی به‌هێز هه‌یه له‌نێوان تۆره‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌گه‌ڵ گه‌شت و گوزار له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك یان هه‌رێمێكی دیاری كرا‌و بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ناوچه‌ی گه‌رمیانمان وه‌ك نموونه وه‌رگرتوه كه گواستنه‌وه رۆلی دیاری هه‌بوه له‌سه‌ری
ناوچه‌ی گه‌رمیان دابه‌ش ده‌بێ به‌سه‌ر دوو جۆر له رێگا‌و بان
یه‌كه‌م/ ڕێگاوبانی قیرتاو
دووه‌م/ رێگاوبانی خاكی