سنوور دیارده‌یه‌كی سیاسی له ئه‌نجامی ڕێكه‌وتنی سیاسی نێوان دوو ده‌وڵه‌تی یان زیاتر دیاری دىكرێت و خاوه‌ندارێتی و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری یاسای ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ر دیاری ده‌كات
بوجز وا پێناسه‌ی ده‌كات ده‌ڵێت:ئه‌و هێڵه‌یه كه سنووری هه‌رێمه‌كان له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه، واتا به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و زه‌وییه دیاری ده‌كات كه ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتی بهیهردا هه‌یه و به‌كاری ده‌خستن.
سنوور له ڕووی جوگرافیادا به واتای كه‌ناری هه‌رێمه سیاسیه‌كانی ده‌وڵه‌ت دێت، هه‌روه‌ها به‌شدار ده‌بێت له دروستكردنی كه‌سایه‌تی جوگرافیا.
له ڕووی سیاسییه‌وه بریتیه له‌و هێڵه‌ی كه ڕۆڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ناوخاكی ده‌وڵه‌ت كۆده‌كاته‌وه و سه‌روه‌ری ووڵات ده‌پارێزێت.
له‌ڕووی یاساییه‌وه بریتییه له‌و هێڵانه‌ی كه سیسته‌م و یاساكانی ده‌وڵه‌ت له یه‌كتری جیا ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام سنوور له زمانی سه‌ربازیدا به مانای هێڵی پێشه‌وه یان ڕوبه‌ڕوبونه‌وه دێت، كه پێویسته پارێزگاری لێبكرێت، ئه‌ویش خاڵێك یان چه‌ند خاڵێكه ده‌بێته ده‌ستپێك بۆ ده‌ستپێكردنی هێرش.
مانای سنوور له‌ڕووی مێژووییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌واوبونی ده‌وڵه‌ت و فراوانبون یان كرژبونی یان دابه‌شكردنی و ده‌ربڕینی فه‌لسه‌فی و به‌هێزی و بێهێزی له‌ماوه‌ی قۆناغه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كان.
هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد سنوور دیارده‌یه‌كی سیاسی زۆر كۆنی نیه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی ته‌نها دوو سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، چونكه له‌سه‌رده‌می كۆندا به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌كان سنوور نه‌بوه، چونكه هه‌موو ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه ئێستا ووڵاتیان لێ پێكهاتوه ئاوه‌دان نه‌بون،جا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌وكاته له‌یه‌كتری و دیاریكردنی ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی هه‌ر لایه‌نێك، ئه‌و دیارده سروشتیانه وه‌ك هێڵی جیاكه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنرێت كه به‌زاندنیان ئاسان نه‌بوه، وه‌ك ڕووبار و چیا و دارستانه‌كان...هتد.
به‌م ناوچانه ووتراوه توخب (Frontleks) ئه‌م ناوچانه وه‌ك دیارده‌یه‌كی سروشتی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م به‌ر و ئه‌و به‌ری ناوچه‌كه جێده‌هێڵرا، بۆیه ده‌توانین بڵێین توخب بریتی یه له‌و دیارده سروشتییه جیاكهرهوانهی كه به زه‌حمه‌ت ده‌بڕدرێت یان ده‌به‌زێنرێت له كۆندا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌كارهێنراوه،بۆ نمونه چیاكانی ئاڵپ ناوچه‌یه‌كی توخب بو له نێوان فه‌ره‌نسی و ئیتالیه‌كان، كه‌واته توخب له ڕابردوودا ئه‌و ناوچانهبون ئه‌ركی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی ئه‌نجام داوه كه له ده‌وروبه‌ری بون.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین توخب چه‌ند جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ سنور ده‌توانین له‌م خلڵانهی خواره‌وه‌دا بیان ژمێَرین:
١.توخب ڕووبه‌ڕێكه له زه‌وی، به‌ڵام سنور بریتیه له هێڵێك، به‌و واتایه‌ی سنور ته‌نها هێڵێكه درێژی هه‌یه پانی نیه، به‌ڵام توخب ناوچه‌یه‌كه درێژی هه‌یه و پانی نیه و ڕووبه‌ریشی هه‌یه
٢.توخبهكان دیارده‌ی سروشتین چونكه به‌شێكن له ڕووی زه‌وی، به‌ڵام سنوره‌كان مرۆیین و مرۆڤ هه‌ڵیبژاردوون و دیاری كردوون
٣.توخب جێگیره‌و ناجوڵێت ناترازێن و لانابردرێن له جێگای خۆیان ده‌مێنه‌وه، به‌ڵام سنور شیاوی گۆڕان و گواستنه‌وه‌یه به‌تایبه‌تی له ناوچه پێكدادان و نا ئارامه‌كاندا
٤.سنوری سیاسی دان پیادانراوه، به‌ڵام توخب دان پیادانراو نیه
٥. توخبهكان له كۆندا ڕێگربون له به‌رده‌م په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كاندا، چونكه خه‌سڵه‌تی پاڵنه‌ری هه‌یه نه‌ك كێٍش كردن، به‌ڵام سنوره‌كان ئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندی و هاتوچۆكانی ئاسایی كردوه بۆیه ئه‌م هێڵانه هێڵه په‌یوه‌ندی و به‌ریه‌ك كه‌وتنه.
٦. دانیشتوانی ناوچه توخبهكان دڵسۆزیان بۆ هیچ لایه‌ك نیه، چونكه تاڕاده‌یه‌ك خۆیان به‌سه‌ر به‌خۆ ده‌زانن، به‌ڵام سنور ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتوانه په‌راوێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت دڵسۆزیان بۆ ده‌وڵه‌ت هه‌بێت كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی سنورهكهیهوه.
١.ئه‌ركی سنور پاراستنی ده‌وڵه‌ته له هێرشی ده‌ره‌وه و به‌رگریكردن له‌خاكی ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش بۆ هاوڵاتیان
٢.ئه‌ركێكی تری سنور ڕێگرتنه له هاتنه ناوه‌وه‌ی تێكده‌ر و تیرۆرستان یان هاتنه ناوه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی دژ به یه‌كه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌ت
٣.رێده‌گرێت له هاتنه ناوه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی بۆ ناو ده‌وڵه‌ت
٤. له‌ڕووی ئابورییه‌وه ئه‌ركی سنور پارێزگاریكردنه له كه‌ل و په‌ل و به‌رهه‌می ناوخۆی و خۆماڵی و سانسۆر دانان له‌سه‌ر هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌ل و په‌ل و به‌رهه‌می ده‌ره‌كیش ئه‌ویش له ڕێگای چاودێری و پشكنین له ده‌روازه و مه‌رز و خاڵه گومركیهكاندا.
٥.ڕێگرتن له هاتنه ناوه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تای جۆراوجۆر له ڕێگای تۆكمه‌كردن و پاراستنی سنوره‌كانه‌وه
٦.ئه‌ركێكی تری سنور ئه‌وه‌یه كه داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕۆشنبیریه‌كان و یاساكان له یه‌كتری جیا ده‌كاته‌وه
دیاریكردن و ده‌ستنیشان كردنی سنوری سیاسی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی به زنجیره‌یه‌ك قۆناغی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا تێپه‌ڕده‌بێت تا دیاری ده‌كرێت و ده‌چه‌سپێت ئه‌م قۆناغانه‌ش بریتین له
پرۆسه‌ی دیاریكردنی سنووری سیاسی یا چاره‌سه‌ركردن و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی سنوور له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و بڕیاردان بۆ چاره‌سه‌ركردن یان دیاری كردنی سنوور له‌لایه‌ن سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردولاوه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك قۆناغێكی مه‌بده‌ئی و سه‌ره‌تایی كه سنووری نێوانیان دیاری بكه‌ن یان دووباره دارێژتنهوه بكه‌ن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌كێشه‌یان له‌سه‌ره زۆرجار ئه‌م بڕیاردان و ڕێكه‌وتنانه له میانی كۆنگره و كۆبونه‌وه‌ی سه‌ران له‌نێو رێكخراو و بۆنه‌كان ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی سنوور یان دابه‌شكردنه‌وه‌ی،قۆناغی ده‌ست نیشانكردنی سنوور ده‌ست پێده‌كات،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك له پسپۆڕان و شاره‌زایانی هه‌ردوولا پێكده‌هێنرێت و زۆرجار ووڵاتێكی بێلایه‌ن یان نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌ك چاو‌دێر به‌شداری تیادا ده‌كات، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ده‌ست نیشانكردنی سنور له‌سه‌ر نه‌خشه و كاغه‌ز به‌رله‌وه‌ی بچێته قۆناغێكی تر، كه قۆناغی جێگیركردنه ،لێره‌دا تا شیكردنه‌وه‌ی باسه‌كان و زانیاریه‌كان ووردتربێت ئه‌وا له‌كاتی دانان یان كێشان و جێبه‌جێكردندا كێشه و گرفته‌كان كه‌متر ده‌بن.
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م نه‌خشانه‌ی كه‌له قۆناغی پێشوودا كێشرابون و هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێكه‌وتوون، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی تره‌وه كه لیژنه‌یه‌كی جێبه‌جێكاره له‌سه‌ر زه‌وی و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ده‌یچه‌سپێنن، ئه‌ویش له ڕێگای یان دانانی سیم و ته‌ل به‌ند یان كونجی كۆنكرێتی یان هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق، یان دانانی ستوونی هه‌ڵواسینی تابلۆ. هه‌ندێ جاریش له‌سه‌ر سنوره فراوان و بیابانه‌كاندا ئه‌م قۆناغه هه‌ر جێبه‌جێ ناكرێت به‌ڵكو زیاتر پشت به نه‌خشه ده‌به‌سترێت و چه‌ند تابلۆیه‌كی نوسراو دادهنرێتیان هه‌ڵده‌واسرێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سنووره‌كان وه‌ك سنووری نێوان سعودیه و یه‌مه‌ن.
له‌م قۆناغه‌دا هه‌ردوو لایه‌نی سنوور(هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت) دوای لێبونه‌وه و كۆتایی هێنان له جێگیركردن و دیاری كردنی سنوور هه‌ڵده‌ستن به دانانی خاڵی چاودێری و پاسه‌وانی و خاڵی په‌ڕینه‌وه و مه‌رز و بنكه‌ی پۆلیس و گومرك و دتنانی ده‌روازه و چاو‌دێر و ئامێری ڕادار...هتد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سنووره‌كه.
جۆره‌كانی سنور*
سنوره سروشتیه‌كان
١.چیا كان
٢. بیابانه‌كان
٣. دارستانه‌كان
سنوره دروستكراوه‌كان
١.سنوره ئهسنۆگرافیهكان
٢. سنوره ئه‌ندازه‌یی و ئهسترۆنۆمیهكان
٣.سنوره به‌نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌كان
تیۆری هێزی ئاسمانی
ده‌ركه‌وتنی سه‌رده‌می فرۆكه‌وانی و گه‌ردون رۆڵێكی دیاری هه‌بوو له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌كردنی چه‌مك گه‌لێكی نوێ له‌جوگرافیای په‌یوه‌ندییه نێو دهوڵهتییهكاندا. هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌باره‌ی چه‌مكی هێزی ئاسمانییه‌وه نوسینیان بلاوكرده‌وه؛ بیرورای خۆیان له‌م باره‌یه‌وه خسته روو. له‌وانه (ئَێم. ماكلیش) له‌ساڵی 1943 نوسینێكی به‌ناونیشانی (پێشبینی سه‌ركه‌وتن) بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه: فرۆكه‌كان له‌توانایاندا هه‌یه كه جوگرافیایی جیهان بگۆرن؛ هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌و رۆڵه داوه كه هێزی ئاسمانی له‌به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتندا؛ ده‌یگێڕێت. هۆشدارییشدا سه‌باره‌ت به‌ئه‌ڵمانیا به‌وه‌ی كه ئه‌و دڵه‌یه ده‌كه‌وێته ناو دوورگه‌ی جیهانه‌وه. پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد كه كۆنترۆڵی هێزی ئاسمانی به‌سه‌ر ناوچه‌ی سوێدا بۆ خۆی كۆنترۆڵی دوورگه‌ی جیهانه. هه‌روه‌ها كۆنترۆڵی هێزی ئاسمانی به‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی دورگه‌ی جیهاندا ئه‌و چانسه‌ی ده‌خاته به‌رده‌ست كه ئه‌و دوورگانه‌ی له‌ناو ده‌ریاكاندا هه‌ڵكه‌وتوون بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
له‌سالی (1944) جۆرج رینه‌ر بیر‌و بۆچونه‌كانی خۆی له‌باره‌ی هێزی ئاسمانییه‌وه بلاوكرده‌وه؛ له‌وانه: دڵی نوێی زه‌وی له‌دوو به‌ش پێكهاتووه: به‌شی یه‌كه‌م یه‌كێتی سوڤیه‌ت به‌شی دووه‌م ئه‌مریكای باكوور و ئۆقیانوسی به‌سته‌ڵه‌كی باكوور كه بازنه هه‌ر مه‌زن پێكئه‌هێنن. به‌هۆی ریگه‌ی ئاسمانیشه‌وه ئه‌م دوو دوو به‌شه‌ی دڵی زه‌وی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. ئه‌م دوو به‌شه‌ی دڵی زه‌ویش هه‌میشه له‌مه‌ترسی هێرشی به‌رامبه‌ردان له‌لایه‌ن ئه‌مریكای باكوور و یه‌كێتی سوڤیه‌ته‌وه. بۆیه ئۆقیانوسی به‌سته‌ڵه‌كی باكوور به‌چه‌ق یان ده‌رگای جوڵه‌و كلیلی هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی جیهانی داده‌نرێت و هه‌ر لێرشه‌وه ده‌توانرێت كۆنترۆڵی هه‌موو جیهان بكرێت.
.سه‌ره‌تای یه‌كه‌می ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ فرۆكه‌وانی روسی(ئه‌لیكسه‌نده‌ر سیڤرسكی). سیڤرسكی به‌شداری جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی كردوه؛ پاشانیش لهدروستكردنو پێشخستنی فرۆكه‌دا كاری كردووه. ساڵی 1950توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ناونیشانی هێزی ئاسمانی كلیلی بۆمانه‌وه؛ بڵاوكرده‌وه. سیڤرسكی نه‌خشه‌یه‌كی جیهانی كێشا، به‌پێی نه‌خشه‌كه‌ی به‌شی رۆژئاوایی جیهان (هه‌ردوو ئه‌مریكا) ده‌كه‌وته باشووری جه‌مسه‌ری باكوور. به‌شی رۆژهه‌ڵاتی جیهانیش(ئۆراسیا، ئه‌فریقا) ده‌كه‌وتنه باكووری جه‌مسه‌ری باكور. ئه‌مه‌ش واته دابه‌شكردنی جیهان بۆ جیهانی كۆن و جیهانی نوێ.
سیڤرسكی ئه‌مریكای لاتینی به سه‌رچاوه‌ی خاوی ئه‌مریكا دانا؛ له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌مه ناوچه‌ی سه‌روه‌ری ئاسمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو. سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئاسمانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش ئه‌وا له باشور‌و باشوری رۆهه‌ڵاتی ئیسپانیا‌و بۆ باشوری بیابانی ئه‌فریقا درێژده‌بێته‌وه. واته ئه‌مانه ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌له‌وانه‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئاسمانی هه‌ردوو وڵاتی زه‌به‌لاحی ئه‌مریكا و سۆڤیه‌تی پێبگات.
سفرسكی؛ ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاسمانی هاوبه‌شی ئه‌مریكای باكورو یه‌كێتی سۆڤیه‌تی به (ناوچه‌ی چاره‌نوس) دانا. ناوچه‌ی چاره‌نوسیش ئه‌م ناوچانه ده‌گرێته‌وه: أنگلو أمریكـ ناوچه‌ی دڵی زه‌وی له هه‌ر یه‌كه لهئۆراسیا و ئه‌وروپایی ده‌ریایی، باكوری ئه‌فریقا و رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست (نیشتیمانی عه‌ره‌بی).
ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌توانرێت به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه دیاری بكرێن:
١. كێ سه‌روه‌ری ئاسمانی هه‌بێت ده‌توانێت كۆنترۆڵی ناوچه‌ی چاره‌نوس بكات
٢. كێ كۆنترۆڵی ناوچه‌ی چاره‌نوس بكات ئه‌وا كۆنترۆڵی هه‌موو جیهان ده‌كات
بیروراكانی سیڤرسكی به‌ته‌واوكه‌ری بیروراكانی رینه‌ر داده‌نرێن، به‌ڵام له دوو ئه‌نجامدا لێكتر جیاوازن. ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی سیڤرسكی كێشای بوه هۆی ئه‌فریقا له ئه‌مریكا لاتین دوور بكه‌وێته‌وه ئه‌مه‌ش له گه‌لأ دیفاكتۆی نه‌خشه‌ی جیهاندا ناگونجێت یاخود پێكنایهتهوه. ئه‌م دوور خستنهوهیهش وایكرد كه هه‌ردوو كیشوه‌ره‌كه بكه‌وێته ناوه‌چه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا و یه‌كێتی سوڤیه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌ك؛ جیاوازی نێوان رینه‌ر سیڤرسكیش ئه‌وه‌بوو كه سیڤرسیكی فرۆكهوانبوو و له‌ئاسمانه‌وه جیهانی ده‌بینی، له‌كاتێكدا رینه‌ر جوگرافی ناس بوو نه‌خشه‌ی بهراخراوی له‌به‌رده‌میدا ده‌خوێنده‌وه.
خۆی له‌راستیدا ئه‌فریقا به‌هه‌مان دووری نێوان ئه‌مریكای لاتین و ئه‌مریكا؛ دووره لهئهمریكاوه. سه‌رباری ئه‌مه سیڤرسكی باوه‌ڕی وابوو كه جه‌مسه‌ری باكور دوا ناوچه‌یه له‌هه‌موو جیهاندا به‌گشتی. هه‌روه‌ها باوهڕشی وابوو تاكه هێزێك ده‌توانێت كۆنترۆڵی بكات ئه‌گه‌ر خاوه‌ن باڵاده‌ستی و سه‌روه‌ری هێزی ئاسمانی بێت. سیڤرسكی؛ ئهمریكاو یه‌كێتی سوڤیهتو شانشینی یه‌كگرتووی به‌وه دانا كه خاوه‌ن لێهاتوویی و شیاوی ئه‌وه‌ن ببنه هیزی گه‌وره‌و باڵاده‌ست. به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ش دروست بێت بۆ ئه‌م سێنته‌ره چی به‌شی باكوور یان باشووری گۆی زه‌وی بێت. بۆ نمونه ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك ئوسترالیا ده‌كرێت ببێته خاوه‌ن سه‌روه‌ری مادام ئێستا له‌جیهاندا پێشكه‌وتنی زۆر گه‌وره له‌بواری ته‌كنیك و تایبه‌تمه‌ندی فرۆكه‌وانی جه‌نگی ئاسمانی هاتوه‌ته كایه‌وه.
دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیا به‌تایبه‌تی له‌بواری فڕۆكه‌وانیدا، دیاریكردنی سنووری ئاسمانی بوو به پێویستیه‌ك كه سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی جیهان داوایان ده‌كرد، ئهوهیو له كۆنگره‌ی جنێفی ساڵی(1919)ز بڕیاردرا كه سه‌رجه‌م ووڵاتانی جیهان خاوه‌ن سه‌روه‌ری ئاسمانی خۆیانن، له‌سه‌ر ووڵاتانیش پێویسته ڕێز له سه‌روه‌ری ئاسمانی ووڵاتانی تر بگیرێت و نه‌یبه‌زێنن.
به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی خۆی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رده‌وڵه‌تێك له سنووره ووشكانی و ئاویه‌كانی كۆتایی دێت، ئه‌م سنوورانه خۆی به‌شێوه‌ی ڕووكاری ده‌رده‌كه‌ون، تا ئاسمانی زه‌وییه‌ك درێژه‌ی هه‌یه و له هه‌مان كاتدا قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئاسمانی نێوان دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێش له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه.
له ساڵی (1944) له شاری (شیكاغۆ) كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به ڕێكخستنی سنووری ئاسمانی ده‌وڵه‌تان به‌ستراو تیایدا چه‌ند بڕیارێك له‌م كۆنگره‌یه ده‌رچوو كه بریتی بوون له:
أ.هه‌موو ده‌وڵه‌تێك خاوه‌ن سه‌روه‌ری ئاسمانی خۆیانن
ب. پێویسته له‌سه‌ر ووڵاتان ڕه‌زامه‌ندی وه‌ربگرن به‌ر له‌وه‌ی بچنه ئاسمانی ووڵاتێكی تره‌وه
ت. سنووری ئاسمانی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك به ته‌واوبونی به‌رگه گاز ته‌واو ده‌بێت
:زۆرێك له توێژه‌ره‌وان پسپۆڕانی بواری جوگرافیای سیاسی بۆ دیاریكردنی سنووری ئاسمانی ده‌وڵه‌تان چه‌ند پێشنیارێكیان خسته‌ڕوو له‌وانه
١.سنووری ئاسمانی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌و خاڵه ته‌واو ده‌بێت كه هێزی كێش كردنی زه‌وی كه‌متر ده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر به‌هێزی كێش كردنی خۆر
٢. سنووری ئاسمانی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك به ته‌واوبونی ڕه‌نگی شینی ئاسمان كۆتایی دێت
٣. سنووری ئاسمانی هه‌ر ووڵاتێك له‌و خاڵه كۆتایی دێت كه پله‌ى گه‌رما تێدا ده‌گاته نزمترین پله
٤. سنووری ئاسمانی هه‌ر ووڵاتێك تا به‌رزایی (18 میل) بێت
به‌ڵام ئه‌مریكایه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌یان كرد كه ئه‌م به‌رزییه بۆ (25 میل) به‌رز بكرێته‌وه، دواتر له‌گه‌لأ ووڵاتانی تر ڕێكه‌وتن كه سنووری ئاسمانی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك تا به‌رزی (55 میل) بێت و دواتر ببێته ناوچه‌یه‌كی ئازاد، به‌ڵام زانا (كۆپر) پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه ناوچه‌ی به‌رزایی (300 میل) بۆ سه‌ره‌وه له بۆشایی ئاسمان ناوچه‌یه‌كی بێلایه‌ن بێت و هه‌موو ده‌وڵه‌تان ده‌توانن بۆ بواره‌كانی مانگی ده‌ستكرد و كه‌شتی ئاسمانی و بواره‌كانی له‌م بابه‌ته سوودی لێوه‌ربگرن و به‌كاری بهێنن.