گه‌شه‌پێدانى شارنیشینى به‌رده‌وام له‌شارى كه‌لار
( لێكۆلینهوهك له جوگرافیاى شار)
التنمیه الحضریة المستدامة فی مدینة كلار (دراسة في جغرافیة المدن)
بابه‌تى گه‌شه‌پێدانى شارنیشینى و پلانى شارنیشینى له‌و بابه‌تانه‌یه نویانهو هاوچه‌رخانه‌یه كه پێشه‌نگه له دانانى سیاسه‌ت و پلاندانان و و پلاندانان له زۆربه‌ى ده‌وله‌ته‌كانى جیهان چونكه به ره‌گه‌زێكى زۆر گرنگ داده‌نرێت بۆ چاره‌سه‌رى زۆر له گرفته‌كانى شار كه بونیان هه‌یه له سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك ئه‌وه‌ى. ئاشكرایه زۆربونى شارنیشینى له جیهان بۆته جێی سه‌ره‌نجى زۆر له توێژه‌رانى شار به‌گشتى و فراونبونى شارنیشینى به‌تایبه‌تى له‌م دوایانه‌دا به شێوه‌یه‌كى روون بایه‌خ به‌كاریگه‌رى ژینگه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و فراوانبونه كه ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامى زیاده‌ى به‌رچاو له ژماره‌ى دانیشتوان به‌گشتى و زیادبونى دانیشتوانى شار به تایبه‌تى چونكه له /ئێستا زیاتر له نیوه‌ى دانیشتوانى جیهان له شاره‌كاندا ده‌ژین و پێشبینى ده‌كرێت له سالى 2050 زیاتر له (70%) دانیشتوانى له شاره‌كان جیگیردهبن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنى گرفته‌كان به‌شێوه‌یه‌كى فراوانتر وه‌كو ده‌ركه‌وتنى شارى زه‌به‌لاح و چه‌نده‌ها ناوه‌ندنى شارنیشینى نوى و ده‌ركه‌وتنى هه‌ندێك دیارده كه كارده‌كاته سه‌ر شێوازى فراوانبونى شارنیشینى و پله‌كه‌ى و ئاسته‌كه‌ى و خهسلهتهكهى، ده‌ركه‌وتنى ئه‌و گرفتانه‌ى له‌شار كه پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر كردن هه‌یه ئه‌م گرفتانه‌ش كه به‌هۆى زیادبوونى دانیشتوان و زیادبوونى رووبه‌رى شار. ئه‌م بابه‌ته به بابه‌تێكى گرنگ داده‌نرێت له جوگرافیاى شار و پلانى شارنیشینى و شاره‌وانیه‌كان سودى زۆرى لێوه‌رده‌گرن و زانستى كۆمه‌لناس و ئابورى ناس و ئه‌ندازیار و پلانرێژ و...هیتد چونكه هه‌ریه‌ك له‌مانه به‌شدارده‌بن له پسپۆرى خویان بۆ چاره‌سه‌رى گرفته‌كانى شار یاخود هه‌مویان پێكه‌وه به‌شدار ده‌بن له دانانى پلان بۆ شار له پێناو به‌ره‌و پێشخیتنى شار و چاره‌سه‌رى هه‌مو ئه‌و كێشانه‌ى كه له‌شار ده‌رده‌كه‌ون