هه‌ساره‌ی موشته‌ری پێنجه‌م هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره و له ڕووی قه‌باره‌شه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره و له هه‌موو ته‌نه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر جگه له ئه‌ستێره‌ی خۆر گه‌وره‌تره، هه‌ساره‌ی موشته‌ری یه‌كێكه له هه‌ساره گازییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له هه‌ساره‌كانی (زوحه‌ل - ئۆرانۆس - نیپتۆن) و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ههسارانهیشدا هه‌ساره ده‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر پێكدێنن. ئه‌م هه‌ساره‌یه چواره‌م ته‌نی دره‌وشاوه‌یه له ئاسمانی هه‌ساره‌ی زه‌ویدا له‌دوای هه‌ریه‌كه له ئه‌ستێره‌ی خۆر و مانگ و هه‌ساره‌ی زوهره و له شێوه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شدا بەچاوی ئاسایی دەتوانرێت لە زەویەوە ببینرێت.
چوار لە گەورەترین مانگەکانی هەسارەی موشتەری
خشتەی هەموو مانگەکانی هەسارەی موشتەری