1610 زاینی
بۆ یەکەمجار زانای بەناوبانگ گالیلۆ گالیلی بە تلیسکۆبە تایبەتەکەی خۆی لێکۆڵینەوەی لە هەسارەی موشتەری و مانگەکانی کرد
1973 زاینی
ئاژانسی ناسا لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا به‌رنامه‌ی پایهنیهر ڕاگەیاند، کە بریتی بوو لە به‌رنامه‌یه‌كی ئاژانسی ناسا بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌مین كه‌شتی ئاسمانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش دوو كه‌شتی ئاسمانییان ئاماده كرد به ناوه‌كانی (پایهنیهر 10–Pioneer 10) و (پایهنیهر 11– Pioneer 11) ئامادەکرا. به پێی به‌رنامه‌ی گهشتهكهیش پێویست بوو هه‌ردوو كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه له هه‌ساره‌ی موشته‌ری نزیك ببینه‌وه ئەمەش هه‌لێكی باش بوو بۆ زاناكان تا لێكۆڵینه‌وه و زانیاری لەسەر هەسارەی موشتەری بۆ یەکەمجار کۆبکەنەوە.
كه‌شتی ئاسمانی (پایهنیهر 10) له 3-كانوونی یه‌كه‌می-1973ی زایینی له هه‌ساره‌ی موشته‌ری نزیكبووه‌وه و بوو به یه‌كه‌مین كه‌شتی ئاسمانی كه سه‌ردانی هه‌ساره‌ی موشته‌ری بكات و توانی بۆ یه‌كه‌مجار له نزیكه‌وه وێنه‌ی هه‌ساره‌كه و مانگه‌كانی گالیلی بگرێت و زانیاری له‌سه‌ر به‌رگه‌هه‌وا و هێزی موگناتیسی هه‌ساره‌كه بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی بنێرێته‌وه
دوای نزیكه‌ی ساڵێك و له 4/كانوونی یه‌كه‌می/1974ی زایینی كه‌شتی ئاسمانی (پایهنیهر 11) گه‌یشته هه‌ساره‌ی موشته‌ری و توانی 34,000كم له هه‌ساره‌ی موشته‌ری نزیك ببێته‌وه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی په‌ڵه سووره‌كه‌ی سه‌ر به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه له نزیكه‌وه بگرێت و توانی بارستایی مانگی كاڵیستۆ دیاری بكات
1979 زاینی
له 5/ئازاری/1979ی زایینی‌دا ئاژانسی ناسا سێیه‌مین كه‌شتی ئاسمانی خۆی به ناوی ڤۆیجێر 1 له هه‌ساره‌ی موشته‌ری نزیك كرده‌وه و توانی تا نزیكی 349,000كم له هه‌ساره‌كه نزیك ببێته‌وه، ئه‌م كه‌شتییه وێنه‌ی هه‌ساره‌كه‌ی به ڕوونی و وردیه‌كی زۆر گرت و ناردییه‌وه بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی و زانیاری زۆری له‌سه‌ر مانگه‌كانی هه‌ساره‌كه و هێزه موگناتیسییهكهی كۆكرده‌وه و توانی بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی ههڵقهكانی هه‌ساره‌ی موشته‌ری بگرێت و بیسه‌لمێنێت كه چه‌ند هه‌ڵقه‌یه‌ك ده‌وری هه‌ساره‌كه‌ی داوه
1979 زاینی
له 9/ته‌مووزی/1979ی زایینی‌دا كه‌شتی ئاسمانی ( ڤۆیجێر 2)یش گه‌یشته هه‌ساره‌ی موشته‌ری و توانی نزیكه‌ی 57.6 ملیۆن كیلۆمه‌تر له هه‌ساره‌كه نزیك ببێته‌وه و وێنه‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری و مانگه‌كانی گالیلی بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی نارده‌وه.
1992 زاینی
مانگی ده‌ستكردی یولیسیس له‌لایه‌ن هه‌ردوو ئاژانسی (ئی ئێس ئەی) و (ناسا)ه‌وه ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌ستێره‌ی خۆر، ئه‌م مانگه ده‌ستكرده هێزی كێشكردنی هه‌ساره‌ی موشته‌ری به‌كارهێنا بۆ چوونه خولگه‌وه به ده‌وری ئه‌ستێره‌ی خۆر، له 8/شوبات/1992ی زایینی‌دا توانی نزیكه‌ی 380,000كم له جه‌مسه‌ری باكووری هه‌ساره‌ی موشته‌ری نزیك ببێته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه ده‌ستكرده كامێرای پێوه نه‌بوو، بۆیه هیچ وێنه‌یه‌كی هه‌ساره‌كه‌ی نه‌گرت
1995 زاینی
یه‌كه‌مین مانگی ده‌ستكرد بوو كه تایبه‌ت به لێکۆلینەوە لە هه‌ساره‌ی موشته‌ری له‌لایه‌ن ئاژانسی ناساوه دروستكرا، گالیلۆ له ساڵی 1989ی زایینی له‌لایه‌ن ئاژانسی ناساوه له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری كرا و دوای نزیكه‌ی 6 ساڵ له 7/كانوونی یه‌كه‌می/1995ی زایینی‌دا، گه‌یشته هه‌ساره‌ی موشته‌ری و چووه خولگه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌كه‌دا و بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ به ده‌وری هه‌ساره‌كه‌دا سووڕایه‌وه و توانی بڕێكی زۆر زانیاری له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه و مانگه‌كانی گالیلی كۆبكاته‌وه.
له ساڵی 1994ی زایینی‌دا توانی وێنه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره كلكدارانه بگرێت، كه ناسرا بوون به (شۆیمهیكهر-لێڤی 9) كه به خێرایی 60كم/چركه‌یه‌كدا خۆیان به هه‌ساره‌ی موشته‌ریدا كێشا، بوونه هۆی شێوانی به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه، زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كلكدارانه خۆیان نه‌كێشایه به هه‌ساره‌ی موشته‌ریدا، ئه‌وا خۆیان ده‌كێشا به هه‌ساره‌ی زه‌ویدا و ئێستا ژیانی سه‌ر ڕووه‌كه‌ی كۆتایی هاتبوو، بۆیه ئه‌م هه‌ساره‌یه به‌هۆی به‌هێزی هێزی كێشكردنییهوه وه‌ك پارێزه‌ری هه‌ساره‌ی زه‌ویش ناسراوه
دواتر له ساڵی 1995ی زایینی‌دا به‌شێكی مانگهدهستكردهكه به ناوی (High-g) كه زاناكان بۆ لێكۆڵینه‌وه له به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌ی موشته‌ری به مانگه دهستكردهكهیانهوه نووسان بوو، له مانگه ده‌ستكرده جیابووه‌وه و به‌ره‌و هه‌ساره‌ی موشته‌ری به‌ڕێكه‌وت و به خێرایی 50كم/چركه‌یه‌كدا چووه ناو به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه‌وه و په‌ڕه‌شووته‌كه‌ی هه‌ڵكرد و توانی تا قوڵی 150كیلۆمه‌تر بچێته به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه‌وه و بۆ ماوه‌ی 57.6 خولهك له‌ناو به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه‌وه زانیاری بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی نارده‌وه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی به‌رزیی په‌ستانی به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه كه 22 جار زیاترە له په‌ستانی به‌رگه‌هه‌وای ئاسایی زه‌وی و له پله‌ی گه‌رمی 153 پله‌ی سه‌دیدا ئه‌م پارچه‌یه تێكشكا و بوو به هه‌ڵم
ئەم مانگە دەستکردە تا ساڵی 2003 بەردەوامبوو لە ناردنەوەی زانیاری بۆ هەسارەی زەوی
2000 زاینی
له ساڵی 2000ی زایینی‌دا مانگی ده‌ستكردی كاسینی سه‌ر به ئاژانسی ناسا له ڕێگه‌كه‌یدا بۆ هه‌ساره‌ی زوحه‌ل له هه‌ساره‌ی موشته‌ری نزیك بووه‌وه و توانی بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ندین وێنه‌ی ركواڵتی به‌رزی هه‌ساره‌كه بگرێت، ئه‌م مانگه ده‌ستكرده نزیكه‌ی مانگێك لە دووری 6.2 ملیۆن کیلۆمەترەوە لە هەسارەکەی دەکۆڵیەوە و نزیكه‌ی 26,000 وێنه‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری و ههڵقهكان و مانگه‌كانی بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی نارده‌وه.
2007 زاینی
نیو هەرایزنس (مانگی ده‌ستكردی ئاژانسی ناسا) لە ڕێگەکەیدا بۆ گه‌یشتن به هه‌ساره‌ی بچووكی پلۆتۆ له ساڵی 2007ی زایینی‌دا له هه‌ساره‌ی موشته‌ری نزیكبووه‌وه.
له 4/ئهیلوول/2006ی زایینی‌دا یه‌كه‌مین وێنه‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری له دووره‌وه بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی نارده‌وه، 28/شوبات/2007یش نزیكترین كاتی مانگه‌كه بوو له هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه، توانی چه‌ندین وێنه‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری و مانگه‌كانی بگرێت و بۆ یه‌كه‌م جاریش وێنه‌ی گڕكانێكی سه‌ر ڕووی مانگی ئایۆی گرت كه بۆ سه‌دان كیلۆمه‌تر پێکهاتەی مانگەکەی بە ئاسماندا هەڵدەدا وەک لە سەرەوە دیارە.
2016 زاینی
له ساڵی 2011ی زاینیشدا ئاژانسی ناسا دووه‌م مانگی ده‌ستكردی ڕه‌وانه‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری كرد به ناوی (جونۆ)، مانگە دەستکردەکە لە ساڵی 2016 چووە خولگەوە بەدەوری هەسارەی موشتەری و لەو کاتەوە چەندین وێنەی سەرنجڕاکێشی بۆ هەسارەی زەوی ناردووەتەوە. هەر ئەم مانگە دەستکردە بەردەوام لێکۆڵینەوە لە بەرگەهەوا و پێکهاتە و هێزی موگناتیسی هەسارەکە دەکات.