پێنجه‌م نزیکترین مانگه له هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه و چواره‌م گه‌وره‌ترین مانگی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره و له مانگی هه‌ساره‌ی زه‌ویش گه‌وره‌تره له ساڵی 1610ی زایینی له لایه‌ن زانای به‌ناوبانگ (گالیلۆ گالیلی) دۆزراوه‌ته‌وه.
شوێن و خولگەی ئایۆ
خولگه‌ی ئه‌م مانگه 421,800كم له چه‌قی هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه دووره و به نزیكه‌ی 1.769 ڕۆژ جارێك به ده‌وری هه‌ساره‌ی موشته‌ریدا ده‌سووڕێته‌وه و خێراییه‌كه‌ی 17.339كم/چركه‌یه‌كدا، خێرایی خولانهوهكهیشی له‌سه‌ر هێڵی كه‌مه‌ره‌یی مانگه‌كه یه‌كسانه به 75.3 م/چركه‌یه‌كدا و به هه‌مان كاتی سووڕانه‌وه‌ی به ده‌وری هه‌ساره‌ی موشته‌ریدا خولانهوهیهكیش به ده‌وری خۆیدا ته‌واو ده‌كات، واتا به 1.77 ڕۆژ، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه ئه‌م مانگه وه‌ك زۆربه‌ی مانگه‌كانی تر هه‌میشه یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی موشته‌ری بێت.
فیزیا
کیمیا
به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی مانگه‌كانی هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه كه پێكهاتووی ڕووهكانیان ئاو و سههۆڵە، ئه‌م مانگه خاكی ڕووه‌كه‌ی به مادده‌ی سلیكات و ئاسنی تواوه، یان گۆگردیدی ئاسن ده‌وڵه‌مه‌نده، كه بوركانه‌كان و جۆره‌كه‌ی به‌رپرسه له چۆنییه‌تی پێكهاته‌ی خاكه‌كه و چه‌ندین ڕه‌نگی به مانگه‌كه داوه، وه‌ك: سوور، سه‌وز، ڕه‌ش، زه‌رد و سپی، كه هه‌ریه‌كه له‌م ڕه‌نگانه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ بوونی جۆره مادده‌یه‌ك و ئه‌م مانگه له دووره‌وه زیاتر له پیتزایه‌ك ده‌چێت.
جوگرافیا
به‌هۆی هۆكاره ته‌كتۆنییه‌كان و ئه‌و په‌ستانه‌ی چینه‌كانی ناوه‌وه له‌سه‌ر ڕووی مانگه‌كه دروستی ده‌كه‌ن ، به سه‌دان چیا له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه هه‌یه، كه زۆربه‌ی پێكهاتووهكهی سلیكاته و هه‌ندێك له لووتكه‌ی ئه‌م چیایانه به‌رزترن له لووتكه‌ی ئێڤرێست له چیاكانی هیمالایا له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وی، له نموونه‌ی ئه‌م چیایانه‌ش چیای (بۆوسڵ)، كه به‌رزییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 17.0 بۆ 18.0 کیلۆمەتر ده‌بێت، زۆربه‌ی چیاكان درێژییان له 157كیلۆمەتر زیاتره و زاناکان پێشبینی دەکەن کە بەهەمان شێوەی زەوی ماددەی سلیکات لە پێکهاتەکانیاندا هەبێت.
گڕکانەکان
له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه زیاتر له 400 گڕكانی چالاك هه‌یه و مانگهكهیش به چالاكی ته‌كتۆنی به‌رز ناسراوه و چالاكترین ته‌نی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره له ڕووی جیۆلۆجییه‌وه، هۆکارەکەشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكی ئه‌م مانگه له هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه، كه بووه‌ته هۆی هه‌ڵكشان و شلۆقاندنی گڕكانی چینه‌كانی ناوه‌وه‌ی مانگه‌كه و پاشان هاتنیان بۆ سەر ڕووی مانگەکە. هەر وەک چۆن لە هه‌ساره‌ی زه‌وی هێزی کێشکردنی مانگ کاردەکاتە سەر زه‌ریاكان، هێزی كێشكردنی هه‌ساره‌ی موشته‌ریش کار دەکاتە سەر مانگی ئایۆ و ده‌بێته هۆی هه‌ڵئاوسانی ڕووی مانگه‌كه بۆ به‌رزی 100 مه‌تر كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه گڕكانه‌كان زیاد بكه‌ن ڕووی ههسارهكهیش هه‌میشه به نوێی ده‌هێلێته‌وه.
چالاكی ئه‌م مانگه وای كردووه كه گڕكانه‌كانی ئه‌م مانگه هه‌ندێك جار له كاتی تهقینیاندا مادده‌كانی وه‌ك گۆگرد و دووانه ئۆكسیدی گۆگردی بۆ به‌رزیی 300 کیلۆمەتر له‌سه‌ر ڕووی مانگه‌كه‌وه به‌رزبكه‌نه‌وه
دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كه‌شتی ئاسمانی (گالیلۆ) له شوێنی ڕوودانی گڕكانێك به تیشكی ژێر سوور ده‌ركه‌وت، كه پله‌ی گه‌رمی له شوێنی ڕوودانی گڕكانه‌كان له‌نێوان 1,030 پله‌ی سه‌دی بۆ 1,330 پله‌ی سه‌دیدایه زۆربه‌ی گڕكانه‌كانی سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه مادده‌ی گۆگرد و گازی دووانه ئۆكسیدی گۆگرد ده‌رده‌په‌ڕێنن