مانگی كاڵیستۆ هه‌شته‌م مانگه بۆ دووری له هه‌ساره‌ی موشته‌ری و دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگی هه‌ساره‌ی موشته‌ری و سێیه‌مین گه‌وره‌ترین مانگی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره، له‌لایه‌ن (گالیلۆ گالیلی) له ساڵی 1610ی زایینی‌دا دۆزراوه‌ته‌وه.
شوێن و خولگەی گانیمید
دووریی ئه‌م مانگه له هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه تێكڕا نزیكه‌ی 1,882,700كم ده‌بێت و به نزیكه‌ی 16.689 ڕۆژ یه‌ك سووڕانه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌ی موشته‌ریدا ته‌واو ده‌كات و خێرایی سووڕانهوهكهیشی به‌سه‌ر خولگهكهیدا نزیكه‌ی 8.2 كم/چركه‌یه‌كدا . مانگی كاڵیستۆ هه‌ر به نزیكه‌ی 16.7 ڕۆژ جارێك به ده‌وری خۆیدا ده‌خوڵیته‌وه كه ئه‌مه‌یش هه‌مان ماوه‌ی سووڕانهوهكهیهتی به‌ده‌وری هه‌ساره‌ی موشته‌ریدا ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه له هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه ته‌نها یه‌ك ڕووی ببینرێت . خاكی سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه كه‌مترین تیشكدانه‌وه‌ی هه‌یه و تاریكترین مانگی كۆمه‌ڵه‌ی مانگه‌كانی گالیلیه به‌ڵام هێشتا 2 ئه‌وه‌نده‌یی مانگی زه‌وی دره‌وشاوه‌ییه .
فیزیا
کیمیا
سه‌ر ڕووی خاكه‌كه‌ی له سه‌هۆڵ و به‌رد پێكهاتووه و چڕییه‌كه‌ی 1.83گم/سم3-یه و ئه‌م مانگه به‌رگه‌هه‌وایه‌كی زۆر ته‌نكی هه‌یه كه پێكهاتووه له ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دووانه ئۆكسیدی كاربۆن، و ڕێژه‌ی گازی ئۆكسجینی زۆر كه‌مه.
زاناكان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م مانگه له نیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و تۆز و گازه‌وه دروست بووبێت كه هه‌ساره‌ی موشته‌ری لێ پێكهاتووه، له دوای وێنه‌گرتنی ئه‌م مانگه به تیشكی ژێر سوور له‌لایه‌ن كه‌شتی ئاسمانی (گالیلۆ)وه هه‌ندێك پێكهاتووی تر له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتن، وه‌ك: مه‌گنیسیۆم، سلیكات، دووانه ئۆكسیدی كاربۆن، دووانه ئۆكسیدی گۆگرد و سه‌هۆڵ و چه‌نده‌ها مادده‌ی تر.
جوگرافیا
سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه یه‌كێكه له‌و ڕووانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر كه زۆرترین شوێنی پاشماوه‌ی نه‌یزه‌كی پێوه دیاره، ڕووی ئه‌م مانگه ده‌كرێت به سێ به‌شه‌وه:
ده‌شته بوركانییهكان *
ئه‌م ناوچه‌یه زۆربه‌ی ڕووبه‌ری مانگه‌كه پێكده‌هێنێت و كۆنترین ناوچه‌ی سه‌ر ڕووی مانگه‌كه‌یه و پێكهاتووه له سه‌هۆڵ و به‌رد
ده‌شته ڕووناكه‌كان *
تا ئێستا هۆكاری ڕووناكی ئه‌م ناوچانه به ته‌واوی نه‌زانراوه و له كاتی وێنه‌گرتنی ئه‌م ناوچانه به كامێرا ده‌ركه‌وت كه ئه‌م ڕووناكییانه ته‌نها له‌و ناوچانه‌دا هه‌ن كه پێداكێشانی نه‌یزه‌ك، یان تێكشكانی خاكه‌كه‌ی لێبێت، بۆیه زاناكان وای بۆ ده‌چن كه ئه‌م ناوچه‌یه پاشماوه‌ی سه‌هۆڵ بێت
ده‌شته تاریكه‌كان *
ئه‌م ناوچه‌یه‌ش له هه‌ندێك شوێنی ئه‌م مانگه ده‌رده‌كه‌وێت و له هه‌ندێك شوێن ڕووبه‌ره‌كه‌ی 10,000كم2-یه
له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه پاشماوه‌ی یه‌كێك له پێداكێشانهكانی نه‌یزه‌ك ده‌بینرێت به ناوی (ڤالهالا)، كه زۆر گه‌وره‌یه و تیره‌كه‌ی 600كم ده‌بێت و كاریگه‌رییه‌كی زۆری كردووه له مانگه‌كه و به تیره‌ی 1,900كم له چه‌قی پێداكێشانهكهوه پاشماوه‌ی شێوه بازنه‌یی دروستكردووه و دووه‌مین گه‌وره‌ترین چاڵی پاشماوه‌ی نه‌یزه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا. وه‌ك له وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا دیاره