ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن زانای به‌ناوبانگ (گالیلۆ گالیلی)ه‌وه له 7/كانوونی دووه‌می/1610ی زاینی‌دا دۆزرایه‌وه. گانیمید گه‌وره‌ترین مانگی هه‌ساره‌ی موشته‌ری و كۆمه‌ڵه‌ی خۆره، قه‌باره‌ی ئه‌م مانگه گه‌وره‌تره له هه‌ساره‌ی عه‌تارد و قه‌باره‌كه‌ی یه‌كسانه به %46.8ی قه‌باره‌ی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.
شوێن و خولگەی گانیمید
دووری خولگه‌ی ئه‌م مانگه له هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه تێكڕا نزیكه‌ی 1,070,400كم و لاری خولگه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1.77 پله‌یه، ئه‌م مانگه 1 سووڕانه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌ی موشته‌ری به 7.15455 ڕۆژ ته‌واو ده‌كات و خێرای سووڕانه‌وه‌ی به‌ده‌وری موشته‌ریدا 10.88كم/چركه‌یه‌كدا، ئه‌مه له كاتێكدا كه هه‌ر جارێك سووڕانه‌وه‌ی گانیمید به ده‌وری هه‌ساره‌ی موشته‌ریدا به‌رامبه‌ره به سووڕانه‌وه‌ی دوو جاری مانگی ئیۆروپا و چوار جاری مانگی ئایۆ به‌ده‌وری هه‌مان هه‌ساره‌دا.
مانگی گانیمید به هه‌مان ماوه‌ی سووڕانهوهكهی به‌ده‌وری هه‌ساره‌ی موشته‌ریدا به ده‌وری خۆیشیدا ده‌خولێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مانگه‌یش وه‌ك زۆربه‌ی مانگه‌كانی تری كۆمه‌ڵه‌ی خۆر هه‌میشه یه‌ك ڕووی له‌و هه‌ساره‌یه بێت كه به‌ده‌وریدا ده‌سووڕێته‌وه و له هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه ناتوانرێت ڕووه‌كه‌ی تری ئه‌م مانگه ببینرێت. ئه‌م مانگه به پله‌ی حه‌وته‌م دێت بۆ نزیكی له هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه
فیزیا
کیمیا
سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه له پێكهاتوویه‌كی به‌ردین پێكهاتووه له‌گه‌ڵ بوونی سه‌هۆڵێكی زۆر له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی، وه‌ك ته‌نێكی ته‌واو جیاواز له مانگه‌كانی تر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ویش به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئه‌م مانگه به ئاسن.
له‌دوای هه‌ڵدانی كه‌شتی ئاسمانی گالیلۆ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌م مانگه ده‌ركه‌وت كه نزیكه‌ی43%ی سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه له سه‌هۆڵ پێكدێت، ئه‌مه جگه له بوونی مادده‌ی وه‌ك دووانه ئۆكسیدی كاربۆن و دووانه ئۆكسیدی گۆگرد و سیانۆجین و گۆگرداتی هایدرۆجین به شێوه‌ی جیاواز و گۆگرداتی مه‌گنسیۆم و گۆگرداتی سۆدیۆم له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه
زۆربه‌ی پێكهاته‌ی به‌رگه‌هه‌وا ته‌نكه‌كه‌ی ئه‌م مانگه‌یش بریتییه له ئۆكسجین، هه‌موو ئه‌م زانیارییانه به‌هۆی وێنه‌گرتنی مانگه‌كه له‌لایه‌ن كه‌شتییه ئاسمانییه‌كانه‌وه به تیشكی ژێر سوور و ژوور وه‌نه‌وشه‌ی زانراوه