یورۆپا شه‌شه‌م مانگی هه‌ساره‌ی موشته‌رییه و بچووكترین مانگی كۆمه‌ڵه‌ی گالیلییه و 15یه‌م گه‌وره‌ترین ته‌نی ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆره. یه‌كێكه له مانگه سه‌هۆڵییه‌كانی هه‌ساره‌ی موشته‌ری و هه‌موو سه‌ر ڕووه‌كه‌ی به سه‌هۆڵ داپۆشراوه. له ساڵی 1610ی زاینی له لایه‌ن زانای به‌ناوبانگ گالیلۆ گالیلیهوه دۆزراوه‌ته‌وه.
شوێن و خولگەی ئایۆ
ئه‌م مانگه 671,100كم له هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه دووره و له خولگهیهكدا به ده‌وری هه‌ساره‌ی موشته‌ریدا به خێرایی 13.7كم/چركه‌یه‌كدا ده‌سووڕێته‌وه و یه‌ك سووڕانه‌وه به ماوه‌ی 3.55 ڕۆژ ته‌واو ده‌كات و لاریی خولگه‌كه‌ی به ده‌وری هه‌ساره‌كه‌دا 0.47 پله‌یه.
یۆروپا به هه‌مان كاتی سووڕانه‌وه‌ی به ده‌وری هه‌ساره‌ی موشته‌ریدا خولانهوهیهكیش به ده‌وری خۆیدا ته‌واو ده‌كات، واتا به 3.55 ڕۆژ، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه ئه‌م مانگه هه‌میشه یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی موشته‌ری بێت.
فیزیا
کیمیا
به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی مانگه‌كانی هه‌ساره‌ی موشته‌رییه‌وه كه پێكهاتووی ڕووهكانیان ئاو و سههۆڵە، ئه‌م مانگه خاكی ڕووه‌كه‌ی به مادده‌ی سلیكات و ئاسنی تواوه، یان گۆگردیدی ئاسن ده‌وڵه‌مه‌نده، كه بوركانه‌كان و جۆره‌كه‌ی به‌رپرسه له چۆنییه‌تی پێكهاته‌ی خاكه‌كه و چه‌ندین ڕه‌نگی به مانگه‌كه داوه، وه‌ك: سوور، سه‌وز، ڕه‌ش، زه‌رد و سپی، كه هه‌ریه‌كه له‌م ڕه‌نگانه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ بوونی جۆره مادده‌یه‌ك و ئه‌م مانگه له دووره‌وه زیاتر له پیتزایه‌ك ده‌چێت.
جوگرافیا
زۆربه‌ی زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه به قوڵایی نزیكه‌ی 10-30كم له‌ژێر ڕووی مانگه‌كه‌وه بڕێكی زۆر ئاو له دۆخی شلیدا هەبێت، ئه‌و ئاوه‌یش كه له شێوه‌ی زه‌ریادایه نزیكه‌ی 100 کیلۆمەتر ئهستووریهكهیهتی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت، ئه‌وا قه‌باره‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه له‌م مانگه هه‌یه نزیكه‌ی دوو هێندەی قه‌باره‌ی ئاوی سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌بێت.
له‌سه‌ر سه‌هۆڵی ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مانگه چه‌نده‌ها هێڵی پێكداچوو ده‌بینین كه هه‌ندێكیان درێژییان ده‌گاته ده‌یان كیلۆمه‌تر، كه زاناكان پێیان وایه ئه‌م هێڵانه له ئه‌نجامی ته‌قینی سه‌هۆڵی سه‌ر ڕووی مانگه‌كه‌وه، یان فراوانبوونی هێڵه بچووكه‌كانه‌وه په‌یداده‌بێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مانگه به‌رده‌وام یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی موشته‌ریه، بۆیه به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی و مانگ هه‌ساره‌ی موشته‌ری هێزێكی كێشكردنی زۆر ده‌كاته سه‌ر مانگه‌كه و ده‌بێته هۆی هه‌ڵكشان و داكشانی پێكهاتووه‌كانی مانگەکە، هه‌روه‌ها هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه كه ته‌نها چینی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مانگه پارێزگاری له‌م جوڵه‌یه‌ی ده‌كات، یان به شێوه‌یه‌كی تر ده‌توانین بڵێین كه چینی سههۆڵییهكهی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مانگه كه‌مێك خێراتر له چینه‌كانی تری ناوه‌وه به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واوه بۆ بوونی ئاو به شێوه‌ی زه‌ریا له‌ژێر ڕووی ئه‌م مانگه‌دا و له ئه‌نجامی ئه‌مه‌یشدا ده‌بێته هۆی گه‌رمبوونی چینه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئه‌م مانگه و شه‌قبردنی سه‌هۆڵه‌كانی سەر ڕووی مانگەکە.
بوونی ژیان لە مانگی یورۆپا
مانگی یورۆپا یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر كه زاناكان گومانی بوونی ژیانی لێده‌كه‌ن، وه‌ك زینده‌وه‌ری به‌كتریا و زینده‌وه‌ره ئاوییه‌كان له ناو ئه‌و زه‌ریایانه‌ی ژێر ڕووی مانگه‌كه‌دا هه‌ن، هه‌ر وه‌ك چۆن له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وی هه‌ندێك له زینده‌وه‌ره ئاوییه‌كان له چینه زۆر قوڵه‌كانی زه‌ریاكاندا ده‌ژین یان له ده‌می گڕكانه‌كانی ناو زه‌ریاكان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بۆ بوونی ژیان له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه.