خولگە و شوێنی هەسارەکە
تێكڕای دووری هه‌ساره‌ی موشته‌ری له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه نزیكه‌ی 778,340,821كم ده‌بێت و تیشكی خۆر دوای 42 خولهك و 47 چركه له ده‌رچوونی له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه ئینجا ده‌گاته سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه، یه‌ك سووڕانه‌وه به ده‌وری خۆردا به 11.862615 ساڵی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات ته‌واو ده‌كات، به واتایه‌كی تر یه‌ك ساڵ له هه‌ساره‌ی موشته‌ری یه‌كسانه به 11.9 ساڵی هه‌ساره‌ی زه‌وی و تێكڕای خێرایی سووڕانهوهكهی به‌سه‌ر خولگه‌كه‌ی به ده‌وری خۆردا یه‌كسانه به 13.056كم/چركه‌یه‌كدا
یه‌ك خولانه‌وه به ده‌وری خۆیدا به 9 كاتژمێر و50 خولهك و 30 چركه ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام له جه‌مسه‌ره‌كاندا یه‌ك خولانه‌وه به 9 كاتژمێر و 55خولهك و 50 چركه ته‌واو ده‌كات، واتا خولانه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه له جه‌مسه‌ره‌كاندا 5 خولهك ماوه‌كه‌ی زیاتر ده‌خایه‌نێت وه‌ك له هێڵی كه‌مه‌ره‌یی هه‌ساره‌كه، هۆی ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌ساره‌یه هه‌ساره‌یه‌كی گازییه وه‌ك هه‌ساره ناوه‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر چینی توێكڵی نییه ڕووه‌كه‌ی پێكهاتوویه‌كی ڕه‌قی نییه ، تا هه‌موو هه‌ساره‌كه وه‌ك یه‌ك پارچه ده‌ربكه‌وێت و به‌یه‌كه‌وه بخولێنه‌وه و تێكڕای خێرایی خولانه‌وه‌ی هه‌ساره‌كه به ده‌وری خۆیدا له‌سه‌ر هێڵی كه‌مه‌ره‌یی یه‌كسانه به 12.6 كم/چركه‌یه‌كدا ، هه‌ساره‌ی موشته‌ری له هه‌موو هه‌ساره‌كانی تری كۆمه‌ڵه‌ی خۆر خێراتر به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه له هێڵی كه‌مه‌ره‌ی هه‌ساره‌كه‌دا هێزی كێشكردنی هه‌ساره‌كه نزیكه‌ی 23.12 نیوتن بێت، ئه‌مه له كاتێكدا كه هێزی كێشكردنی گشتی هه‌ساره‌كه یه‌كسانه به 24.79 نیوتن، به‌مه‌یش ده‌رده‌كه‌وێت كه هێزی كێشكردن له هێڵی كه‌مه‌ره‌ی هه‌ساره‌كه نزیكه‌ی 1.69 نیوتن كه‌متره له هێزی كێشكردنی سرووشتی هه‌ساره‌كه، ده‌توانین هۆكاری ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه به یاسای یه‌كه‌می نیوتن لێكبده‌ینه‌وه كه ده‌ڵێت (ئاره‌زووی سرووشتی هه‌موو ته‌نێكی جوڵاو له گه‌ردووندا ئه‌وه‌یه، كه له‌سه‌ر هێڵێكی ڕاست و به خێراییه‌كی نه‌گۆڕ له‌سه‌ر جوڵه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت)، به پێی یاسایه‌ی سه‌ره‌وه بێت، ئه‌وا ده‌بوایه هه‌موو هه‌ساره و ته‌نه‌كانی ناو گه‌ردوون ئێستا به هێڵێكی ڕاست له جوڵهدابوونایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕێگه له‌مه ده‌گرێت بریتییه له هێزی كێشكردن، به‌م شێوه‌یه‌یش هه‌موو ته‌نۆلكه و گه‌ردیله‌كانی هێڵی كه‌مه‌ره‌یی هه‌ساره‌ی موشته‌ریش ده‌یانه‌وێت به هێڵێكی ڕاست له‌سه‌ر جوڵه خێراكهیان به‌رده‌وام بن، بۆیه هه‌ساره‌كه به‌شێكی هێزی كێشكردنهكهی له هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نۆلكه و گه‌ردیلانه له‌سه‌ر جوڵه بازنه‌یه‌كه به‌كارده‌هێنێت و به‌م شێوه‌یه هێزی كێشكردنهكهی كه‌مده‌كات، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له هه‌موو هه‌ساره‌كاندا هه‌یه به زهوییشهوه، به‌ڵام له هیچ هه‌ساره‌یه‌ك ئه‌م جیاوازییه هێنده‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری ئاشكرا ده‌رنه‌كه‌وتووه، هۆی ئه‌مه‌یش خێرا خولانه‌وه و پێكهاته‌ی گازی هه‌ساره‌كه‌یه
فیزیا
((بەراوردی قەبارەی موشتەری بە هەسارەی زەوی و مانگ))
کیمیا
پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رگه‌هه‌وای ئه‌م هه‌ساره‌یه گازی هایدرۆجین و گازی هیلیۆمه. لێکۆڵینەوەران پێشبینی چه‌قێكی به‌ردین دەکەن و كه له چه‌ندین مادده‌ی قورسی وەک ئاسن پێکهاتووە. بەهۆی ئەوەی ئه‌م هه‌ساره‌یه یه‌كێكه له هه‌ساره گازییه‌كان، بۆیه چینی توێكڵی نییه و له دوای بهرگهههواكهیهوه ڕاسته‌وخۆ چینی ناوه‌ند دێت
:پێكهاته‌ی به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه‌ش بریتییه -
گازی هایدرۆجین 2.0±89.8% - گازی هیلیۆم 2.0±10.2% - گازی میسان 0.3% - گازی ئامۆنیا 0.026% - هایدرۆجینی دووانی 0.003% - گازی ئیسان 0.0006% - هه‌ڵمی ئاو 0.0004% - هه‌روه‌ها بڕێكی كه‌م له پێكهاتووی تری وه‌ك نیۆن و ئۆكسجین و فۆسفین و كبریت و كاربۆن
بەرگەهەوای هەسارەی موشتەری
ئه‌م هه‌ساره‌یه فراوانترین به‌رگه هه‌وای هه‌یه له‌ناو هه‌موو هه‌ساره‌كانی تری كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، كه به‌رزییه‌كه‌ی 5,000كم ده‌بێت، ئه‌م هه‌ساره‌یه ڕوویه‌كی ڕه‌ق یان چینی توێكڵی نییه، چونكه هه‌ساره‌یه‌كی گازییه و ئه‌و ڕووه‌ی بۆی دانراوه به‌هۆی په‌ستانی بهرگهههواكهیهوه دیاری ده‌كرێت، واتا زاناكان وا لێكده‌ده‌نه‌وه كه هه‌ركاتێك په‌ستانی چینی به‌رگه هه‌وای ئه‌م هه‌ساره‌یه گه‌یشته 10 ئه‌وه‌نده‌ی په‌ستانی به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی، یان (10بار)، ئه‌وا ئه‌و شوێنه بریتییه له ڕووی هه‌ساره‌كه، هه‌ندێك جار له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م هه‌ساره‌یه هه‌ندێك با هه‌ڵده‌كه‌ن كه خێراییه‌كه‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 400كم/كاتژمێرێكدا.
ناسراوترین تایبه‌تمه‌ندی كه به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌ی موشته‌ری پێده‌ناسرێته‌وه، ئه‌و په‌ڵه سووره گه‌وره‌یه‌یه كه له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه ده‌بینرێت و له وێنه‌كاندا دیاره، كه ئه‌م په‌ڵه سووره بریتییه له زریان، یان گه‌رده‌لوولێكی گه‌وره له به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه‌دا كه هه‌وا و هه‌وری ئه‌م هه‌ساره‌یه له‌م ناوچه‌یه‌دا گێژدهدات و ئه‌م په‌ڵه گه‌وره‌یه دروست ده‌كات و قه‌باره‌كه‌شی 2 بۆ 3 ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی هه‌ساره زه‌وی ده‌بێت، ئه‌م گه‌رده‌لووله بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كه زیاتره له دوو سه‌د ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه هه‌یه و هه‌ساره‌ی موشته‌ریش به‌وه ناسراوه كه گه‌رده‌لوول و زریانه‌كانی بۆ ماوه‌ی سه‌دان ساڵ به‌رده‌وام ده‌بن
ئه‌م په‌ڵه سووره قه‌باره‌كه‌ی هێنده گه‌وره‌یه كه ده‌توانین به تلیسكۆب له‌سه‌ر ڕووی زه‌وییه‌وه بیبینین و به پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی میلی كاتژمێر ده‌خولێته‌وه و به‌رزییه‌كه‌ی له به‌رزترین كاتیدا 8 كم ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه‌وه. وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یش بریتییه له په‌ڵه سووره زه‌به‌لاحه‌كه‌ی هه‌ساره‌كه
هه‌ندێك له هه‌وره‌كانی ئه‌م هه‌ساره‌یه بهرزییهكهیان ده‌گاته 50كم زۆربه‌ی پێكهاته‌كه‌یان له گازی هایدرۆ گۆگردیدی ئامۆنیا پێكهاتووه و له‌ناو ئه‌م هه‌ورانه‌دا هه‌میشه هه‌وره‌بروسكه ڕووده‌دات و هێزی ئه‌و هه‌وره بروسكانه‌ی كه له‌م هه‌ساره‌یه ڕووده‌دات 1,000 ئه‌وه‌نده‌ی هێزی ئه‌و هه‌وره بروسكانهیه كه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی ڕووده‌ده‌ن، هۆی ده‌ركه‌وتنی به‌رگه‌هه‌وای ئه‌م ههسارهیهیش به ڕه‌نگی پرته‌قاڵی لێدانی تیشكی ژوور وه‌نه‌وشه‌ییه له پێكهاتووه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌هه‌واكه‌ی كه تا ئێستا به ڕوونی نازانرێت چی مادده‌یه‌كه كه له كاتی لێدانی ئه‌و تیشكانهدا ڕه‌نگه‌كه‌ی وایلێدێت، به‌ڵام به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و ماددانه فسفۆڕ، گۆگرد یان هایدرۆكاربۆنه
هەڵقەکانی موشتەری
ئه‌م هه‌ساره‌یه خاوه‌نی چه‌ند هه‌ڵقه‌یه‌كی ته‌نكه كه له به‌ردی بچووك و تۆز پێكهاتوون و ده‌وری هه‌ساره‌كه‌یان داوه و به‌ده‌وریدا ده‌سووڕێنه‌وه، ئه‌م ههڵقانه له‌لایه‌ن كه‌شتی ئاسمانی ڤۆیجێر 1ه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه و دابه‌ش ده‌كرێن بۆ سێ به‌ش:
:هه‌ڵقه‌ی هالۆ *
هه‌ڵقه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌یه كه له پێكهاتووی به‌ردین و كانزایی قورس پێكهاتووه و ده‌وری هه‌ساره‌كه‌ی داوه و پانییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 20,000كم و نزیكترین هه‌ڵقه‌یه له هه‌ساره‌كه‌وه و له نزیك هه‌ڵقه‌ی سه‌ره‌كی كۆتایی دێت.
:
هه‌ڵقه‌ی سه‌ره‌كی *
پانی ئه‌م هه‌ڵقه‌یه نزیكه‌ی 7,000كم ده‌بێت و هه‌ردوو مانگی ده‌ستكردی (مێتیس) و (ئهدراستیا)یش ده‌كه‌ونه ناو ئه‌م ههڵقهیهوه، پێكهاتووه له ته‌پوتۆز و به‌ردی بچووك كه به شێوه‌یه‌كی خێرا به ده‌وری هه‌ساره‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
:هه‌ڵقه‌ی گۆسامێر *
دوا هه‌ڵقه‌ی هه‌ساره‌كه‌یه كه له ته‌پوتۆز و خۆڵی وا پێكهاتووه كه تیره‌كه‌ی ته‌نها چه‌ند مایكرۆمهترێكه كه نزیكه له گه‌ردیله‌كانی دوكه‌ڵ.
ڤۆیجێر 1 کاتێک کەوتە ڕووە تاریکەکەی هەسارەی موشتەری ڕووی کامێراکەی بە ئاڕاستەی هەسارەکە جووڵاند و وێنەیەکی هەسارەکەی گرت، وەک لە وێنەکە دەردەکەوێت تیشکی خۆر بەرگەهەوای چواردەوری هەسارەکەی ڕووناککردووەتەوە و لە چواردەوری هەسارەکەش هێڵێکی ڕاستی پرشنگدار کە بریتییە لە هەڵقەی هەسارەکە و بۆ هەزاران کیلۆمەتر درێژبووەتەوە