1- ئەگەر قەبارەی خۆر هێندەی دەرگایەکی ئاسایی درێژبێت، ئەوا هەسارەی موشتتەری قەبارەکەی دەبێتە تۆپێکی باسکە.
2- موشتەری پێنجەم نزیکترین هەسارەیە لە ئەستێرەی خۆرەوە و نزیکەی 778 ملیۆن کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە.
3- موشتەری یەک خولانەوە بەدەوری خۆیدا بە نزیکەی 9 کاتژمێر تەواو دەکات و بۆ تەواوکردنی یەک سوڕانەوە بەدەوری خۆردا پێویستی بە نزیکەی 12 ساڵی هەسارەی زەوی هەیە.
4- موشتەری هەسارەیەکی گازییە و یەکێکە لە چوار هەسارە گازییەکەی کۆمەڵەی خۆر (موستەری - زوحەل - ئۆرانۆس - نیپتۆن). موشتەری چینی توێکڵی نییە و زاناکان پێشبینی دەکەن کە چەقێکی ڕەقی بەردینی بە هێندەی هەسارەی زەوی هەبێت.
5- بەرگەهەوا چڕەکەی موشتەری بە زۆری لە گازی هایدرۆجین و هیلیۆم پێکهاتووە.
6- موشتەری خاوەنی 79 مانگە و گەورەترین مانگی کۆمەڵەی خۆریش کە ناوی گانیمیدە هەر بە دەوری ئەم هەسارەیەدا دەسوڕێتەوە.
7- هەسارەی موشتەری خاوەنی سیستەمێکی هەڵقەی لاوازە کە لە ساڵی 1979لەلایەن ڤۆیەجەر 2ەوە دۆزرایەوە.
8- چەندین کەشتی ئاسمانی سەردانی هەسارەکەیان کردووە، نوێترینیشیان کەشتی ئاسمانی جونۆی سەر بە ئاژانسی ناسایە.
9- بە هیچ جۆرێک هەسارەی موشتەری بۆ ژیان گونجاو نییە، بەڵام هەندێک لە مانگەکانی ئەم هەسارەیە لە ژێر چینی توێکڵەکەیاندا ئاو بەشێوەی زەریا هەیە بۆیە زاناکان ئەگەری بوونی ژیان لەسەر ئەم مانگانە دەکەن ، ئیۆروپا یەکێکە لە مانگەکانی ئەم هەسارەیە و هەموو سەر رووەکەی بە سەهۆڵ داپۆشراوە.
10- گەورەترین زریان لە کۆمەڵەی خۆردا لە بەرگەهەوای هەسارەی موشتەریدایە کە سێ هێندەی هەسارەی زەوی دەبێت و بە پەڵە سوورە زەبەلاحەکە ناسراوە و نزیکەی 100 ساڵە بەردەوامە .