هه‌ساره‌ی نیپتۆن هه‌شته‌م و كۆتا هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره و دوایین هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ساره گازییه‌كانه و چواره‌م گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره له ڕووی قه‌باره‌وه و به‌هۆی دوورییهكهیهوه له هه‌ساره‌ی زه‌وی ناتوانین به چاوی ئاسایی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وییه‌وه بیبینین، به‌هۆی جیاوازی پێكهاته‌یی بهرگهههواكهیهوه زاناكان له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ی ئۆرانۆسدا به هه‌ساره‌ی سه‌هۆڵییه زه‌به‌لاحه‌كانیش ناوی ده‌به‌ن. هه‌ساره‌ی نیپتۆن له 23ی ئه‌یلولی 1846ی زاینی لەلایەن هه‌رسێ زانا (ئوربان لو ڤێریهر- جۆن كۆوچ ئاده‌مس - یۆهان گۆتفۆید گال)ه‌وه دۆزرایەوە.
دوو لە گەورەترین مانگەکانی هەسارەی نیپتۆن
خشتەی مانگەکانی هەسارەی نیپتۆن