1843 زاینی
هه‌ردوو زانای فه‌ڕه‌نسی ئوربان لو ڤێریهر و جۆن كۆوچ ئاده‌مس بەلێکۆڵینەوە لە خولگەی ئۆرانۆس و هەژمارە بیرکاریەکانیان پێشبینی بوونی هه‌ساره‌یه‌کی تریان لە دوای خولگەی ئۆرانۆسەوە کرد و پێشبینییه‌كانیان له شێوه‌ی ڕاپۆرتێكدا بۆ زاناكانی تری فه‌ڕه‌نسا نارد، به‌ڵام ئه‌م پێشبینییانه له‌لایه‌ن زانا فه‌ڕه‌نسییه‌كانه‌وه پشتگوێخرا. ناچار ئه‌م زانایانه په‌نایان برده به‌ر وڵاتی ئه‌ڵمانیا و ڕاپۆرته‌كانیان ناردە پشكنه‌ری به‌رلین (Berlin Observatory)، كه تلیسكۆبێكی گه‌وره‌ی شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا بوو، كه له سه‌ده‌ی 18ی زاینی‌دا دروستكرا بوو، ڕاسته‌وخۆ له‌م تلیسكۆبه‌وه زانای ئه‌ڵمانی یۆهان گۆتفۆید گالە توانی هه‌ساره‌ی نیپتۆن له 23ی ئه‌یلولی 1846ی زاینی‌دا بدۆزێته‌وه و دۆزینهوهكهیش به ناوی هه‌رسێ زانا (ئوربان لو ڤێریهر- جۆن كۆوچ ئاده‌مس - یۆهان گۆتفۆید گالە)ه‌وه له مێژوودا تۆماركراوه.
1989 زاینی
له 25 ئابی 1989ی زاینی‌دا كه‌شتی ئاسمانی ڤۆیجێر 2 بە نزیک هه‌ساره‌ی نیپتۆندا تێپەڕبوو و توانی 6 مانگی نوێی هه‌ساره‌كه بدۆزێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی خێراش له نیپتۆن و مانگه‌كانی بكات، تا ئێستا زۆربه‌ی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی نیپتۆن و مانگه‌كانی له‌لایه‌ن ڤۆیجێر 2 زانراوه و تاكه كه‌شتییه كه سه‌ردانی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی كردووه.