ترایتن گه‌وره‌ترین مانگی هه‌ساره‌ی نیپتۆنه و حه‌وته‌م گه‌وره‌ترین مانگی ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆره له 10/تشرینی یه‌كه‌می/ 1846ی زاینی‌دا, ته‌نها 17 ڕۆژ دوای دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌ی نیپتۆن، له‌لایه‌ن زانای به‌ناوبانگی ئینگلیز (ویلیا‌م لاسێڵ)ه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
شوێن و جوڵەی ترایتن
ترایتن تەنها گەورەترین مانگی کۆمەڵەی خۆرە کە ئاڕاستەی سووڕانەوەکەی بەپێچەوانەی ئاڕاستەی خولانەوەی هەسارەکەوەیەتی، واتا ئه‌م مانگه به ئاڕاسته‌ی میلی كاتژمێر به ده‌وری هه‌ساره‌ی نیپتۆندا ده‌سووڕێته‌وه لەکاتێکدا کە نیپتۆن و بەگشتی هەموو تەنەکانی تری کۆمەڵەی خۆر بە پێچەوانەی ئاڕاستەی میلی کاتژمێر بەدەوری خۆیان و خۆردا دەجوڵێن. هۆکاری ئه‌مەش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خولگه‌یه‌ی ترایتنی له‌سه‌ری ده‌سووڕێته‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌ی نیپتۆندا 157 پله لاره.
تێكڕا له دووریی 354,759 کیلۆمەترەوە به ده‌وری هه‌ساره‌ی نیپتۆندا ده‌سووڕێته‌وه و یه‌ك سووڕانه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌كه‌دا به نزیكه‌ی 5.877 ڕۆژی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات و خێرایی سووڕانهوهكهی 4.39كم/چركه‌یه‌كدا و به هه‌مان ماوه‌یش یه‌ك خولانه‌وه به ده‌وری خۆیدا ته‌واو ده‌كات، واتا 5.877 ڕۆژی هه‌ساره‌ی زه‌وی و به‌مه‌یش وه‌ك هه‌موو مانگه‌كانی تری كۆمه‌ڵه‌ی خۆر هه‌میشه یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی نیپتۆنه و بەپێچەوانەی زۆربەی مانگەکانی کۆمەڵەی خۆریشەوە بە ئاڕاستەی میلی کاتژمێر بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە.
خولگەی ترایتن 157 پلە لارە، واتا تەوەرەی خولانەوەکەی 23 پلە لارە و تەوەرەی خولانەوەی هەسارەی ئۆرانۆسیش نزیکەی 28 پلە لارە. واتا تێکڕا تەوەرەی خولانەوەی ئەم مانگە نزیکەی 50 پلە لارترە لە هێڵی کەمەرەیی ئەستێرەی خۆر ئەمەش وادەکات کە هەمیشە بەشێکی زۆری یەكێک لە جەمسەراکانی ڕۆژ بێت و جەمسەرەکەی تری شەو بێت. هەمان ئەو حاڵەتەی کە لە مانگەکان و هەسارەی ئۆرانۆسدا بەدیدەکرێت.
ئەم تایبەندمەندیەی ترایتن جیاوازیەکی زۆری لە وەرزەکان و پلەی گەرمی مانگەکەدا دروستکردووە. بەجۆرێک کە بۆ ماوەی 82 ساڵ لە جەمسەرێکی ڕۆژە و لە جەمسەرەکەی تری شەوە و بە پێچەوانەوە. هەموو 164 ساڵێکیش دوو جار تیشکی خۆر بەر هەموو سەر ڕووی مانگەکە دەکەوێت.
زاناكان لەو بڕوایەدان كه مێژووی دروستبوونی ئه‌م مانگه بۆ 50 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا بگه‌ڕێته‌وه و له سه‌ره‌تادا ئه‌م مانگه هه‌سارۆچكه‌یه‌ك بووە له هه‌سارۆچكه‌كانی پشتێنه‌ی كویپه‌ر و دواتر چووەته خولگه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌ی نیپتۆندا.
فیزیا
کیمیا
ئه‌م مانگه به‌رگه‌هه‌وایه‌كی ته‌نكی هه‌یه كه به‌زۆری له گازی نایترۆجین و كهمینهیهكیش له گازی میسان پێكهاتووه و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی په‌یدابوونیان بریتییه له كانه‌كانی سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه، كه گاز و مادده‌ی زۆر لەناوجەرگەی مانگەکەوە دهردهپهڕێننه سه‌ر ڕوو و به‌رگه‌هه‌وای مانگه‌كه.
توێكڵی ئه‌م مانگه به‌زۆری له نایترۆجینی به‌ستوو پێكهاتووه، كه 70%ی ئه‌و تیشكه‌ی خۆرە ده‌داته‌وه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووه‌كه‌ی، ئەمەش سه‌ر ڕووی ترایتنی کردووە به یه‌كێك له ساردترین شوێنه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و پلەی گەرمی نزیکەی 140 پلە ژێر سفری سیلیزییە
جیۆلۆجی
ئه‌م مانگه پێنجه‌م ته‌نی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره له ڕووی چالاكی جیۆلۆجییه‌وه و له دوای هه‌ریه‌ك له هه‌ساره‌ی زوهره و زه‌وی و مانگه‌كانی ئایۆی هه‌ساره‌ی موشته‌ری و ئینسیڵادەسی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل .
ڕووی ئه‌م مانگه به‌رز و نزمییه‌كی زۆری پێوه دیاره و جێی كان و جوڵه‌ی ته‌كتۆنییه‌كان به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت. كانه‌كانی ئه‌م مانگه‌یش به هه‌مان شێوه‌ی مانگی ئینسیڵادەسی هه‌ساره‌ی زوحه‌له و له گڕ و ئاگر پێكنه‌هاتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی و زوهرە هه‌یه، به‌ڵكو له هه‌ڵمی ئه‌و نایترۆجینه پێكدێت كه له به‌شه‌كانی ژێره‌وه‌ی چینی توێكڵی مانگهكهدایه
سه‌ر ڕووی ئه‌م مانگه پاشماوه‌ی پێکداکێشانی چەند نهیزهكێکی پێوه دیاره كه گه‌وره‌ترینیان چاڵی (مازۆمبا)یه كه تیره‌كه‌ی 27 کیلۆمەترە
زاناکان لەو بڕوایەدان توێكڵی به‌ستووی نایترۆجینی ئه‌م مانگه ده‌وری چینی ناوەندی دابێت کە لە چینێكی ئه‌ستووری سه‌هۆڵی پێکهاتووە. ئه‌م چینه سههۆڵهش ده‌وری چه‌قی هه‌ساره‌كه‌ی داوه كه چینێك به‌ردینی و كانزایی ڕه‌قه و به ڕه‌چاوكردنی ئه‌ستووری مانگهكهیش پێده‌چێت ئه‌ستووریی چه‌قی ئه‌م هه‌ساره‌یه زۆر بێت و له مادده‌ی زۆر قورس پێكهاتبێت و زاناكان پێشبینی ده‌كه‌ن كه چه‌قی ئه‌م مانگه زیاتر له 3/2ی بارستایی مانگه‌كه‌ی پێكهێنابێت
تا ئێستا مرۆڤ ته‌نها چه‌ند زانیاری و وێنەیەکی کەمی ئەم مانگەی لەبەردەستدایە، كه هه‌موویان بەهۆی كه‌شتی ئاسمانی ڤۆییجێر 2ەوه دەستکەوتوون، كه تاكه كه‌شتیه سه‌ردانی هه‌ساره‌ی نیپتۆن و مانگه‌كانی كردبێت. زاناکان بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەچاوەڕوانی ناردنی کەشتی ئاسمانی ترن بۆ ئەم ناوچەیەی کۆمەڵەی خۆر.