پرۆتیەس دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگی هه‌ساره‌ی نیپتۆنه، له ساڵی 1989ی زاینی‌دا له لایه‌ن كه‌شتی ئاسمانی ڤۆیجێر 2ەوە دۆزرایه‌وه
شوێن و جوڵەی پرۆتیەس
ئه‌م مانگه تێكڕا له دووریی 117,646 کیلۆمەتر له هه‌ساره‌ی نیپتۆنه‌وه به ده‌وری هه‌ساره‌كه‌دا ده‌سووڕێته‌وه و یه‌ك سووڕ به ده‌وری هه‌ساره‌ی نیپتۆندا به نزیكی 1.12 ڕۆژی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات، خێرایی سووڕانه‌وه‌ی به‌سه‌ر خولگهكهیدا 7.62كم/چركه‌یه‌كدا و ئه‌م مانگه وه‌ك زۆربه‌ی مانگه‌كانی تری كۆمه‌ڵه‌ی خۆر به هه‌مان ماوه‌یش به ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه و هه‌میشه یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی نیپتۆنه.
فیزیا
((بەراوردی قەبارەی پرۆتیەس بە هەسارەی زەوی و مانگ)
تا ئێستا مرۆڤ ته‌نها چه‌ند زانیاری و وێنەیەکی کەمی ئەم مانگەی لەبەردەستدایە، كه هه‌موویان بەهۆی كه‌شتی ئاسمانی ڤۆییجێر 2ەوه دەستکەوتوون، كه تاكه كه‌شتیه سه‌ردانی هه‌ساره‌ی نیپتۆن و مانگه‌كانی كردبێت. زاناکان بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەچاوەڕوانی ناردنی کەشتی ئاسمانی ترن بۆ ئەم ناوچەیەی کۆمەڵەی خۆر.