Search this site
Embedded Files
Skip to main content
Skip to navigation
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
More
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
10 زانیاری خێرا دەربارەی هەسارەی ئۆرانۆس
ئەگەر خۆر هێندەی دەرگایەکی ئاسایی درێژبێت ، ئەوا هەسارەی نیپتۆن هێندەی تۆپێکی تێنسی سەر زەوی دەبێت.
نیپتۆن هەشتەم نزیکترین هەسارەیە لە ئەستێرەی خۆرەوە و نزیکەی 4.5 ملیار کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە ئەم دووریەیش نزیکەی 30 هێندەی دووری زەویە لە ئەستێرەی خۆرەوە.
نیپتۆن یەک خولانەوە بەدەوری خۆیدا بە نزیکەی 16 کاتژمێر تەواودەکات و بۆ تەواوکردنی یەک سوڕانەوە بەدەوری خۆردا پێویستی بە 165 ساڵی هەسارەی زەوی هەیە .
نیپتۆن هەسارەیەکی گازییە و چینی توێکڵی نییە ، یەکێکە لە چوار هەسارە گازییەکەی کۆمەڵەی خۆر (موشتەری - زوحەل - ئۆرانۆس - نیپتۆن)، چینی ناوەندی ئەم هەسارەیە لە تێکەڵەیەکی گەرم و چڕی ماددەکانی وەک ئاو و میسان و ئامۆنیا پێکهاتووە.
بەرگەهەوا چڕەکەی نیپتۆن بە زۆری لە گازی هایدرۆجین و هیلیۆم و پێکهاتووە.
نیپتۆن خاوەنی 13 مانگە و مانگی تریتۆن گەورەترین مانگی ئەم هەسارەیەیە و هەموو ڕووەکەی بە سەهۆڵ داپۆشراوە و لە ڕووی جیۆلۆجیشەوە مانگێکی چالاکە.
شەش هەڵقەی تەنک و تاریک دەوری هەسارەی نیپتۆنی داوە.
کەشتی ئاسمانی ڤۆیەجەر 2 تاکە کەشتی ئاسمانییە کە سەردانی ئەم هەسارەیەی کردووە .
بە هیچ جۆرێک هەسارەی نیپتۆن بۆ ژیان گونجاو نییە و ناتوانێت باردۆخی گونجاو بۆ ژیان دابینبکات.
لە دوای ئەوەی کۆمەڵەی گەردوونناسانی جیهان (IAU) پلۆتۆی خستە ڕیزی هەسارە بچووکەکانەوە ، ئەم هەسارەیە بوو بە هەشتەم و کۆتا هەسارەی کۆمەڵەی خۆر.
گەڕانەوە
Google Sites
Report abuse
Google Sites
Report abuse