شوێن و جوڵەی هەسارەی نیپتۆن
نیپتۆن تێكڕا نزیكه‌ی 4.5 ملیار کیلۆمەتر له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه دووره، كه ئه‌مه‌یش نزیكه‌ی 30.1 ئه‌وه‌نده‌ی دووری هه‌ساره‌ی زه‌ویه له خۆره‌وه. هه‌ساره‌ی نیپتۆن یه‌ك سووڕانه‌وه به ده‌وری خۆردا به نزیكه‌ی 164.79ساڵی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات، له كاتی دۆزینەوەکەیەوە له ساڵی 1846ی زاینی تا ئێستا تەنها یەک جار بەدەوری خۆردا سووڕاتەوە. خێرایی سووڕانه‌وه‌ی نیپتۆن به‌سه‌ر خولگه‌كه‌ی بەدەوری خۆردا 5.43 کیلۆمەترە لە چركه‌یه‌كدا، یه‌ك خولانهوهیش به ده‌وری خۆیدا به نزیكه‌ی 0.671 ڕۆژ (16.11 كاتژمێر)ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات .
فیزیا
((بەراوردی نێوان نیپتۆن و هەسارەی زەوی))
بواری موگناتیسی هەسارەی نیپتۆن
هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌ساره‌ی ئۆرانۆس جه‌مسه‌ره‌كانی بواری موگناتیسیەكهی نزیكه‌ی 60 پله لارترە له جه‌مسه‌ره‌كانی جوگرافیای هه‌ساره‌كه، نیپتۆنیش به هه‌مان شێوه جه‌مسه‌ره‌كانی بواره موگناتیسیهكهی نزیكه‌ی 47 پله لارتره له جه‌مسه‌ره‌كانی جوگرافیای هه‌ساره‌كه، هه‌روه‌ها تەوەرەی موگناتیسی هه‌ساره‌كه چه‌قی هه‌ساره‌كه‌ی نه‌بڕیوه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه هێزی موگناتیسی ئه‌م هه‌ساره‌یه 27 جار بەهێزترە لە هێزی موگناتیسی هه‌ساره‌ی زه‌وی، بۆیه هه‌ردوو هه‌ساره‌كه بوارێكی موگناتیسی نائاساییان هه‌یه له كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا.
هەڵقەکانی هەسارەی نیپتۆن
نیپتۆن خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵقه‌یه به ده‌وری خۆیدا، كه زۆر له ههڵقهكانی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل كه‌مترن و پێكهاته‌ی ئه‌م ههڵقانهی هه‌ساره‌ی نیپتۆن له سه‌هۆڵ پێكهاتووه، به‌ڵام به مادده‌كانی سلیكات و كاربۆن داپۆشراوه و ئه‌م ماددانهیش ڕه‌نگێكی سووری به ههڵقهكان به‌خشیوه، ئه‌م ههڵقانه له به‌رزیی 42,000 کیلۆمەتر له چه‌قی هه‌ساره‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كەن و له به‌رزیی 63,000 کیلۆمەتر له چه‌قی هه‌ساره‌كه‌وه كۆتاییان دێت.
هه‌ندێك له‌م ههڵقانه له ساڵی 1968ی زاینی‌دا دۆزرانه‌وه و له دوای سه‌ردانیكردنی كه‌شتی ئاسمانی ڤۆیجێر 2 له ساڵی 1989ی زاینی‌دا چه‌ند .هه‌ڵقه‌یه‌كی تریش دۆزرانەوە و کەشتیەکە توانی بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌ی ئه‌م ههڵقانه بگرێت وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە.