چواره‌م هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره بۆ دووری له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه و دووه‌م بچووكترین هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره له دوای هه‌ساره‌ی عهتاردهوه. هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دوایین هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ساره تاوێرییهكان و هه‌ساره ناوه‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره.
به‌هۆی زۆری ئۆكسیده‌كانی ئاسن له خاكه‌كه‌یدا، ڕووی هه‌ساره‌كه ڕه‌نگی سووری وه‌رگرتووه و هه‌ر ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ساره‌یه نازناوی (هه‌ساره‌ی سوور) وه‌ربگرێت، له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه ده‌توانرێت لە هەندێک کاتەکانی ساڵدا به چاوی ئاسایی له ئاسماندا وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شی سوور ببینرێت. مەریخ بەردەوام جێی بایەخی مرۆڤ و لێکۆڵینەوە زانستییەکان بووە و یەکێکە لەو جیهانانەی گەردوون کە لەلایەن مرۆڤەوە زۆرترین لێکۆڵینەوەی لێکراوە و بەراورد بە تەنەکانی تری کۆمەڵەی خۆر زۆرترین کەشتی ئاسمانی سەردانی مەریخیان کردووە