شوێن و خولگەی دیمۆس
بچووكترین و دوورترین مانگی مه‌ریخه و دوورییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخه‌وه نزیكه‌ی 23,458كم ده‌بێت، تیره‌كه‌ی 12.4كم ده‌بێت و به نزیكه‌ی 30 كاتژمێر و 30 خولهك به‌ده‌وری هه‌ساره‌ی مه‌ریخدا ده‌سووڕێته‌وه و خێرایی سووڕانهوهكهشی 1.35كم/چركه‌یه‌كدا، به هه‌مان شێوه له هه‌مان ماوه‌دا، واتا 30 كاتژمێر و 30 خولهك به‌ده‌وری خۆیشیدا ده‌خولێته‌وه و ناتوانین له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخه‌وه ڕووه‌كه‌ی تری ببینین. لاری خولگهكهیشی به ده‌وری مه‌ریخدا یه‌كسانه 1.788 پله .
فیزیا
نەخشەی سێ ڕەهەندی دیمۆس
دۆزینەوەی دیمۆس
سه‌ره‌تا هه‌ساره‌ی مه‌ریخ وه‌ك هه‌ساره‌یه‌ك ته‌ماشا ده‌كرا، كه هیچ مانگێكی نه‌بێت و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هه‌ساره‌ی زوهره و عهتارددا وه‌ك ئه‌و هه‌سارانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ناسرابوون كه بێ مانگن، به‌ڵام له 12-ئاب-1877ی زایینی‌دا ئه‌ستێره‌ناس ئاساف هۆڵ به‌هۆی ئه‌و تلیسكۆبهی كه له وێنه‌كه‌ی خوارەوەدا دیاره له شاری واشنتن توانی یه‌كه‌مین مانگی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دیمۆس بدۆزێته‌وه، هه‌رچه‌نده مانگی دیمۆس زۆر بچووكتره له مانگی فۆبۆس، به‌ڵام به‌هۆی دووری مانگەکە لە هەسارەی مەریخ هۆڵ توانی ئاسانتر جیای بکاتەوە و لەپێشدا دیمۆس بدۆزێتەوە.
خۆرگیران
بەهەمان شێوەی فۆبۆس به‌هۆی كه‌می لاریی خولگه‌ی دیمۆس به ده‌وری هه‌ساره‌ی مه‌ریخدا له زۆربه‌ی سووڕانەوەکانیدا به ده‌وری مه‌ریخدا ده‌چێتە به‌رده‌م خۆره‌وه و خۆرگیران له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ڕووده‌دات، به‌ڵام بەهۆی بچووکی و دووری دیمۆس لە مەریخ تەنها بەشێکی زۆر بچووکی خۆر دەشارێتەوە و بەجۆرێک کە خۆرگیرانەکە هەستی پێناکرێت لەسەر ڕووی مەریخ. لە خوارەوە ڕۆبۆتی (کیوریاسیتی)بەڕوونی له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخه‌وه خۆرگیرانمان نیشاندەدات، كه له‌كاتی تێپه‌ڕینی مانگی فۆبۆس به‌به‌رده‌م خۆردا گیراوه.
((تێپەڕینی دیمۆس بەبەردەم خۆردا لەسەر ڕووی مەریخەوە))