شوێن و خولگەی فۆبۆس
گه‌وره‌ترین و نزیكترین تەنە لە هه‌ساره‌ی مهریخهوە و تیره‌كه‌ی 22.2 کیلۆمەترە، كه ئه‌م تیرهیهیش نزیكه‌ی 0.0021 ئه‌وه‌نده‌ی تیره‌ی هه‌ساره‌ی زه‌ویە. فۆبۆس له مانگی ئابی 1877ی زایینی‌دا له‌لایه‌ن ئه‌ستێره‌ناسی ئه‌مه‌ریكی (ئاساف هۆڵ)ه‌وه دۆزرایەوه. ئه‌م مانگه به نزیكترین مانگ داده‌نرێت له كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا له‌و هه‌ساره‌یه‌وه كه به‌ده‌وریدا ده‌سووڕێته‌وه، چونكه ته‌نها 9,376كم له ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخه‌وه به‌رزه و به‌هۆی نزیكییهكهیهوه له هه‌ساره‌كه‌وه له هه‌ندێك شوێنی جه‌مسه‌ره‌كانی هه‌ساره‌كه‌وه لە هەر ڕۆژێکدا ته‌نها بۆ چه‌ند خولهكێكێکی کەم ده‌بینرێت. ئه‌م مانگه هه‌موو سه‌د ساڵێك نزیكه‌ی 1.8 مه‌تر له ڕووی هه‌ساره‌كه نزیك ده‌بێته‌وه، به‌م پێیه‌یش له نزیكی 50 ملیۆن ساڵی داهاتوودا به‌ر هه‌ساره‌كه ده‌كه‌وێت، یاخود له بۆشایی ئاسماندا ورد ده‌بێت و له شێوه‌ی ههڵقهدا به ده‌وری هه‌ساره‌كه‌دا ده‌سووڕێته‌وه.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخه‌وه سه‌یری ئاسمان بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین كه فۆبۆس له ڕۆژئاواوه به‌رز ده‌بێته‌وه و نزیكه‌ی 4 كاتژمێر و 15 خولهك به ئاسمانه‌وه ده‌بێت، پاشان له ڕۆژهه‌ڵات ئاوا ده‌بێت، دواتر دووباره له ڕۆژئاواوه هه‌ڵدێته‌وه. یه‌ك سووڕ به‌ده‌وری هه‌ساره‌كه به 07 كاتژمێر و 39 خولهك ته‌واو ده‌كات و خێرای سووڕانهوهكهیشی یه‌كسانه به 2.138كم/چركه، ئه‌م مانگه وه‌ك مانگی هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌هه‌مان شێوه له كاتی خولانه‌وه به ده‌وری خۆیدا ته‌نها یه‌ك ڕووی له هه‌ساره‌ی مه‌ریخه و به‌هیچ جۆرێك ناتوانین له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخه‌وه ڕووه‌كه‌ی تری مانگه‌كه ببینین و خێرایی خولانهوهكهیشی به ده‌وری خۆیدا یه‌كسانه 3.05 م/چركه ، لاریی خولگهكهیشی به ده‌وری هه‌ساره‌ی مه‌ریخدا یه‌كسانه به 1.075پله.
فیزیا
نەخشەی سێ ڕەهەندی مانگی فۆبۆس
دۆزینەوەی فۆبۆس
سه‌ره‌تا هه‌ساره‌ی مه‌ریخ وه‌ك هه‌ساره‌یه‌ك ته‌ماشا ده‌كرا، كه هیچ مانگێكی نه‌بێت و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هه‌ساره‌ی زوهره و عهتارددا وه‌ك ئه‌و هه‌سارانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ناسرابوون كه بێ مانگن، به‌ڵام له 12-ئاب-1877ی زایینی‌دا ئه‌ستێره‌ناس ئاساف هۆڵ به‌هۆی ئه‌و تلیسكۆبهی كه له وێنه‌كه‌ی خوارەوەدا دیاره له شاری واشنتن توانی یه‌كه‌مین مانگی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دیمۆس بدۆزێته‌وه، هه‌رچه‌نده مانگی دیمۆس زۆر بچووكتره له مانگی فۆبۆس، به‌ڵام به‌هۆی نزیكیی مانگی فۆبۆس له هه‌ساره‌ی مه‌ریخه‌وه له‌و كاته‌دا زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانرا ببینرێت و ئاساف هۆڵیش له یادگارییه‌كانیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له دوای دۆزینه‌وه‌ی مانگی دیمۆس توانیویه‌تی ته‌نێكی تریش له نزیك هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ببینێت، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ور و خراپی كه‌شوهه‌واوه تا نزیكه‌ی 5 ڕۆژ نه‌یتوانیووه له هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بكۆڵێته‌وه و دوای ئارامبوونه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وایش ڕاسته‌وخۆ، واتا دوای ته‌نها 6 ڕۆژ له دۆزینه‌وه‌ی مانگی دیمۆس توانی له 18-ئاب-1877ی زاینی‌دا مانگی دووه‌می ههسارهكهیش فۆبۆس بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌یش دۆزینه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگ بوو و زاناكانی هاندا كه زیاتر له هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بكۆڵنه‌وه
خۆرگیران
به‌هۆی كه‌می لاریی خولگه‌ی فۆبۆس به ده‌وری هه‌ساره‌ی مه‌ریخدا له زۆربه‌ی سووڕانهوهكانیاندا به ده‌وری هه‌ساره‌ی مه‌ریخدا ده‌چێتە به‌رده‌م خۆره‌وه و خۆرگیران له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ڕووده‌دات، به‌ڵام به‌هۆی بچووكی مانگهكەوە هیچ كاتێك خۆرگیرانی ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ڕوونادات. لە خوارەوە ڕۆبۆتی (کیوریاسیتی)بەڕوونی له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخه‌وه خۆرگیرانمان نیشاندەدات، كه له‌كاتی تێپه‌ڕینی مانگی فۆبۆس به‌به‌رده‌م خۆردا گیراوه و له‌ساڵی 1999ی زاینیش بۆ یهكهمجارمانگی ده‌ستكردی (Mars Global Surveyor) وێنه‌ی سێبه‌ری مانگی فۆبۆسی له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ له‌كاتی تێپه‌ڕینی مانگه‌كه به به‌رده‌م خۆردا گرت.
تاریکبوونی سەر هەسارەی مەریخ لەکاتی خۆرگیراندا
سێبەری فۆبۆس لەسەر ڕووی مەریخ