1- ئەگەر قەبارەی خۆر بچووک بکەینەوە بۆ قەبارەی دەرگایەکی ئاسایی ، ئەوا قەبارەی مەریخ هێندەی دەنکە حەپێکی ئەسپرینی دەمێنێتەوە .
2- مەریخ چوارەم نزیکترین هەسارەیە لە ئەستێرەی خۆرەوە و نزیکەی 228 ملیۆن کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە .
3- مەریخ یەک خولانەوە بەدەوری خۆیدا بە نزیکەی 24 کاتژمێری هەسارەی زەوی تەواودەکات و بۆ تەواوکردنی یەک سوڕانەوە بەدەوری خۆردا پێویستی بە 687 ڕۆژی هەسارەی زەوی هەیە .
4- مەریخ هەسارەیەکی بەردینە و یەکێکە لە چوار هەسارە تاوێرییەکەی کۆمەڵەی خۆر (عەتارد – ڤینۆس – زەوی - مەریخ). ڕووە ڕەقەکەی هەسارەکەیش بەرز و نزمییەکی زۆری پێوە دیارە و لە پاشماوەیەکی زۆری گڕکان و هەسارۆچکە و نەیزەک پێکهاتووە و لە جەمسەرەکانیشیدا سەهۆڵێکی زۆر هەیە .
5- مەریخ خاوەنی بەرگەهەوایەکی تەنکە کە بە زۆری لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن پێکهاتووە لەگەڵ کەمینەیەک لە گازی نایترۆجین و ئارگۆن ، و گەورەترین زریانی خۆڵی (خۆڵباران) لە کۆمەڵەی خۆردا لەسەر ئەم هەسارەیە ڕوودەدات .
6- مەریخ خاوەنی دوو مانگە بەناوەکانی فۆبۆس و دیمۆس.
7- هیچ هەڵقەیەک دەوری مەریخی نەداوە .
8- زیاتر لە 40 کەشتی ئاسمانی سەردانی هەسارەکەیان کردووە. یەکەمین گەشتی سەرکەوتوویش بۆ هەسارەکە کەشتی ئاسمانی (مارینێر 4) بوو لە ساڵی 1965.
9- لە ئێستادا سەر ڕووی هەسارەکە بۆ ژیان گونجاو نییە و ئامانجی زاناکانیش لە ئێستادا بۆ ئەوەیە بزانن کە ئایا مەریخ لە ڕابردوودا ژیانی لەسەر بووە، یاخود دەتوانرێت لە داهاتوودا ژیانی بۆ سەر بگوێزرێتەوە .
10- هەسارەی مەریخ بە هەسارە سوورەکە ناسراوە، چونکە بڕێکی زۆر لە ئۆکسیدەکانی ئاسن لە خاکەکەیدا هەیە و وایان لە ڕەنگی خاکەکەی کردووە کە سوور ببێت .