پێکهاتەی هەسارۆچکەکانی پشتێنەی هەسارۆچکەکان
ئه‌م جۆره ئه‌و هه‌سارۆچكانه ده‌گرێته‌وه كه زۆربه‌ی پێكهاته‌كانیان بریتییه له كاربۆن و به‌شێكی زۆری هه‌سارۆچكه‌كانی پشتێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌كان پێکدەهێنن كه ڕێژه‌كه‌ی ده‌گاته سه‌روو 75%. پێكهاته‌كانیان جگه له كاربۆن به زۆری له ئاو و كانزا پێكدێت، گه‌وره‌ترین ههسارۆچكهش كه له‌م جۆره‌بێت بریتییه له سیریس و 10 هایگیه
((وێنەی هه‌سارۆچكه‌ی 253 ماسیڵد كه ههسارۆچكهیهكه له جۆری C و له‌لایه‌ن كه‌شتی ئاسمانی (نیەر)ه‌وه وێنه‌كه گیراوه))
2. پێكهاته سلیكاتییهكان (جۆری S) :
ئه‌م جۆره پێكهاتووه له‌و ههسارۆچكانهی كه له مادده‌ی سلیكاتی ڕه‌ق پێكهاتووه و17%ی پشتێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌كان له‌م جۆره‌ن و پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییان سلیكات و ئاسن و مه‌گنسیۆمه
((وێنەی هه‌سارۆچكه‌ی 433 ئیرۆس كه ههسارۆچكهیهكه له جۆری S و له‌لایه‌ن كه‌شتی ئاسمانی (نیەر)ه‌وه وێنه‌كه گیراوه))
3. پێكهاته‌ی كانزا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان (جۆری M) :
ئه‌م جۆره له هه‌سارۆچكه‌كان به كانزای ده‌وڵه‌مه‌ند ناسراوه و به زۆری پێكهاتووه له ئاسن و نیكڵ به‌شێكی زۆر كه‌می هه‌سارۆچكه‌كان پێكدێنن. نموونه‌ی ئه‌م جۆره ههسارۆچكهیهیش وه‌ك (16 سایکی - 16 Psyche) كه گه‌وره‌ترین هه‌سارۆچكه‌یه كه له جۆری M بێت تا ئێستا هیچ وێنەیەکی ئەم جۆرە لە هەسارۆچکەکان بەردەست نییە.
چوار لە گەورەترین هەسارۆچکەکانی پشتێنەی هەسارۆچکەکان